بە روخسەتی شێخی شاعیران ( شێخ ڕەزا …….تەخمیسێکی شەرمنانە بۆ دوو کۆپلەی شیعری

0

 لەخێری چی و لەبێری چی لەتەونی جانە ئەم ڕیشـە

چ چیرۆکێك لە پشـتی بێت درۆی نیسـانە ئەم ڕیشـە

فریوی چاو ئەدا نەخشەی، نەخشی پیلانە ئەم ڕیشە

(هەزار ئەفسوون و جادووی پێوە ئاویزانە ئەم ڕیشە

عیلاجی گەر ببێ، یـا گـووزە یـا گوێـزانە ئەم ڕیشـە)

 

چەند حەریفە لەنێو حیرفەی وەهـم و تریـاك فرۆشتن دا

لەهاتی چەند نەهاتی هات، چ گوژمێکی بە ڕۆیشتن دا

چەنێ پرژەی عەتری سووری شوشەی گیانی بەڕشتن دا

)بە تەحریکی تەڵێکی سەد هەزار نەفسی بەکوشتن دا

ڕەئیسـی حیلەکاران، شـای قومـار بازانە ئەم ڕیشـە(

بەندی علی

Leave A Reply

Your email address will not be published.