گۆشەی ئەدەب وهونەر دەپرسێت: ڕێبوار حەمە شەریف ئەکتەرو دەرهێنەر، دەرچووی زانکۆی بەغدا لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان، سەبارەت بە فیلمی ساڵی ١٩٨٨، وەڵام دەداتەوە… بۆ تاوانێک لە هەڵەبجە لە١٦/٣/١٩٨٨ دا ڕوویدابێت کراوە بە نمايشی فيلمی ٨٨؟ چ بێ ئابڕووییەکی بازرگانەکانییەتی؟

0

لە باسی پێشوماندا هەندێ لەو  ڕەخنەو و سەرنجی  وردمان خستە ڕوو تاکو بينەری ئەم فيلمە لەهەر جێگەيەک نمايشت کرا، بە ديقەت و ويژانی مرۆڤانەو قەڵەم  نووسێک و ڕەخنەگرێکی.. ئازاو بە توانەوە بڕواننە هەموو گۆشەو نيگاو ڕووداوەکانی ناو نمايشی ئەم فيلمەوە  کە گوايە ئەم فيلمە باس لە ساڵی ١٩٨٨ ی شانزدەی سێ  و تاوانی ئەو ڕۆژە پڕ لە مەرگەساتانە دەکات.

من هەر لێرەوە ..

ڕەخنەی توندو بنچينەیی ئاڕاستەی سينايست و دەرهێنەرو مونتاژ و  کامێرەمان و هەموو ئەو بەشداربوانەی کە وەک ئەکتەری ناو ئەم فيلمە ڕۆڵيان تێدا بينيوە و  تا هيچ نەبێت با ويژدانيان لە عەزابێکدابێت کە هەر خۆيان ببنە دادوەرێک و لێکۆڵەری ئەو تاوانە، کە لە ساڵی ١٦/٣/١٩٨٨ ڕوویداوە. تا چەندە ئەو هەقيقەتەی ڕوماڵ کردووە و وەک ئەرکی مێژووی جينۆسايدکردنی ئەو شارەو، لەو فيلمەدا بەڕوونی و بە بێ ئەوەی سانسوری دەستەو تاقم و، ترسی لێ نەڕەنجانی وڵاتانی تری لە دڵدا بێت کە هەموو ئەو ڕاستی و ڕووداوە دڵتەزينانەی، لە گوشەيەکی تراژياديایيەوە، چاوی کامێرەو وردی ئەو ديمەنانەی بەڕاستی خستۆتە ڕوو بۆ ديدی هەر بينەرێک کە لە داهاتوودا دەبێتە ئەرشيفێکی باوەڕپێکراوی مێژووی گەلێکی ستەملێکراو کەخەڵکێکی سڤيل لەو شارەداو لەو ڕێکەوت و مانگ و ساڵەدا  .

هەر بۆيە لێرەوە تا ئەو جێيەی وردتر و وردتر دەبمەوە، لە ڕەخنەی قورستر و بنەمای ئەکاديمیانە تر ڕووبەڕووی فيلمێکی بازرگانیکردن بە مێژوويەکەوە کە وەک دەڵێن: شەرمە دەستنوێژ!! نەگری و باسی بکەيت،  ئاخۆ چۆن دوا ڕۆژ ئەو ستافە لە ڕوويان دێ بەشانازيەوە باس لەو فيلمە لۆکاڵییە و بێ ئەوەی هيچ مەسئوليەتيەکی مێژوویی ئەخلاقی لە خۆگرتبێت، ئاوەها بێئابڕوويانە دەست بۆ ئەو کارە گەورە ببرێت و بە بەرچاوی ئەو هەموو کەسايەتيانەوە  پڕاو پڕ  لە درۆو  داتاشينی شوناسی ئەو کەسانەی کە بونەتە قوربانی،  ئەو ديکۆمێنتانەی کە خودی ئێران و هەندێ لە ڕۆژنامە نووسە بيانييەکان ”بە وينەو فيلمی هەقيقی گيراون، ئێستا چۆن دەکرێ لە  ٣ ديمەندا و بە چەند وێنەی ئاکشنی نمايش بکرێ… بەڕاستی جێگەی شەرمە کە بە بەرچاوی ئەو هەموو قەڵەم بەدەست و ڕەخنەگرانەوە کارێکی وەها ئهانە نەکرێت و نەبێتە مایەی ڕەجمکردنی ئەو ستافە کە بەو کار هەستاوە.

