(زەبروزەنگ لال فێردەکات کەبێتە دەنگ!) … رێبوار عارف
چۆنیەتی فراوانکردنەوەی ئەم نارەزایەتیانە بەشێکی لە گرەوی ئەو شێوازی کارو میکانیزم و تاکتیکانەدایە کە جولانەوەکە دەیخاتە دەستور کاری خۆیەوە بۆئەوەی بتوانێت لە دوا مەنزل و لە ئامانجی خۆی نزیک بێتەوە! لێرەوە سەرنج بدەینە ئەم دەستپێشخەریەی مامۆستایانی کەلارو بزانین چ خەبەرە! سەرنج بدەن زۆربەی هەرە زۆرمان لە وشەو جوڵەکانی ئەم گەنجە حاڵی نابین، بەلام لەوەیان حاڵی دەبین کە چ نارەزایەتییەکی قوڵ و پرمانا لە ناخیدایە….. هەربۆیە گومان ناکەین لەوەی کە بە زمانی بێزمانی، چ وتاربێژیەکی بەرزو چ شەپۆلێک لە تورەی لە ناخی ئەم گەنجەدا پەنگی خواردوەتەوەو چۆن پێمان دەڵێ بێدەنگ مەبن، وەرنە مەیدان. بەلێ ئەزیزان دەستگرتنی ئەم ئینسانە بە هەق تورەو ناخ سپی و شۆرشگیرانە جۆرێکن لەو رێگەو رەوشتانەی کە زۆر گرنگە پەرەی پێبدەین و کورەی خەباتمانی پێ تاو بدەین ئەم دەنگە بەرزو پر شەهامەتە، ئەم سەمای جەسەتەیە فێرمان دەکات کەچۆن هەولەکانی یەک بەیەکمان بەرز راگرین و بیخەینە خزمەت بەهێزکردنی ئەم جولانەوە شکۆدارەوە… ئەمەش نموونەیەک لە شێوەکاری سەرنج راکێش و سەرکەوتوو کە جێگەی خۆیەتی بڵێن دەستی دەستەی مامۆستایانی کەلار خۆش بێت بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە تا بیر لە هەر رێگەیەک بکەینەوە کە دەبێتە هۆی فراوانکردنەوەو دەوڵەمەندکردنی نارەزایەتییەکانمان. هەرلێرەشەوە سڵاو درودمان بۆ ئەم گەنجە دلێرو ناڕازییە بنێرین و بڵێین شانازیت پێوە دەکەین کە هاو خەباتمانیت!