چەند کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)
ئاسمانی بارانی بە هاری
ئەو هەموو خەم و پەژارەی
لە کام دایکی وڵاتەکەم
بە میرات وەرگرتووە
کە ئاوا بەرێژنە دەبارێت
٢
چیروکێکی تاڵە
با بە نانی دا
بەڵام!
بۆ گیانی دا
٣-
ئەم ڕوژانە
ئاوێنەکان چەندە
شەرمەندەی کوڵمە سوورەکانی
هەژارانن
۴-
شیعر پاڵی بەدرەختەوە داوە
تاکوو لە ئارامی دارستان دا
خۆراگرترین شیعر
بو هەژاران بڵیی
۵-
پێشکەش بە فەرهاد پیربال
هەموو کەس دەڵێن:
فەرهاد شێت بووە
لەگەل خوی قسە دەکا
بەڵام نازانن
کە روژیک ئەم شێتە
لەگەل تەواوی جیهان دەدوێ