هەر بۆيە  ناچارم دەکەن پێش ئەوەی باس لە کرۆکی ناو فيلمە بکرێت کە جگە لەوەی وەک بازرگانی و کەمکردنەوەی .. ئاستی ئەو تاوانە، وەک جينۆسايد  و دەربازکردنی هاريکاريەکانی دونيای سەرمايەداران و فرۆشتنی چەکی قەدەغە کراو بە ڕژێمێکی تا سەر ئێسقان و خوێنمژی وەک بەعسی فاشیزم و ئێرانێکی شيعە مەزهەب و دەستەی تاوانباران و پێشەنگ و دەستگرانی بۆ ناوشاری هەڵەبجە، هيچی تر لە ناوبوونی ئەو فيلمەدا ناکرێ لەبەر ئەوە ئێمە “وەک وتمان : لە پێشتردا ئەرکی ڕەخنە و گرێدانی ڕەخنە بە پرسيارو  گفتوگۆوە،  گرێ دەدرێت، هەر بۆيە سەرەتا.. کۆمەڵێک پرسيارمان وروژاند تا  ئاڕاستەی چاوی خوێنەر کراوەتربێت و  هزرێک و بەرچاو ڕوونيەکيان لادروست ببێ، گەر هەر تاکێک بينەری ئەو فيلمە بوون لە هەر سينەماو لەهەر پيشاندانێکی ڕيکلامی و نمايشی ئەو فيلمە کە ناويان ناوە ٨٨ ، ،

وەک وتمان کە گوايە ئەوە باس لە تاوانی ١٦/٣/١٩٨٨ دەکات، خێرا چاو بەو مێژووە و ئەوساڵ و ڕۆژدا بخشێنن و هيچ نەبێت پرسيارێک دروستبێت کە ئايا؟  بۆچی ١٦/٣ لەم ساڵە جیا کراوەتەوە، ٨٨ چی بووە و چی تاوانێکی تر لەو ساڵەدا ڕووی داوە .

هەر بۆيە لەو دەستەو تاقم و بازرگان و ستافەی  کە فيلمەکەیان هێناويانەتە بەرهەم دەپرسم. تا لە دوايدا بکەوينە ڕەخنەی توندتری، بواری فيلمسازی لەڕووی ميتۆد و بواری فەرهەنگ و درامای ڕاستەقينەو درامای دروستکراوی خەياڵی و فيلمی بازرگانی و تا هيد.. دێ لە ڕووی زانستييەوە شرۆڤەی بۆ بکەين و ئاستی تاڵی و کرچ و کاڵ و هەق و ناهەق  پێدانی لەو گۆڕەدا بخەينە مەيدانەوە بۆ بەر ديدی بينەران.

پرسيارەکانمان:

١ – نە دەکراو بۆچی؟ ڕووداوەکە لەبەر دەرگایی ماڵی (عومەری خاوەر )رەوە، بە زومی کامێرەکەتان ”وێنەی ئەو ديمەنە تراژيديايەی (عومەری خاوەر)تان بخستايەتە بەر گەورەیی شاشەی سينەماوە تا چاوی بينەر ئەم وێنە تراژيديا بێنێتەوە ياخود ئەو پرسيارەی لە لا دروست ببێ و بڵێ ئەمە کێ يەو کەی گيراوە و لە کوێ و چی کات و زەمەنێکداو کەی؟  لەکاتێکدا ئەو وێنەیە، وێنەيەک بوو ڕەمزی هەڵەبجەو ئەو ترژيديايە لە ١٦/٣ دا بوو وايە؟ ئەی بۆ فيلمەکە ناوی ٨٨ تان لێناوە؟.

