بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە تیرۆری بەکر عەلی و پلانی کوشتنی بکوژەکەی!

0
لەم چەند رۆژەدا و لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی روداودا، سالار عەزیز لەباسی کوشتنی بەکر عەلی شاعیر و یەکێک لە سیما خۆشەویست و رابەرو خەباتگێرەکانی بەرگری لە خەڵکی بێخانەو لانەو ئاوارەکاندا، لە وەڵامی چەند پرسیار سەبارەت بە چۆنیەتی کوژرانی بەکر عەلی هەوڵیدا بێتاوانی خۆی بخاتە ڕوو، بەڵام بەڵگەنامەکان، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی سالار عەزیز دەکەن.
له‌یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌كانامەی دەست بۆپێشەوە کەوتووە، نامەیەکە بە قەڵەم و دەستوخەتی بەکری حاجی سەفەر کە باسی پلان و چۆنیەتی کوشتنی جەلال عەلی قادر پاسەوانی تایبەتی سالار عەزیز، پارێزگای ساڵانی ٩٠ کانی سلێمانی دەکات. جەلال عەلی قادر کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی بەکر عەلی بەبرینداری، دوای ئەوەی پاساوانەکانی سالار عەزیز تەقە لە بەکر عەلی دەکەن و بریندار دەبێت، دەتوانێت رابکات، بەڵام دوای دەکەون و لە یەکێک لە کۆڵانەکاندا ئەم جەلال ناوە، بەکر عەلی دەکوژێت… بۆ پەردە پۆش کردنی ئەم تاوانە و ترسان لەوەی بکوژ ئەو نهێنییە بدرکێنێت… بە پلانێک لە شەری ناوخۆدا لە پشتەوە دەیکوژن.
ئەمەی خوارەوە بەڵگە دەستنوسیەکەی بەکری حاجی سەفەرە کە باس لەچؤنیەتی لەناوبردنی بکوژی شەهید بەکر دەکات بۆ سالار عزیزی هاوڕێی.ئیمە بۆ ئاسانکاری خوێندنەوەی بەڵگەنامەکە بەجیا لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکە هاوکات بە پێویستمان زانی تایپی بکەین….بۆ برای زۆر محترم و خۆشەویست
جەنابی پارێزگار کاک سالار عزیز
لەدوای پێشکەش کردن و ئیحترامی زۆر گەرم
بەباشم زانی ئەم رونکردنەوەیە سەبارەت بە لەناو بردنی جلالی علی مام قایەر بگەیەنمە جەنابت، بە خۆشحاڵیەوە ئەو کارەی زۆر بەگرانمان دەزانی بە ئاسانی بە ئەنجاممان گەیاند، بەم شێوەیەی خوارەوە:
دوای ئەوەی کە لە پێنجوێنەوە دەرچوین بەرەو قەڵای کچی کەوتینەڕێ پێش ئەوەی کە هێزەکەمان بگاتە ئەوێ چەند پێشمەرگەیەکی خۆمان بە نهێنی دامەزراند وە کەنزیک بوینەوە داوام لەجەلال کرد کەخۆی سەپەرشتی جەبهەکە بکات وە داوام لە پێشمەرگەکان کرد تەقە لە سەنگەرەکانی پارتی بکەن بۆ ئەوەی ئەوانیش وەڵام بدەنەوە وە لەکاتێکدا ئێمە دەستمان بە تەقەکرد پارتیش وەڵامیان داینەوە لەوکاتەدا جلالی علی بزن بەدوربین سەیری دەکرد ئێمە لەپشتەوە تەقەمان لێ کردو گۆڕبەگۆڕمان کرد برام ئەمە ئەنجامی هەر یەکێکە کە خەریکی….خەتمایلی بێت لەگەڵ سەرانی ئاشبەتاڵ، من بەناوی هەموو رۆڵەکانی پێنجوێنەوە بەڵێن دەدەین ڕۆڵەی بەوەفای شاری پێنجوێن بین بۆ خزمەتی شۆڕشی نوێی گەکەمان وە هەر لێرەشەوە پێمباشە پێت ڕابگەیەنم کە علی بچکۆلیش بەم نزیکانە بەسزای شۆڕش دەگەیەنین دووبارە پیرۆزبایی گۆڕبەگۆڕ کردنی جلالی علی بزنت لێدەکەم.
هەر بژیت
برات بەکر حاجی سەفەر
١٩/٢/١٩٩٥
تێبینی:
برام داوام ئەوەیە لە بەڕێزت لەلاشەی ئەو گۆڕبەگۆڕە بەشێوەیەک ببەن بۆ گۆڕستان کە نەبێتە جێ ی شکی کەسوکارەکەی
وێنەی بەڵگەنامەکە لە کوردستان پۆست وەرگێراوە…
May be an image of ticket stub and text
 
 
 
 
Leave A Reply

Your email address will not be published.