جیاوازی…. بەندی عەلی

0

 هەتا ماوم لە خەونیشدا

بە ڕێتاندا گوزەر ناکەم ..

 

کە زەمتان زایەڵەی زەنگەو

بەموو، سڵ لە خەتەر ناکەم

 

عەباتان حەریری روح بێ

بۆ یەك ساتی لەبەر ناکەم

 

کڵاوتان تەوقی ئیخفا بێ

بۆ مەرگیشمی لەسەر ناکەم

لەبێ شەرمیی ئێوە پرسێك

قەت لەقوسری قەدەر ناکەم

 

ئەی ئەوانەی نانی وشکم

بە ئابرووی ئێوە تەڕ ناکەم ..

 

ئەبەد ژەهری هەنگی هەجوم

لە ئێوەدا، هەدەر ناکەم ..

 

کەسەردەمتان هەر زەرەر بێ

لەوە زیاتر زەرەر ناکەم ..

لەئەهلی بێ ئەسڵی ئاوا

چاوەڕێی چارەسەر ناکەم ..

 

بێ حەوجەتی حەیان بێ شك

کەستانی لێ بەدەر ناکەم

Leave A Reply

Your email address will not be published.