پرسی ڕۆژ ساڵڕۆژی دەستبەکاربوونی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی… بەرێز  بەڕێز (عەزیز شەریف) هەڵسوڕاوی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی و بەرپرسی تۆڕی هاوکاری لە ئەڵمانیا.  وەڵامی پرسی ئەم ژمارەیەی داوەتەوە…

0

ساڵڕۆژی دەستبەکاربوونی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی… بەرێز  بەڕێز (عەزیز شەریف) هەڵسوڕاوی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی و بەرپرسی تۆڕی هاوکاری لە ئەڵمانیا.  وەڵامی پرسی ئەم ژمارەیەی داوەتەوە…

تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی ٤ ساڵ بەرلەئێستا لەناوشەپۆلی نائومێدی لەژیان بەرامبەر پەتای کۆڤید دەستبەکاربوونی خۆی راگەیاند. لەماوەی ئەو ٤ ساڵە دەستی بۆ زۆر کون و کەلەبەری کۆمەکی ئینسانی برد. بەوبۆنەوە وێڕای پیرۆزبایی لەهەڵسوڕاوانی ناوتۆڕەکان وهەمووئەوانەی بەپێی توانا بەشداریان کردووە لەبەردەوامیدان، لەگەڵ یەکێک لەهەڵسوڕاواندا گفتوگۆدەکەین…

سەرەتا بەسڵاو بۆ خوێنەرانی گۆشەکەتان دەست پێدەکەم.

پرسی رۆژ: سەرەتای ئەو چوارساڵەتان چۆن دەستپێکرد وئێستا لەکوێن، مەبەستم تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتییە؟

عەزیز شەریف: لەهەموو ئەوئینسانەی بەدرێژایی ٤ ساڵ بەخۆبەخشانە لەژیانی خۆیان بەم پڕۆژە ئینسانیە بەخشی پیرۆزبایی دەڵێم، و مافی خۆتانە شانازی بەکار و کردوەیەکەوە بکەن کەلەو ٤ ساڵەدا کردوتانە. وشەی خۆبەخش و هاوکاری و هەرەوەزی؛ وەشەگەلێک بوون بیسترابوون بەڵام بەکەمی هەست بەماناکانیان دەکرا. ئێمە بەکردوە نیشانماندا مانای ئەم وشانە چین! دەڵێم ئێمە بەرلەچوار ساڵ لەسەرەتای کۆڤیددا کەشەپۆلی ترس لەمردن هەموو خەڵکی لەکونجی ماڵەکانی خۆیدا بەند دەکرد، بەڵام ئێمە بەپێچەوانەوەی خۆخزاندنە نێو ماڵەکانمانەوە لەترسی پەتای کۆرۆنا بڕیارماندا بۆ بەهاناوەچوونی بەرکەوتوانی پەتای کۆرۆنا، و هەموو ئەو ئینسانانەی بەهۆی (زۆری تەمەن یان پەککەوتەیی و نەخۆشی) ەوە دەبوایە لەکونجی ماڵەکانیان خۆیان حەشاربدەن، ئێمە دەبوو بڕۆینە دەرەوە و وەڵام بەپێداویستیەکانی ڕۆژانەی ئەوان بدەینەوە! وەکو وتم ئێمە هاتینە دەرەوە و ژمارەمان لەپەنجەکانی دەستەوە بەرز بویەوە بۆ ژمارەی زۆری تۆڕەکان لە کەندا و ئوسترالیاو بەشی زۆری وڵاتانی ئەوروپا (بەریتانیا، سویسرا، ئەڵمانیا ، هۆڵندا، دانیمارک، سوئید، نەرویج وفینلاند) پێکهاتن. دەبێت ئەمەش بڵێم کە لەم سەرەتایەدا بەپشتیوانی کۆمەڵێک دکتۆری شارەزا لەبەریتانیا وکەنەدا وسوید وئوستورالیا وئەمەریکا…تاد) و پسپۆڕ کەپشتیوانیان لە کاری تۆڕەکانی ئێمە دەکرد و هەمیشە لەگەڵ ئێمەدا لەسەر خەت بوون و زانیاریان بە ئێمە دەدا و ئێمەش دەمان گواستەوە بۆ خەڵک، تەنانەت ڕێنوێنی راستەوخۆی خەڵکیان دەکرد لەرێگەی بڵاوکرادنەوەی ژمارە تەلەفۆنەکانیان لەتۆری کۆمەڵایەتیەوە. لەسەردەمێکی دیارکراودا لەکوردستان پەتای کۆرۆنا هەزاران هەزار ئینسانی کرێکار و دەستفرۆش کەنانی سەرسفرەکانیان ڕۆژانە پەیدایان دەکرد بەهۆی سیاسەتی کەرەنتینەکردنەوە خزێنرانە کونجی ماڵەکانیان، ئێمەش مەیدانی کارمان گواستەوە بۆ ساحەی کوردستانی ئێراق ولە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و سلێمانی و کۆیە و سۆران و ڕانیە و کەلار و کفری و هەڵەبجە و کەڵەکچی تۆڕەکانی ناوخۆی کوردستان یەک لەدوای یەک دروست بوون و لەیەکەمین هەنگاومان دابینکردنی خۆراکدا بوو. بەدابینکردنی سەبەتەی خۆراک وشیر بۆ منداڵی ساوا وجلوبەرگ ودابینکردنی پێداویستی پزیشکی لە دەمامک ودەستکێشەوە تادەگاتە پەیداکردنی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان بوو. لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا لەڕێی کۆمەڵێک دکتۆر و کارمەندی تەندروستیەوە وەک لەسەرەتاوە وتم تیمی تۆڕەکانی ئێمە لەنێو بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکاندا دەگەڕان و ئەو زانیاری و خزمەتگوزاریە تەندروستیانەیان دەگەیاندە خەڵک. تابەئەمڕۆش دەگات خزمەتگوزاری (تەندروستی) مان بۆسەدان وهەزاران کەس دابینکردوە وبەردەوامیشین. 

