با واز لە مێژوو بێنن، دەبێت’ ئەمڕۆتان بنووسنەوە!… نووسینی: کاوان قادر

0

 بۆ هەر کۆمەڵگەیەکی زیندوو، ڕابردوو شوێنێکە بۆ فێربوون. نەک ئەوەی تیایدا بژی، نەک وەک ئەوەبێت بمانباتەوە بۆدواوە يا لە ەەوڵداندا نەبين بۆ ژيان و هەنگاوی نوێگەرخوازیی و پێمان پێ هەڵنەگرێ بۆ بەرەوپێشچونمان جیاواز لە ڕابردوو، ئێمە ناتوانین ئەوە بگۆڕین کە دوێنێ ڕوویدا. تەنها ئەمڕۆ دەتوانین گۆڕانکاری بکەین و داهاتویەکی جیاواز بنووسینەوە .

ماوەیەکە کۆمەڵێک هونەرمەند و ڕۆشنبیری میللەتەکەم. هەرایەکیان ناوەتەوە لەسەر دانانی پەیکەرەکەی سەدام’ی گۆڕ بەگۆڕ لە ئەمنە سورەکە. من نازانم لێرەدا بەچی ناوی بێنم و لەڕاستیدا جێگەی سەرسوڕمانە! کە کارێکيان  بەڕێ خستوە وەک بڵێی …. لەوەهمێکا ژیاون گوایە دوای ڕوخانی بەعس گۆڕانکاری ڕوویداوە.

بەشێک لەوانە، وا نيشانی ئەدەن و بە پێناسەيەکی هەڵەوگەڕاو لە دێڕەکانی مێژوو تێدەگەن کە وەک ئاسەوارو ڕەمزی شکستی نیزامی ڕابردوو لێی دەڕوانن! کە ئەمە جێگەی گومان و ئەحمەقييە گەر وەهابێت. وەهەنێ لەوانەی تر… کە گوايا نایانەوێت ئەو یادگارییانە وەبیر خەڵک بێننەوە، وەک ئەوەی نەهامەتی و بەدبەختی  میللەتەکەيان لەگەڵ ڕۆیشتنی ڕژێمی بەعس کۆتایی پێهاتبێت، وە نایانەوێت ئەم (مۆتەکەیە) لەبەرچاوان بێت، ئەمەش تا ئەوپەڕی بێدەرستی و بێئاگایی دەگەيەنێت ئەگەر ئەم تێڕامانە وەهابێت .

من وەک خۆم لایەنگری لە پاراستنی ئاسەوار دەکەم و بمانەوێت و نەمانەوێت ئەوە بەشێکە لە مێژووی ئێمە، تەنانەت ئەگەر بەسەریشماندا فەرز کرابێت، بەڵام،  ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر ئەو نیزامە بووبێتە ئاسەوار، واتە لەگەڵ ڕۆیشتنی ئەو نیزامە سوننەتەکانیشی پێچرابێتەوەو بە تەواوی لەکار خرابێت نەک هێشتا: لەدەسەلاتدا مابێت.

دەبێت خەڵک و مرۆڤی ڕۆشنبيرو ئاسایی لەوە تێبگەن کە (بەعس) و بەعسييەکان “بوون بە ڕابردوو. بەڵام بەهيچ شێوەیەک ئاسەوار نییە، چونکە لێکەوتەکانی بەردەوامەو هەر ئێستا میراتگریەکەی لەدەسەڵاتدایە، ئەوە دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشترە بۆ خەڵکی کەهەر نیزامێکی ڕابردوو بگۆڕێت بۆ ئاسەوار، بەداخەوە لەم کایە سیاسییەدا تەنها دەم وچاوەکان گۆڕان و سوننەتەکان لەجێی خۆی ماون، دەنا بەعسییە زادەکان ”هەتا ئێستاش حوکم دەکەن، بەڵام لەفۆرمۆڵەيەکی ترداو بە زمانی خۆماڵی !

جا کارەساتەکە ئا لێرەوە دەست پێدەکات و  لەوەدایە کە پەیکەرێکی بێ گیان ئەو هەموو هەرایەی نابێتەوە!.. لەلایەکی ترەوە ئەو شانازییەی (دارای حاجی برایمی)ی چەرمەگا، هیچ کەسی ڕانەچڵەکاند کاتێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا بەشانازییەوە ئەڵێت: مولازم موحسین برادەری نزیکمە (هههههه) ئەمە جێگەی قاقایی دەوێت و دووبار دەڵێت: درۆیە ئەو نەکوژراوە! وبەردەوام پەیوەندی تەلەفونیمان پێکەوە هەیە، ئەمە جگە لەوەی ئیهانەیەکی گەورەیە بە خێزان وکەسوکاری ئازیزەکانیان” بەدەستی ئەم تاوانبارە ئازارێکیان چەشتبێت، بگرە مایەی شەرمەزاریشە بۆ هەر تاکێکی کورد کە ئەمەی قابيل قبوڵە.

