هۆنراوەی بەندی عەلی…

0

دەبدەبەی غروری عەقڵی

کە تەنها هەڵاوی وەهم و

درۆی دیـرۆکی تیـامـاوە ..

لێی بۆتە عەمباری عیلم و

سندوقی بۆراقی عیرفان ..

جەنابی سەرکردەی مەزن ،

شاپەسەندی ئاخر زەمان ..

 ئەوەندەش بە خۆی دەنازێ

لەم قات و قڕیی عیشقەدا

مەگەر خاڵوانێ بیخوازێ ،

جەنابی سەرکردەی مەزن

چەلەنگی فسفس پاڵەوان .. !

……………………………………

لە شۆڕشەکانا، ئازاکان دەکوژرێن و

دۆنکیشۆتەکان دەبنە پاڵەوانی مێژوو

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.