ئایا ژنان سێکسی نین وا پیاوان فرەژنی دەکەن؟ …  م.هاوژین

0

بابەتی ڕۆژ کە ئەم ڕۆژانە زۆر گەرم و گوڕە، بەداخەوە بابەتی فرژنی پیاوانە کە لە تاق و لۆقەوە بۆتە دیاردەو زۆر زۆر شتێکی ناشیرینیەو وەکو سێکسفرۆشی بەکۆمەڵ دێتە بەرچاوی مرۆڤە ڕۆشنبیرەکان. چونکە یەک پیاو لەگەڵ چوار ژن و زیاتریش تێبینی کراوە. بیانووی پیاوانی دینیی بۆ ئەو کارە قێزەونە دوور لە ویژدان و ئەخلاق و بەها مرۆییەکان، بریتییە لەوەی کە گوایە ژنەکانیان بەشیان ناکەن و ناتوانن لە ڕووی سەرجێیەوە تێریان کەن، کە بێ گومان درۆیەکی شاخدارەو زانست پێچەوانەی ئەمەی سەلماندووە. لەڕووی زانستی یەوە، ژنان زۆریان بەسەر پیاوانەوە هەیە لەڕووی سێکسی و حەزی جوتبوونەوە و بەڵگەش ئەوەیە کە ژن درەنگتر دەگاتە دۆخی تەواوبوون(ئۆرگازم) یان ئاوهاتنەوە. ئەمەش زۆرترین حاڵەتەکان پیاوەکە زوو ئاوی دێتەوەو ژنەکە هێشتا تازە زەوقی فولدەبێت. بۆیە کێشەی زۆربەی هاوسەران هەر ئەو بابەتی سەرجێیەیە و پیاوان ژنەکانیان پێ تێرنابێت و بیانوی ئەوەی گوایە خەتەنە کراون بۆیە تەواو نابن، زوو دوای تێربوونی حەزی خۆیان، دەنوون و پشتیان تێدەکەن. خاڵێکیتر بریتییە لە ماندووبوونی لەڕادەبەدەری ژنان. پیاوان، بەتایبەتی پیاوانی ئایینی لە برسێتی دەخۆن و لە تێری دەڕین و دەنوون، ئیدی باکیان بەوهەموو ئیش و کارە قورسانە نییە کە ژنەکانیان پێوەی دەناڵێنن و پشتیان دەشکێنن، ئەوەش وادەکات کە پیاوەکە هێشتا گەنجە و بەتوانایە، بەڵام ژنەکە هێشتا تەمەنی نەبۆتە ٤٠ساڵ، کەچی دەبیبی سەری سپی بووەو توشی نەخۆشی سەوەفان و فەقەرات و انزلاق بووەو هیچ حەزی بە سێکس نەماوە، چونکە پشووی نەداوە و ماندوویە. هەموو وزەکەی خۆی ڕۆژەکە لە منداڵەکابی و ماڵەکەی خەرجکردووە ئیتر چۆن بتوانێ شەویش سێکس بکات؟ ئەمەش بەداخەوە بێ ویژدانی یەکی گەورەیە و ژنان دەبنە قوربانی و سەرەڕای ئێش و ئازاری جەستەیان، ناچارن بەرگەی توانج و تانە و تەشەری پیاوانیش بگرن، گوایە پیربوون و پێیان نەماوە. خۆ ئەگەر بێتو پیاوان لە ئیش و کارەکانئ ماڵەوە هاوکاری ژنەکانیان بن، ئەوە بێگومان ژن ووزەی زیاتری دەبێ باشتر دەتوانێ مومارەسەت مافی خۆی بکات لە سەرجێیداو چێژی لێ ببینێت. ماوەتەوە بڵێین و داوابکەین: تکایە ژنانی ئازیز چیتر خۆتان ماندوومەکەن و مەبنە مامە خەمە. ئەوەی مێردەکانتان  دەیانەوێ بۆ زوربەیان تەنیا سێکسەو سێکسە و سێکس و هیچیت. ئیتر گرنگی بە خۆتان بدەن و چیژ لەو جیهانە جوایەی سێکس ببینن و بزانن کە ژیان چەندە جوانە کاتێ حەزەکانت تێرن و چیدی خەفەیان ناکەیت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.