سالار عەزیز وحاجی ئەحمەدی پاڕەزان…

0

حاجی ئەحمەدی پاڕەزان کەسایەتیەکی چاونەترس وقسە لەڕوو بوو، کوڕێکی بەناوێ هاوڕێ وە کە کادری کۆمەڵەبوولە ساڵەکانی ٨٤ دا  لەسێدارە درا. لە ساڵی ٨٠ کاندا سالار عەزیز بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە ماڵەکەی لە گوندی پاڕەزان بوو لە شارباژێڕ، بەحوکمی دەسەڵاتەکەی لەناو یەکێتی دا وەکو مڵەیەک ببوو بە بار بەسەر ژیانی خەڵکی گوندەکەوەو هەمیشە زەختێکی زۆری بەسەر ئەو شۆفێرانەوە بوو کە هاتوچۆی گوندەکەیان دەکرد بۆ ناردنی نامەوهێنان وبردنی خزمەکانی و خزمەتگوزاریی و فەنتازیاکانی کاکی پێشمەرگە، دەتوانیت بڵێیت بە ناوی خەباتی شاخەوە ژێر دار گوێزەکان و باخەکانی پاڕەزان ببوو بە ئەرزی موحەڕڕەمە لە خاوەنەکانیان، بەڵام بۆ سالار ببوو بە سەیرانگەی کەیف وسەفا وجەوی مەی خواردنەوەو گۆشت برژاندن بۆ خۆیی وکەس وکارەکەی، ئەو هەمیشە عەزابێک بوو بۆ ئەو خەڵکە هەژارانەی بە کولەمەرگی سفرەیان ڕا ئەخست.

ڕۆژگار گۆڕا وچەرخی زەمانە سالار عەزیزی کرد بە  پارێزگاری شاری سولێمانی و حاجی ئەحمەدیشی کردبوو بە پاکەت فرۆشێکی دەستگێڕ! سالار عزیزی پارێزگار ڕۆژانە بەناوی ئەرزەی بەلەدییەوە دائەبەزیە ناوبازاڕ بۆ دەرکردن و ڕاونان و سوکایەتی بە دەسگێڕەکانی بازاڕو شەق هەڵدان لە عەرەبانەکان، ئەو دەستفرۆشانەشی هەراسان کردبوو کە لەسەر مقەبایەک بۆ پەیدا کردنی بژێوی خێزانەکانیان لەدەوری شۆستەکاندا بوون، ڕۆژێک سالار دائەبەزێ بۆ ڕاونانی دەسگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورە، حاجی ئەحمەد ئەبینێ تەختەیەکی بە سنگییەوە هەڵواسیوەو جگەرە ئەفرۆشێ، ئەو لە نزیکەوە حاجی ئەحمەدی ئەناسی، بەڵام زۆر بێشەرمانە پێی ئەڵێ ئەم شوێنەی تۆی تیای وەستاوی ئەرزی بەلەدیەیە و ئەبێ بڕۆی، حاجی ئەحمەدیش کاتێ ئەمە دەبیستێ زۆر مەردانە لەبەرچاوی ئەوخەڵکەدا ئەڵێ سالار من سنوقە جگەرەکەم لەسەرکێرم!! داناوە، چەند ساڵە نەمزانیوە کێرم موڵکی بەلەدیەیە.

کاوان قادر

لە زمانی دەستفرۆشێکی شایەتحاڵ

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.