ئیتر ناگەڕێم بەدوای خۆمدا!

0

ئيتر

 نا گەڕێم’ 

بە دوای خۆمدا:

 

وتم :

بۆ کوێم دەبەی  بم بە ..

سەرم’ دايە دەستت و

چاوم’ خستە’ هەر دوو مستەوە..

 و دڵم’ دا بە دەست،

هيواکانی هەموو ئەو ..

قەدەرانەی، گەر هاتنە بەر پێتەوە

 

وتم هانێ ..

ئەوە ڕۆحێکی تێکشکاو ،

و بەڵام، هێشتا:

بە پێوە ماوم و هەر  زيندوو..

 

دوور دەمڕوانی  ..

لەو .. ئاسۆیەیی هەتاو’ ،

 کە هێشتا : کلی تيشکی زەردو

 گەرمی زيندوی  ..

نە پژاندۆتە دەمی ترۆپکەوە،!

هەناسەيەکی درێژم و

لە هەناسەی( با )دەچم’

بە ڵام، بێ ڕەنگ و تيژڕەو

تـاڕاماڵی .. دڕک و داڵی ..

هاوينێکی  پوشپەڕ  ڕادەماڵم ،

 

بۆ کوێم دەبەی ..

 وتم بم بە،

دڵێک’،  ئاسا’،  بەفر سپيم ’

  تۆ’ کەی ..

ويستت، لەسەر من’

بوو ..

ئــەبارێم، و

 گەر بشتوێمەوە

 دەبمەوە و بە ئاو،

و هەڵم و پاشان،

 بەهەوری ..

سەر سەرت و بە بارانێک’ ،

 تەڕ تەڕت دەکەمەوە.

 

وتم :

فەرموو.. ئەوە دڵێکی..

  دولەتکراو ،

لەتێک’ بۆ تۆ’

لەسينەتدا کۆمکەرەوە

منی ..

پەرشوو بڵاوی.. ڕۆژگارێ..

منی ..

 هەڵچنراوی دەستی قەدەر

هەزار” ئومێد و  هەڵچنين  “،

 

بەڵام لە ئێستا:

پيانۆيەکم،

 لە ئاهەنگێکی..

 کلاسيک’ ئاسا’

 بەتەنيا تۆ’ ئەتوانی ..

بە پەنجەکانت  بمژەنی

تەلی کەمانی..

 ئەو  تۆن’ و دەنگەم’

.. تەنيا

هەر تۆ  ‘

کە بتوانی ..

ڕۆژەکانم’ـی  تيابژەنی.

 

وتم بم بە،

من’  پەرتوکێکم’  پڕم لە دێڕ،

لەو .. دێڕانەی ..

کە هيچ کەسێک’ ،

 نەيبستووە و

نەيان “خوێندۆتەوە ..

 

تەنيا : هەر تۆ ‘ و بەس،

کە ئەتوانی.. بيان بيستی و

بە پەنجەکانت”

ڕەنگ و دەنگێ..

وەکوو تيانوس،

دڵی خۆتی تيا بچێنی .

 

وتم بم بە،

من’ هاوڕێ نەورەسەکان و

ئەو کەنارو” ئەو  دەريايەم،’

کاتێک کە ـ بمبينن  ،

شەپۆلەکان” کاسکێتەکانيان  “

لە سەر دادەگرن و

بە چنگی ..

تەڕو هيلاکی ڕێ ی ماندويانەوە..

سڵاو “ئەکەن،

 

هێندە چومەتەلايان”

  بووين”  بە هاوڕێ،..

هاوڕێی  ڕۆحی گيان لە بەرانی   ناو دەريا ئەڵێم ‘.

 

بۆ کوێم’ ..

دەبەی بم ‘بە

 

هەرخۆت دەستی ..

ئەو دەست و چاو ساغەی ڕێبە

تووناو تونی

کام ڕێيە  ..سەختە، پياهەڵزنە،

من’ ئەو هێزەم’

کە لەگەڵتام’ هەنگاو  دەنێم ،‘

 

وتم بم بە،

گوێ لە هيچ ئازارێ  مەگرە،

من’ ئەو درەختە’ ڕەگ’ لەناخ و،

داکوتراوەم ،

بەرگەی سەرماو  گەرمای ‘

 هەموو  وەرزێک’  دەگرم!،

 

وتم : شەوم’ 

مانگ’

ناهێڵم’ بڕواو  تەنيات بکا’

گشت شەوێ..

بە تريفە’ گەربێت و داتنەپۆشێ،

من ‘ ئەو هەتاو و

 ئەو .. خاکەم “ 

کە پێ بنێيتە،  سەرچاوم’

هەرگيز

بەتۆ ناڵێم

ئازار بەدڵم’ گەیی وە

 

وتم:

بم بە،

مشتێ  تۆوم’’’  و

فڕێم  بدەرە  خاکی دڵتەوە

هەزاران “ڕەنگی گوڵ  ئەگرم و

 ئيدی  خۆت ‘ سەروەر بە

کاميان” جوانە و بم’ کە ،

بەئێخەی .. خۆتەوە،

 

بەڵام، داخم’

 نە لە زمانم ‘ گەيشتی

نە لەناخم’  نە لەو.. 

دێڕە  شيعرانەشم ،‘

 

 چەندين” ساڵ بوو

 کە تەنيا هەر بۆ تۆم ’ 

 ئەنـــووسی

زۆر بە سانايی  لێيان گەشتيت ‘.

 

 

ڕێبوار حەمەشەريف

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.