پرسی رۆژ بەڕێز (مامۆستا حەسەن عەباس ئەسعەد) ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری کۆیە، وەڵامی پرسیارەکانی پرسی رۆژی ژمارەی داوەتەوە…

0

ئەم پرسەی داینەوە پرسی رۆژ: ئایا فەرمانبەران بەگشتی ومامۆستایان بەتایبەت نەگەیشتوونەتە ئەو دووڕیانەی کە بگەن بەدامەزراندن وپێکهێنانی یەکێتیەکی جەماوەری مامۆستایانێک، کەبەڕاستی نوێنەرایەتیان بکات، و ئەو خەباتەی چەند ساڵەی سەرشەقام ودادگایان بگەیەنێتە کەناری ئارام؟

پرسی رۆژ: دەستبردنی دەسەڵات بۆچەواشەکاری وهەڕەشەی گرتن لەچالاکوانانی نێو مامۆستایان، بەرای ئێوە چ مانایەکی هەیە؟ وچۆن وەڵام دەدرێتەوە؟

ئایا مامۆستایان لە دووڕیانى رێکخراوبوونى خۆیانن؟

م. حەسەن عەباس: دەتوانین بلێین مامۆستایان لە رێکخراوبوونى خۆیانن، بە هۆکارى کە هەموو چین وتوێژەکان هیوایان لەسەر ئەم شۆرشە سپیەی مامۆستایان هەڵچنیوە. هەر لە دێرین زەمانەوە مامۆستایان پێشەنگى هەموو شۆڕشێکى زوڵم وستەم وداگیرکەر بووین، بەنووکی قەڵەم وگردبونەوەى جەماوەریان بەرامبەریان وەستاونەتەوە. ئەوەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان ڕوودەدات ودەگوزەرێت پەنگخواردنەوەی ٣٢سی ودوو ساڵەى حوکمرانى کوردستانە! کە نەیتوانیوە مافە سەرەتاییەکان بۆ هاونیشتمانیانی خۆى دابین بکات. تەنها ئامانجى ئەم دەسەڵاتە؛ تاڵانکردن ودزینى سامانى گشتى سەر زەوى وژێر زەوى وئاسمان بووە، بۆ خۆدەوڵەمەندکرن ودروستکردنى هێزی جۆراوجۆری سەربازی وئەمنی بووە لە دەورى خۆى، بۆ مانەوەى کورسی وپاراستنی دەسەڵاتەکەى. دواى تێپەڕبوونى وەرزێک لە خوێندن لە سنورى پارێزگا وئیدارەکانی (سلێمانى و هەڵەبجە و کۆیە وگەرمیان وپشدەر) کۆیە وەک تاکە قەزا کە سەر بەپارێزگاى هەولێرە بایکۆتى خوێندنی کراوە، بۆ داواکردنى مافە زەوتکراوەکان بە شێوەیەکى مەدەنى و سەردەمیانە، چەندین ڕێگاى جۆراو جۆرمان گرتۆتەبەر وەک: گردبونەوە و ناڕەزایی دەربڕین و گرتنەرێگاى بەرەو بەغدا وتۆمارکردنى سکاڵای یاسایی لە دادگاى فیدرالی، وسەردانى کەسایەتیە سیاسیەکانى عێراق و سەردانى کونسولخانەى ئەمەریکى بۆ ئەوەى مووچە و ژیان و گوزەرانى مامۆستایان و فەرمانبەران نەبێتە کارتێکى سیاسی بۆ مەرامە گڵاوەکانى خۆیان بەکارى بهێنن. بۆیە شۆرشى سپی مامۆستایان پێویستى بە پشتگیری هەموو چین وتوێژەکان و رێکخراوە ناوخۆیى وجیهانیەکان هەیە. تاکە هیواى هەموو خەڵکى کوردستانە بۆ لەباربردنى سیستەمى بە کۆیلە کردنى تاکى هاووڵاتى. 

 

ئایا مامۆستایان و فەرمانبەران بە گشتى و مامۆستایان بە تایبەتى نە گەیشتوونە ئەو دووڕیانەى کە بگەن بە دامەزراندن و پێکهێنانى یەکێتى جەماوەرى ؟

