دراما ومێلۆدراما جیاوازی سەرەکی – لە نێوان (دراما) و (مێلۆدراما) دا. نووسینی: ڕێبوار حەمە شەریف…  بەشی دووەم

0

لە باسی پێشوتردا باسمان لە جياوازی نێوان دوو بابەت کرد کە جياکردنەوەیەک بوو لە نێوان دراماو مێلودرامدا، هەڵبەت بەپێی بۆچۆن و ڕەئی جياوازە زۆرەن کە لە نێوان ئەم دوو بەشەدرامييەدا کە هەردوو سەربە بەشێکن لە نووسينی دراماییدا لە ڕووی کاری هونەرییەوە، لە کاری نواندنی شانۆوە تا وەک کارێکی درامایی بۆ سەر شاشەی تەلەفزيونی و بەر ديدی بينەر، بەڵام لێرەدا هەر وەک پێويستییەک کە دەکرێ بوترێت جياوازييەکان چين و چۆن لە يەکتری جيابکرێنەوە بە پێی خسوسييەتی نواندن و کارئەکتەری ناو کارە هونەرييەکە .

وەک وتمان : کە  دراما و میلۆدراما دوو جۆر لە بەرهەمی هونەرین کە (چیرۆکێک) دەگێڕنەوە و وە هەردوو هەست و سۆز دەردەبڕن. بەڵام،  هەندێک جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە.

دراما:

دراما  تیشک دەخاتە سەر دەربڕینی ململانێی کەسی و کۆمەڵایەتی و کێشەکان بە گشتی. ڕەنگە تەوەری هەندێ لە دراما لە شەڕ و تاوانەوە بگرە تا پەیوەندی سۆزداری و پەیوەندی خێزانیدا بوونی بەديار بکەوێت و ئەو باس و خواستانە بهوروژێنێت کە بە گشتی لەکۆمەڵگەدا بوونی هەيە و پێوەی دەناڵێنێت، لە هەمان کاتدا (دراما)،  بەزۆری بۆ دەربڕینی چیرۆکی واقیعی و خەیاڵی بەکاردێت و لەسەر بنەمای دەقی نووسراوی وەک شانۆنامە و ڕۆمان بەرهەم دەهێنرێن .

میلۆدراما:

لە میلۆدرامادا تیشک دەخاتە سەر بەرزکردنەوەی هەست و هەستی ناوەوەی کارەکتەرەکان واتە کاری ئەکتەر ئەو ڕۆڵ و نواندنە و گەیاندنی بە بینەر دەگەيەنێت ڕەنگە کارێکی تاکە کەسيبێت بۆ گەياندن بە بيرۆکەی بۆ بەر ديدگای بينەران .

هەروەها:  مێلۆدراما، بەزۆری توخمە (کاریگەرەکان) و دیمەنی (سۆزداری)، لەخۆدەگرێت…

 

وەک لەپێشتردا باسمانکرد کە

 

مۆنۆدراما:

 

 جۆرێکە لە (شانۆ )، کە تیایدا ئەکتەرێک ڕۆڵی کارەکتەری جیاواز لە چیرۆکێکدا دەگێڕێت. ئەکتەر بە تەنیا قسە دەکات و هەموو  (دیالۆگ) و (جوڵەکان) لەسەر شانۆ ئەنجام دەدات. ئەم جۆرو نمايشی  فۆرمە پشت بە توانای ئەکتەر دەبەستێت بۆ پێشکەشکردن و جیاکردنەوەی چەندین کارەکتەر، بە بەکارهێنانی گۆڕانکاری لە (دەنگ) و (جەستە) و (دەربڕینی دەموچاو) چونکە ئەم گرنگييانە بنەمايەکن بۆ جۆری نمايشتە مۆنۆیی دراماکە. هەروەها: مۆنۆدراما تەحەدایەکی گەورەیە بۆ ئەکتەر و پێویستی بە لێهاتوویی بەرزی نواندن هەیە.

 وەک وتمان هونەری مۆنودراما جۆرێکە لە هونەرە شانۆییەکان، کە پشت بە (تاکە کەسێک)،  دەبەستێت کە لە ڕێگەی قسەکردن و جووڵانەوە چیرۆکێک وێنا دەکات.

لە کاتێکدا (دراما ) بە شێوەیەکی بەرفراوانتر وەک جۆرێک لە هونەری شانۆیی پێناسە دەکرێت کە تێیدا چیرۆکێکی (دراماتیک)، نمایش دەکرێت کە کارەکتەرەکان” لە ڕێگەی (دیالۆگ، جوڵە، سەما، گۆرانی)، یان هەر ئامرازێکی ترەوە کارلێک لەگەڵ یەکتر دەکەن.

لە ناودراما،  دەتوانێت بێ دیالۆگ بێت، وەک شانۆی بێدەنگ و دەتوانێت تەکنیکەکانی وەک (ڤیدیۆ و ئیفێکت)ی تایبەت بەکاربهێنێت.

وەک لە پێشتردا باسمکرد کە لە هونەری نووسين و نواندن و کارئەکتەر لە مۆنۆدراما ئەويش کە جۆرێکە لە ئەدەبیات، کە بە (چیرۆکێک)ی ئەدەبی یان (شانۆگەرییەک)، نوێنەرایەتی دەکرێت کە لە دەوری یەک کەسدا ناوەندەو کە ڕووداوەکان و کارلێکەکانی نێوان کارەکتەرە جیاوازەکان دەگێڕێتەوە. ئەوەی گرنگە کە تاکە کەس لە (مۆنۆدراما)دا بەزۆری گێڕەرەوە/حکايەتخوانە، وە تاکە قسەکەرە، کە لەگەڵ بینەر قسە دەکات یان دیالۆگێک لەگەڵ کارەکتەرە نەبووەکان خەیاڵ دەکات.

هەروەها… مۆنۆدراما: جۆرێکی کۆنی درامایە و دەتوانرێت لە ئەدەب و شانۆ و سینەمادا بەکاربهێنرێت.

بەهاکانی مۆنۆدراما ئەو بەهایانەن کە سەر بەو ژانرە دراماتیکییەن کە لە دەوری تاکە کارەکتەرێکدا کۆدەبێتەوە کە ڕووبەڕووی ململانێیەکی ناوخۆیی یان دەرەکی دەبێتەوە. بەهاکانی مۆنۆدراما جیاوازن، بەڵام هەندێک بەها هاوبەشەکان بریتین لە ڕاستی، بوێری، قوربانیدان، خۆڕاگری، ئیرادە، گۆڕانکاری و گۆڕینی کەسی. مۆنۆدراما بە گرنگیدان بە گەشەکردن و گۆڕینی کارەکتەری سەرەکی بە درێژایی گەشتە کەسییەکەی تایبەتمەندە و بەهاکانی مۆنۆدراما زۆرجار ڕەنگدانەوەی تەحەددیاتی ژیانی ڕاستەقینە و تیشک دەخەنە سەر بەهێزی ئیرادەی مرۆڤ و توانای تێپەڕاندنی سەختییەکان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.