پرسی رۆژ…  مامۆستا “دیمەن عەزیز “یەکێک لەهەڵسوڕاوانی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری کۆیە، وەڵامی پرسی ئەم ژمارەیەی داینەوە سەبارەت بەڕۆڵی ژنان لەناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان.

0

پرسی ڕۆژ:

مامۆستایان ومامۆستایانی وانەبێژ؛ بۆ ٥ مانگ دەچێت لەسەر شەقام و دادگا وناوەندە حکومیەکاندا داکۆکی لەچەند مافێکی خۆیان وسەرجەم مووچەخۆرانی حکومی دەکەن کەلەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لێیان زەوتکراوە. ناڕەزایەتیەکان رۆژ بەرۆژ بەهێزتر وئاسۆیان رۆشنتر دەبێت، و لێکەوتەو دەرئەنجامی تازەی لێکەوتۆتەوە لەشێوەی زیادبوونی فشارەکانی دەسەڵات لەگرتن وهەڕەشە، وفشارە کۆمەڵایەتی وئابووریەکان بەسەر مامۆستایان.

پرسی ڕۆژ: رۆڵی مامۆستایانی ژن، و ژنان بەگشتی لەنارەزایەتیەکاندا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ وە ئایا رۆڵەکانیان تەنیا بەشداریکردنە یان سەرپەرشتیکردنی رێکخستنی ناڕەزایەتیەکانیشە؟

م.دیمەن عەزیز: هەڵبەتە ژنان هەمیشە شانبەشانی پیاوان وهاویشەکانیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لەهەموو بوارەکانی ژیاندا. لەڕابردوو هەروەها لەداهاتووش، جا چ لەمەیدانی سیاسی بێت یاخود لەبوارەکانی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی وڕۆشنبیری وهونەری لەژیاندا، دەستی هاوکاریان بردووە بۆبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا ژنان زیاترسەرقاڵی بواری ژیانی تایبەتی خۆیانن لەپەروەردەکردنی منداڵ وئەرکی کاری ماڵەوە، بەڵام کۆڵیان نەداوە لەبەرامبەر ئەوئاستەنگ وئاریشانەی دێتە ڕێگای ژیانیان، لەهیچ کاتێک ولەهیچ لایەنێک سڵیان نەکردۆتەوە لەئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆیان لەدەرەوەبێت یان لەناوماڵ. لەگەڵ ئەوەشدا لەڕۆژگاری ئەمرۆماندا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەگردبوونەوەکان وخۆپشاندانی مامۆستایان لەسەرداواکردنی مافی ڕەوای خۆیان لەسەرجەم شارو شاڕۆچکەکان، وبەبێ جیاوازی وبەڕێژەیەکی یەکجار زۆر بەشداریان کردووە. بەگروتینێکی زۆر و هێزو توانایەکی زۆر چاونەترسانە بەشداریان کردووە، وپاڵپشتی وتارو دەنگی ناڕەزایەتییەکان بوون.

پرسی رۆژ: دەستبردنی دەسەڵات بۆچەواشەکاری وهەڕەشەی گرتن لەچالاکوانانی نێو مامۆستایان، بەتایبەت لەشارەکانی کۆیە وشارەزوور وسلێمانی مامۆستایانیان دەستگیرکردووە، بەرای ئێوە چ مانایەکی هەیە؟ وچۆن وەڵام دەدرێتەوە؟

 

پرسی ڕۆژ:  دەستبردنی دەسەڵات بۆ چەواشەکاری هەرشەی گرتن لەچاڵاکوانانی نیو مامۆستایان بەڕای ئێوە چ مانایەکی هەیە؟

م.دیمەن عەزیز: دەسەڵاتی ستەمکار هەمیشە هەوڵدەدات دەنگی ناڕەزایەتییەکان کپ بکاتەوە وئازادی ڕادەربرین سەرکوت بکات، جا بەهەرشێوەیەک لەشێوەکانی توندوتیژی بێت، گرتن، ئەشکەنجەدان دوورخستنەوە لە کارەکانیان، یا بەقسەی ناشیرین و قسەهەلبەستن و تاڕادەی لێدان هەندێکجار کوشتنیشی لێدەکەوێتەوە، لەبەرامبەر تاکەکانی کۆمەڵگە دەستی بۆدەبات، وە لە بەرامبەر قەڵەمی ئازاددا ئەنجامی دەدەن. ترس وتۆقاندن لەناو چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان دەکرێت. لەم ساتەوەختەی ئێستادا کە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لەشەقام بەردەوام بوو، هەوڵیان دەدا بەلاڕێیدا ببەن. زۆر رێکاری چەواشەکردنیان گرتۆتە بەر لەمیدیا و دارودەستەکانی خۆیان لە ڕێکخراوە رووزەردەکانیەوە بگرە هەتا بەناو پیاوماقووڵان… هەندێک جار هێزی ئاسایش ئامادەدەکران لەکاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ چاوترساندن، بەڵام توندوتیژیان دەنواند بەرامبەریان بەبێ جیاوازی ڕەگەزوتەمەن. لە٢٨/١/ ٢٠٢٤لەم بەروارەدا هێزەکانی ئاسایش پەلاماری مامۆستایان و خۆپشاندەریاندا، و توندوتیژیان لەبەرامبەر مندا نواند لەکۆیە، بەقسەی نەشیاو ڕێگرتن لەگردبوونەوەی مامۆستایان. من خۆم یەکێک بووم لەو مامۆستایانەی کەهێزەکانی ئاسایش پەلاماریاندام و مۆبایلەکەیان لێ سەندم! ئەوەش یەکێک بوو له توندوتیژیەکانی هێزی ئاسایش کەبەرامبەر مامۆستایان ئەنجامیاندا. لەگەڵ ئەم هەموو فشارو تووندوتیژیانە مامۆستایان هەرکۆڵیان نەداو بەردەوام بوون، هەر کۆکن و یەکدەنگن لەپێناو مافە زەوتکراوەکانی سەرجەم مووچەخۆر ومامۆستایانی وانەبێژ.

سەرکەوتووبێت ناڕەزایەتی مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژ وسەرجەم مووچەخۆران.

Leave A Reply

Your email address will not be published.