قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران، قوربانی کۆمپانیاکان و دەسەڵاتێکی نابەرپرسن…

0

شەوی هەشت لەسەر نۆ ئەم مانگە، لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوە لەیەکێک لە باڵەخانەکانی ئیدارەی سۆران، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوو. دیارە ئەوە یەکەمین جار نییە روداوی ئاگر کەوتنەوە یان غاز تەقین بەم شێوەیە گیانی ئینسان دەکێشێت، بەڵکو قوربانیانی ئەم روداوانە لەپاڵ قوربانیانی ڕیگاو بان، کوشتارێکی بێ پسانەوەیەو ساڵانە گیانی سەدان ئینسان دەکێشێت.

دیارە ئاگر کەوتنەوە لەهەموو جێگایەکی دنیا دەشێت رووبدات و روودەدات، بەڵام لەهیچ جێگایەکی دنیا بەم شێوە قوربانی بەدوای خۆیدا ناهێنێت. ئەوەی کە هۆکاری ئەم دۆخەیە ئەوەیە کە کۆمپانیاکانی دروستکردنی بیناو خانوبەرەوەو شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیان، لەلایەن چاوچنۆکانی قازانج پەرستی سەرمایە بەجۆرێکە، بۆ ئەوەی زۆترین سود بخەنە گیرفانی پڕ نەبوویان، سیستەمی بەرگری پێویست، خۆ پاریزی، رێگای دەرباز بوون و سەلامەتی پێویستیان تیا رەچاو ناکرێت، هەر بۆیە لەهەر رووداوێکدا چەندین کەس دەبنە قوربانی. بەرپرسیاری سەرەکیش بەجیا لە کۆمپانیا چاوچنۆکەکان، دەسەڵاتی سیاسییە، کەنەک چاودیری پێویستی شێوازی دروستکردنی بیناو شوێنەکانی نیشتەجی بوون رێکاری پارێزگای و سەلامەتی ناکات، بەڵکو بەهۆی ئەوەی دەسەڵات چاوچنۆکتر لە کۆمپانیاکان و هاوکات بەشی هەرەزۆریان نزیک لە دەسەڵات و بنەماڵە دەستڕۆشتوەکانی حزبن، چاوپۆشی لە کەم و کوڕی سیستەمی بیناسازی دەکەن و بەم شێوەیە گیانی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسیەوە… ئەوەی لە سۆران ئەمجارەش روویدا دیسان دەسەڵات بەرپرسی سەرەکیەو بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی و لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستکردن ناتوانن شانی خۆیان لەو تراژیدیا ئینسانییە خاڵی بکەنەوە. بۆیە پێویستە تاوانبارانی سەرەکی ئەم تراژیدیاییە توشی لێپێچینەوەی دەستبەجێ بکرینەوە و دەسەڵاتی سیاسی ناچار بکرێت، ژیان و ئارامی سەلامەتی بیناو خیزانەکان، زامن بکات.

بۆپێشەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.