دایک و ژن…
من لە ژمارەدا کۆڵم !
زۆر پێم ئەڵێن :
يەک و يەک دەکاتە چەند ؟
هەر چەند ئەکەم و بيردەهێنم
ئەم دوو يەکەم بۆ نابێتە ژمارەيەک !
بير لە پۆلی ساڵی يەکەمی قوتابخانەم’
مامۆستاکەم (تۆفيق) بوو
لێی دەپرسيم ؟ .. ئادەی (ڕێوگار’)،
گوێزيک’ و گوێزێک ‘ دەکاتە چەند؟
پەنجەکانم” تێک ئەئاڵاندو دەمژماردن !
بيرم دەفڕێ
بۆ چۆلەکەی گوێسەوانەو
کەناری دەنگ خۆشی چڵێک،
لە داری باخی (مير)ە وە بيرێ بێ،
لەوێ… هۆشم چينەی دەکرد
کات، ئەڕۆيشت و
بێ وەڵام،،،. بۆ مامۆستاکەم ڕادەمام !،
هەر چەند ئەکەم و
لە ژمارەدا فێر نابم و
بيرکۆڵم …!
فيزيا باشم کيمياش باشم !
هەرچی چيرۆک و داستانی مێژووی ئەغريقی کۆن
لە ئاشوور تا
هانی پاڵ و تا هيتدێ.. هەردێ هەر باشم !
زهنم باشە و
جارجار،
هۆشيار ئەبمەوە کە من وا هەم !،
بەڵام چ بکەم !..
ڕێکەوتێک، بۆتە نسيبم، پێش شازدەی سێ و
دوای شازدەی سێ .
ژنێک :
هەيە ڕەنگی لە ڕەنگی حەوا دەچێ…
فەقيانەکەی و سەرپۆشەکەی
بۆتە وێنەی هەوری سپی
هەر هەنگاوێ لێرەو لەوێ
من هەر هەنگاوێ هەڵبنێم
(ئەو)، بە دومدا خۆی دەکشێنێ و دێ!
ڕێژنە هەورە بارانەيەو، وا ڕادێ
جارجار دوو کوڕی زرنگی شار
هەر بە نۆرە، ئەيگرنە کۆڵ،
بەرزی بنار لوتکە نشێوو..
تا دوا سنوور،
دەرچوون لەمەرگەوە بۆ بەرەوژيان،
من بيرکۆڵم !
لە ژمارەی يەک و يەکدا
هەتا ئێستاش: تا پێم نەڵێن :
سێوێک و سێوێک دەکاتە چەند
قەدت نازانم، دەکاتە چەند،
تا نەڵێن:
ئەی لە ڕێکەوتەکەی ..
شازدەی سێ، ئەوە کێ بوو؟
دوو هاوژين “و
دايکی شەهيد دلاوەری گرتە کۆڵی …
ئەو وەڵامی يەک و يەکەم… مم،
بۆنايەتەوە بيرو هۆشی کڵۆڵم .
ئيتر من وام چ بکەم .!!!
ڕۆحتان شاد ژنانی شار
دايکی شەهيد دلاوەر و ئاسۆو نەوشيروانی هاوڕێم
من قەرزارتانم دايکەکانی شارم .
ڕێبوار حەمەشەريف