م. حەسەن عەباس: لە ئێستادا مامۆستایان تاکە هیواى ئەم هەرێمەیە، وکارى جدیمان کردووە بۆ ئەوەى ببینە جێگروەى ئەو رێکخراوە پیشەیانەى مامۆستایان وفەرمانبەران کە کار وچالاکیەکانیان تەنها بۆ چەواشەکردنى داواکارییە رەواکانمانن، بەناوى جیا جیا ولێدوانى سەیر وسەمەرەى بەرپرسانى رێکخراوەکان. هەوڵمانداوە مۆڵەتى یاسایی لەدامودەزگا حکومیەکان وەربگرین بۆ ئەوەى ببین بە رێکخراوێکى پیشەیی و هەنووکەیی، تاوەکو ببین بە چەترێک بۆ کۆکردنەوەى هەموو ئەو دەنگە ناڕازیانەى کە لەم هەرێمەدا هەیە، بۆ راپەراندنى کاروچالاکیەکان و وەستان دژی هەر پێشێلکاریەک کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. ئەو کات دەتوانین دەنگى خۆمان بە ئاسانترو خێراتر بگەیەنین بە تەواوى جیهان. بەڵام وەک لاى هەموان روون و ئاشکرایە؛ ئەم دەسەڵاتە دەستى بەسەر تەواى جومگە سەرەکیەکانى ئەم هەرێمەدا گرتووە، بە تایبەتى دەسەڵاتى قەزائى (دادگاکان) وە هەمیشە دەرچەیەکى یاسایی (کە لە راستیدا نا یاسایی) دەدۆزێتەوە بۆ لەباربردنى ئەو هەوڵانەى کە دەمانەوێت ببین بە رێکخراوێک و کارى پیشەیی خۆمان ئەنجام بدەین. تەنانەت لەم ماوەیەدا کە ماوەى چەندین ساڵە رێکخراوى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ماوەی بەسەرچووە، ویستمان بەشداربین، بەڵام بە بیانوى ئەوەى کە بەروارى ماوەى پێشکەشکردنی لیست تێپەربووە، بۆیە بەمجۆرە رێگریان لێکردین کەلیستی سەربەخۆی خۆمان هەبێت، ئەمەیان لە رووی داواکاریەکانمان بۆ دەزگاکانى حکومەت کە بەپێی یاسا ببین بە رێکخراوێکى جەماوەرى. بەڵام لە ئێستاى شۆرشى مامۆستایاندا، هەوڵى تەواوى خۆمان داوە ببین بە جێگرەوەى ئەو ئۆپۆزسیۆنە دەمامک دارانەى کە لە ئێستادا خۆیان لە مەیدانەکەدا هەن وگوایە لە ریزى میللەتن، بەڵام ئێستا تاکە هیواى تاک بە تاکى ئەم هەرێمە مامۆستایانن بە فشارە مەدەنیەکان ورێکخستنى خۆپێشاندان وبەردەوامى بوونمان بە رێگایەکى مەدەنى شارستانى دوور لە توند وتیژى، وبەلاڕێدانى ئەم شۆرشەى مامۆستایان کە ئەم دەسەڵاتە هەوڵى زۆرى داوە بۆ لەباربردن وناشیرینکردنى خودى مامۆستایان لەلایەن تاکى هاونیشتمانیان. بەڵام خۆشبەختانە تەواوى هاونیشتمانیان بە هەموو چین وتوێژەکانەوە پشتگیرى وپشتیوانى ئەم شۆرشە سپیەى مامۆستایانن.

دەستبردنى دەسەڵات بۆ چەواشەکارى و هەرەشەى گرتن لە چالاکوانانى مامۆستایان ؟

م. حەسەن عەباس: هەموو دەسەڵاتێک بۆ مانەوەى خۆى دەست بۆ هەرچى کارى قێزەون هەیە دەبات، هەر لە (هەڕەشەکردن, گرتن, کوشتن, بزرکردنى گوماناوى و کوشتن بەناوى کێشەى کۆمەڵایەتى و رووداوى هاتوچۆ…هتد) و چەندین سیناریۆى تر.  بەڵگەش زۆرە. ئەم جۆرە رەفتارە ناشیرینە نا یاساییانە کار لە ئێمە ناکات، و بەردەوام دەبین لەم شۆرش وخەباتە مەدەنیەى کە دەستمان پیکردووە. لە راستیدا لەکاتى نوسینى ئەم پرسەى رۆژ؛ هەڕەشەی جدیمان لەسەرە کە لەلایەن هێزێکى دەمامکدار کە بەهێزە ڕەشەکە ناسراوە! تەواوى چالاکوانان ومامۆستایان دەستگیربکرێین بۆ ئەوەى شکست بە گردبوونەوە وخۆپێشاندانە جەماوەریە سەرتاسەریەکەی رۆژی یەکشەمە بەروارى ٢٨/١/٢٠٢٤ بهێنن (کە بریارە ئەنجام بدرێت). بۆیە ئێمە سڵ ناکەین لەم دەسەڵاتە،  وبەردەوام دەبین، وهیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەر شۆرشى مامۆستایان بوەستێتەوە …

بەرپرسی گۆشە: ئاراس رەشید

Leave A Reply

Your email address will not be published.