سەد بریا مافیا بان!… ئارام حەسەن

0

مافیا، یاخود هەر گروپێکی لە یاسا دەرچوو، دەستوور و ڕێسایان هەیە، ڕاستگۆن و هەرگیز درۆ ناکەن، بەئەخلاقن، دڵسۆزی یەکترین، خاوەن هەڵوێست و بەڵێنن، دوورن لە خیانەت کردن، یاسای پاداشت و سزا پێڕەو ئەکەن، ترسنۆک و حیزفرسەت نین، قەتیش نەبوە ڕەعییەتی خۆیان برسی کردبێ..

کەچی خەڵکانێک لە چین و توێژە جیاکانی کۆمەڵگەی باشور، دەسەڵاتی خێڵەکی و ناڕەسەنی پارتی و یەکێتی بە مافیا، تاڵانچی، چەتەیی، ستەمکار، گەندەڵ و.. هتد، ئەچوێنن، ئەمە لەکاتێکدایە تەنانەت ئەو زاراوانەش خۆیان لە یەکێتی و پارتی بێبەری کردوە، ئەوان ئەو جۆرە مەخلوقەن، کە هیچ وشە و ناوێکی قێزەون نیە پڕ بەبەر و باڵایانبێ، ئاخر مافیا لە کوێ و ئەم دوو حیزبە لە کوێ؟!

سەد بریا مافیابان!

Leave A Reply

Your email address will not be published.