٢-دەپرسم؟ هەليکوپەتەر بۆردومانی شارەکەی کرد يان  ئەو فڕۆکانەی کە ئاسمانی شاريان تەنيبوو، چەندبوون و لە چ لايەکی ئاسمانەوە هاتن؟ جۆری گازەکان چی بوون، کە وەک سەرپۆشێکی سپی و خۆڵەمێشی  شاری دا پۆشی بوو، چەند جۆر بوون؟

ئەی لە فيلمەکەدا ئيشارەتێکتان پێداوە کە هاوردەو کردەی چی وڵاتێکە؟

٣-ئەی شوناسی ئەو کار ئەکتەرانەی وەک (عومەری خاوەر) و (ئەو ڕەحمانی چايچی) کەڕۆڵيان لە ناو فيلمەکەدايە  کە  زۆر گرنگ بووە وەک خۆی، باری ژيان و گوزەرانی ئەوانتان خستۆتە ڕوو، تا خوێنەر و نوسەر ناسنامەو کەسييەتی ئەو پاڵەوانەی کە ڕۆڵی ناو ئەو  تراژيديایە دەبینن، لە دوا ڕۆژدا  نەبێتە مێژوويەکی شێوێنراو؟.

٤- ئەی ڕەتڵی پاسداران و هاتنيان بە جووتێ نەعلی سەرپێیيەوە و بوونی ئەو هەموو دەمامک و دەرزی (ئەنترۆپين)ە و  مەڵحەمی چاو و دەرمانی سوتان دژی خەردەل (الحرق)، لە هیچ شوێنێکی نمایشەکەدا نيشان داوە؟

٥-ئەی بوونی ئەو هەموو چەکدارە قارەمان و شڕەخۆر و پەنجە بڕانەی شاخ و ئەوانەی بوونە پردی سیڕات بۆ  پاسدارو بانگخوازان و پێش نوێژکەرانی هەقیقەتێکە بۆچی کران بەژێر بەڕەوە؟ ئەدی نەئەکرا هيچ نەبێت بە ئيشارەتێک نيشانتان بدایە؟ ئەی بوونی معارەزی عێراقی (مجلس العلاە) و بەدرو دەستەو تاقمی تێکەڵاو لە هەمەڕەنگی عەرەبی بۆ کوێ چوو؟

٦- دەکرا، خۆ تاوانەکە هەزار ساڵ پێش ئێستا نیيە! ناو ماڵ و بەردەرگای عومەری خاوەرتان نيشان بدايە. بۆ ئەوە مونۆگرفيەیەتی ديوارو بوون بە شوێنێکی ئەسەری با وەک خۆینمایش بکرایە! وەک لەوێنەکەدا نووسراوە ئەم ماڵە بۆ فرۆشتن ..

بابەتەکە تەوا دەکەين وەک ئەرکی زانستييانە، وشکڵ و جەوهەر لە بوونی فيلمێکی واقيعیدا دەبوو کە، ئەرکی (دەرهێنەر و سينايست) کە ڕەچاو بکرانايە و بنوسرايەتەوە وەک، گرێ و پاڵنەرو بوونی ديمەنەکان وەک خۆی و دابەشکردنيان بە پێی جوگرافيای ناو ڕووداوەکەو وە هەموو ئەو کارئەکتەرانەی ..کە ڕۆڵيان ديوە تێيدا بەرجەستەیی تەواو بکرايە لە ڕووی تەمەن و سيماو کلتور و ناوچەکدا، هەموو ئەوانە دەخەينە بەر ديدی خوێنەرو و بە سەلماندنەوە کە ئەو فيلمە بە هێچ شێوەيەک نە نزيک و نەدوور پەيوەست ناکرێ بە ڕۆژی ١٦/٣ وە، هەر ئەو هۆيەشە، وابکات کە ئەو  ڕۆژوو مانگەی …لێقرتێنراوە  تا تاوانبارانی جەنگ و پێشڕەوەکان دڵ ڕازی بکات و بەدەريان نێن لە تێ گلانيان ودەستی گڵاويان لەو تاوانەدا، کەواتە تەنها کارێکی بازرگانييەو هيچی تر.

بابەتەکە و باسکردن لەم فيلمە هێشتا ماويەتی..

Leave A Reply

Your email address will not be published.