سەرچاوەی نەهامەتییەکانی ئێستا سیستەمی سەرمایەدارییە نەک تەنها حکومەتەکانی
حکومەتەکانی ئێستا، ئەو ئامرازەی دەستی سەرمایەدارانە، تا ھەموو تووڕەیییەکانی خەڵک و چینی کرێکاری ئاڕاستە بکرێ. ئەوان ئەیانەوێ لەسەر نەھامەتییەکانی ئێستا، لەسەر شەڕ و برسێتی و ئەم قڵشتی چینایەتییەی کە هەرگیز وەک ئێستا فراوان نەبووە، ئەیانەوێ خەڵک تەنھا حکومەت و کارێکتەرەکانی سەرزەنشت بکات و بە تاوانباری بزانێ، بەڵام تاوانباری سەرەکی سیستەمی سەرمایەدارییە.
بە گۆڕینی حکومەتەکان و ھاتنەپێشەوەی حیزبێکی تری بۆرژوازی و گۆڕینی دەمووچاوەکان، کێشەکانی خەڵک چارەسەر نابێ, بەڵکو بە گۆڕینی سیستەمی سەرمایەداری و بنیاتنانی سۆشیالیزم، کێشەکان کۆتایی دێ.
ئەم تاکتیکە، واتە سەرزەنشتکردنی حکومەت و ناونەھێنانی سەرمایەداری، یەکێکە لەو فێڵانەی کە سەرمایەداران بۆ پاراستن و درێژەدانی سیستەمەکەیان بەکاری ئەھێنن.
نووسینی: عامر سابیر