چەند کورتە شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)…
1
وڵاتەکەم!
تەنیا بە من بلێ:
خوشم ئەوێت
ئەو کات من بۆت
تەواوی جیهان دەهەژینم
2-
وڵاتەکەم !
چیت بەسەرهاتووە
کە بەردە وام
لە روڵەکانت خوینت دەوێ و
گوڵێک بۆ
مەزارگەکەیان
3-
شەو!
لە خوشەویستی
بۆ مانگ
ئاسمانی ئەستێرە باران کرد
4-
لەو ئەوجی هەژاری دا
لە خەیاڵی خومدا
هەبوونی خۆم
یەکە یەکە ئەژمیرم
ئای کە من چەندە زەنگینم
5-
دارەکانی ئیعدام
چەندە جوان پشکوتوون
بەهاری ئەم ساڵیشمان
شکوفە بارانە
6-
ئای تۆ بڵێی:
چەند کۆتری سپی تر
لە بیرەوەریەکان بەهاردا
هەڵفرین و
هیچ کات نەگەرانەوە
وە تا ئیستاش
چاوە سەوزەکانیبەهار
هەر چاو بە ئینتزارە
7-
سپی پووشی زستان
هەرگیز نەیتوانی
ئابروی قەلەرەشەکان بکڕێتەوە
8-
وەرن با سەربازەکان
فێری مۆسیقا کەین
بەرلەوەی
کە فیشەکانیان بهاویژن