پرسی رۆژ: لەماوەی ئەم چوارساڵەدا بەشێوەکارتان وبەرنامەکانتان وجۆری کارەکانتاندا؛ توانیتان چ پەیامێکی جیاوازتر لە ڕێکخراوە جەماوەری وکۆمەڵگەی مەدەنیەکان بدەن بەگوێی کۆمەڵگە وبیخەنە بەرچاویان، کامەن ئەوسونەتانە؟

عەزیز شەریف: سەبارەت بە پرسیاری دووهەمتان؛ دەبێت بڵێم ئێمە بە ئامانجێکی بەرزی ئینسانیەوە دەستمان بەم کارەکرد و ئەو سونەتانەی ئێمەش لە کاری ڕۆژانەی تۆڕەکانماندا کارمان پێکردوە بە بڕوایەکی قوڵمان بە  (هاوکاری و هاوپشتی و هەرەوەزی) بووە و بەو سونەتەشمان شکۆی بەرزی ئینسانمان پاراستوە و ئەم گیانەمان کردوە بەبەری هەموو کارەکانماندا. تەنانەت ئەم سونەتانەی ئێمە لەسەر کەسانیتر وڕێکخراوەکانی تریش دەور وکاریگەری داناوە وبەجۆرێک لەجۆرەکان ئێستا بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی تر خۆپارێزی دەکەن لەوەی سیمای ئەو کەسانە نیشان بدەن کە کۆمەکیان پێدەکەن. لەلایەکیتر ئێمە بەم کارەمان سونەتی سواڵ سەدەقە وخەڵکی هەژار هێنانە بەر شاشەمان تێکشکاند.

 یەکێکیتر لەو سونەتانەی ئێمە لە تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگەدا پیادەمان کردوە کارکردن بووە بەشێوەیەکی کۆمەڵایەتی وهاوبەش ولەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وەکو ڕێکخراوی کرێکاری ومنداڵان وکلتوری وکاری هاوبەشمان لەگەڵیان کردوە ولەبوارەکانی ئەوانیشدا ئێمە خزمەتگوزاریمان پێشکەش کردوە. ئەمەش جۆرێک لەسونەتی کۆمەڵایەتی لەئاستی کۆمەڵگادا پەرەپێداوە کە هەم ئەوان وهەم ئێمەش سەربەخۆیی خۆمان بپارێزین وهەم نزیکایەتی زۆر لەنێوانماندا دروست ببێت بەجۆرێک ئەوانمان بەم گیانی (هاوکاری وهاوپشتی وهەرەوەزی) ە بارگاوی کردوە.     

ئێمە لەئێستاد لەهەموو کوچەو کۆڵانێکی هەژارنشینەکانداین تا گەشتۆتە (ئاوایی دێی حەمە) لەسنوری هەڵەبجە لەوێش تیمی تەندروستی ئێمە خزمەتگوزاری بەخەڵکی کەم دەرامەت و بێ تەندروستی پێشکەش کردوە. لەقوتابخانەکانین ودەورەی هاوینە بۆ منداڵان دەکەینەوە، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تری نێو کۆمەڵگەداین وبۆمنداڵان ڤیستیڤاڵی هونەی وێنەکێشان ومۆسیقا وگۆرانی ڕێک دەخەین. لەگەڵ کرێکارانی ژینگەپارێزین لە (ڕانیە وبازیان وخۆرماڵ) سەبەتەی خۆراک و تەندروستی و جلوبەرگیان بۆ دابین دەکەین. لەنێو منداڵانی دۆمەکانی دەڤەری ڕاپەڕینین وتیمی حەلاقەکانی تۆڕی ڕانیە سەری منداڵەکانیان چاک دەکات. لە ئەوروپاوە جلوبەرگ ویاری بۆ منداڵان دەنێرینەوە، کۆکردنەوەی جلوبەرگمان لەناوخۆی کوردستانیش کردۆتە سونەت. پڕۆژەی خەیاتی وکۆمیتە و دەورەی حەلاقی بۆ ژنان و پیاوان دەکەینەوە. هەلی کار دەڕەخسێنین. گیانی هاوکاری و هەرەوەزی لەنێو کۆمەڵگەدا بەهێز دەکەین. نانی سەرسفرەکانی خۆمان لەتەک هاوبەشەکانمان بەش کرد وئێستا خەڵکێکی زۆر لەگەڵ ئێمە هەمان سونەت جێبەجێ دەکات. ئێمە هاتین لەباتی خۆنمایشکردنی وخۆ بەپاڵەوان نیشاندانی تاکەکەسی، وەک گیانێکی هاوبەش ڕۆحی لەپاڵ یەک وەستان و هاوکاری و هەرەوەزی کۆمەڵایەتیمان کردە کاری کردەنی. ئێمە لێرە ولەهەموو شوێنێکین کە هەژاری هەبێت. ئێمە بۆ ئێستا وبۆ ئایندەش پڕۆژەمان هەیە وبەنیازین کۆبوونەی گشتی تۆڕەکان بگرین…..

Leave A Reply

Your email address will not be published.