بەداخەوە هەڵوێستێک کە لەهەردوو بەرەکەدا غائیبە!.. ئەوەیە…کە ئايا ؟ نابینن؛ کە ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ چاپتەری دووەەمی ئەو نیزامەیە و سیناریۆی بەعسیزم هەر بەردەوامە؟. ئەو مۆتەکەیەی باسی دەکەن هێشتا  لە شادەمارەکانی  هەموو حزبەکانی دەسەڵات و سێبەرەکانیاندا دێت و دەچێت، کە بوونەتە مۆڵگەی پاراستنی ئەبوو  (فایلدار) و ئەنفالچی و ئاشبەتاڵچیيەکان.

دەپرسم ئایا ئامانج لەدانانی ئەو پەیکەرە چییە؟ ئایا بۆ ئەوەیە لەڕێگەی ئەو پەیکەرەوە هەمیشە ئازارەکانمان بە بیر بێنێتەوە تا خەمۆکی لە ژیانماندا دەرنەچێت؟ يان دەمانەوێت بیسەلمێنین کە ئەوەی ڕویدا ڕاپەرین بووەو سەرکەوتمان بەدەست هێناوە؟

مەگەر ٣٣ ساڵ بەس نی یە تا لەوە  تێبگەین ئەوەی ڕویدا سەرەنجامەکەی ڕاپەڕینی حزبە کوردییەکان بوو بەسەر ئیرادەو توڕەیی خەڵکدا، حاشاکردن لەم ڕاستییە یان گێلێتییە یان بەشێکە لەم دەسەڵاتە.

 پرسیار ئەوەیە: ئایا پێویست دەکات ئەو میللەتە وانەیەک لە پەیکەرەکەی سەدام وەربگرێ، لە کاتێکدا دەرەوەی ئەو قەفەسەی کە ناوی ئەمنە سورەکەیە، پڕاوپڕە لە ڕەفتار بەعس و سوننەتەکانی ئەو نیزامە.

 ئەگەر بەعس بەتاوانەکانییەوە تاوانبار بێت و ئەنفال وکیمیابارانی کردبێت، مەگەر کێ بوو بە پێشلەشکری پاسدار و بۆ قوڵایی شارەکانی کوردستان و بوونە هۆکاری کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو تاوانە مێژووەییەی ڕوویدا، وەک لە دێڕێکی سەروەريانداو بەبێ شەرمانە کە دەڵێن: (ئاخ بۆ هەڵەبجەیەکی تر) کە ئەم دێڕە نامرۆييە بەنرخترین وتەی .. جەلال تاڵەبانی بووە.

ئەوە هەر ئەوان بوون شەڕی براکوژییان کرد، ئەوان بوون لەسەدا ٨٠ گەنجی ئەم وڵاتەیان دەربەدەرو ئاوارەی وڵاتانی دونیا کرد. هەزاران کەس لەو ڕێگەیە کوژران و بوونە خۆراکی ماسی نێو دەریاکان، خەڵکی ئەمانە ببینن هەرگیز بەعس لەیاد ناکەن، پێویست ناکات بەدانانی پەیکەرێک بیرمان بهێننەوە، هەتا ئەم مافیایانە هەبن بەعس بیرناچێتەوە، ئەگەر سەدام و بەعس ئاسەوار بێت، بە دڵنیاییەوە کۆمەڵگەکەمان بۆتە مۆزەخانە.

ئەو میللەتەی مامۆستایانی ناچار بوون بۆ ماوەی (٥ مانگ)، لەسەر شەقامەکان لەپێناو گەڕانەوەی موچەکانیان مانگرتن بکەن،  چۆن بەعسیان بیردەچێتەوە. ئەبو تەحسین ئەو پیاوەی بە نەعلەکانی وێنەکەی سەدامی دەکوتایەوە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: پەشیمانم لەوەی کردومە، چونکە ئەمانە ڕووی دزێوی سەدامیان سپی کردەوە .

ساڵی ٢٠١٠ ئەم پڕۆژە  هونەریەم ناردەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی جێبەجێکردن لە مەدخەلی ئەمنە سورەکەدا، بڕیار بوو… بەڕێز: کەمالی موهەندیس سەرپەرشتی ئەو کارە بکات، ئەو کات هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتی ئەمنە سورەکەی دەکرد، پاش ئەوەی کارە هونەرییەکەی بینی بوو وتبوی: ئەمە لەدەستەکەی سەدام ناچێت؟ کاک کەمالیش پێکەنی بوو! وتبوی… ئەمە کاری هونەرمەندێکە کە خۆی لە ئەمنە سورەکە زیندانی کراوەو لە ڕاپەڕینەکەدا ئازاد کراوە، پاشان دەستەکەی سەدام شمشێری پێ یە، ئەم دەستە زنجیرەکان ئەپچڕێنێت، ئەوکات وتبووی من لە هونەر نازانم!، با بچێت سەردانی (ئاکۆغەریب) بکات، پاش ئەوەی چاوپێکەوتنێکم لەگەڵ ئاکۆ غەریب لێپرسراوی خاک تیڤی و ئەمنە سورەکە. بەداخەوە ڕێگەیان نەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو وڕەفز کرا، لە کاتێکدا پێم وت  کە بەبێ مقابیل دەیکەم، باوەڕم وایە مێژووی میللەتەکەمان پڕیەتی لە نەبەردی، بەداخەوە خاوەندارێتی ناکەین.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.