یادی خەباتکارانەی گوڵزار حەمە رەفیق، لە ئوسترالیا، بەڕێوەچوو
رێکەوتی ۱٠/۱۲/ ۲٠۱۷ سەعات شەشی ئێوارە لە هۆڵی یەکێتی کرێکارانی سی ئیف ئیم یو لە سدنی مەراسیمی ریزگرتن لە ژیان و خەباتی هاوڕێ گوڵزار بهئامادهبوونی ئەندامان و دۆستانی حزب و دەیان کەسی تر که بەشدار بوون لهلایهن رێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانهوه، بەڕێوەبرا.
سەرەتایی مەراسیمەکە بە وتەی بهبەخێرهاتن و سوپاسگوزاری بۆ ئامادەبوان دهستی پێکردو ئاماژە بە مەرگی ناوەختی هاوڕێ گوڵزار و هاوغەمی دەربڕین بۆ هاوڕێیان چیمەن خۆشکی گوڵزار و گشت ئازیزانیان و پاشان دەقەیەک وەستان و وتنی سرودی ئەنتەرناسیونال دەستی پێکرد لەلایەن پیشکەشکار عامر سابرهوە.
پاشان بەیانی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان کە لەبارەی ئەو روداوە دەرکرابوو لە لایەن موزەفەر عەبدوڵا بەرپرسی رێکخراوی ئوسترالیاوە خوێندرایەوە
بە دوایدا پەیامی رێبوار ئەحمەد و جەبار مستەفا لە لایەن حسن مارف و عامر سابیرهوە خوێندرایەوە
بەشێکی دیکەی بەرنامە پەیامی هاورێ موحسین کریم جێگری سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی حزب بوو کە وێرای هاوخەمی بۆ هەموو ئەندامانی حزب و کەسوکاری هاوڕێ گوڵزار، هاوکات وتی زیانێکی گەورەبوو لە حزب و جوڵانەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری و یەکسانیخوازی کەوت بەتایبەت بەهۆی ئەوهی ئەم هاوڕێیه، وەک ژنێکی کرێکارو کۆمۆنیست لەماوەی زیاتر لە سێ دەیە بەردەوام لەهەر جێگایەک بوبێ بهبێ دودڵی لە پێشەوەی ناڕەزایەتییەکان و کارو چالاکییەکانی حزب بووە.
بڕگەکانی تری بەرنامەی مەراسیم قسهوباسی هاوڕێ سروە وەهاب کە هاوڕێیهکی دێرینی گوڵزار بوو کە ئاماژەی بە چەند لایەنی دڵسۆزی و جدیەتی گوڵزار دا بۆ بیروباوەڕەکەی و بۆ هاورێیانی.
هەروەها وتەیەک لە لایەن زاریا کچی هاوڕێیان چیمهن وحسن بۆ رێزو خۆشەویستی بێ پایانی وگوڵزارپێشکەش کرا. پاشان دوو پارجە شیعر لهلایەن فایەق پێنجۆینی و گۆران باهیر خوێندرایەوە کە لەگەڵ سلاید شۆی وێنەکانی هاوڕێ گوڵزار لە چەند دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیشادەدران.
کۆتا بڕگەی بەرنامەکە وتەی هاوڕێ چیمەن بوو کە وێرای خوێندنەوەی پەیامی بەڕێز مەجید حمەڕەفیقی برا گەورەکەیانی خوێندنەوە، هەروەها سوپاسی هەموو لایەکی کرد بۆ دەربڕینی هاوغەمی و هاودڵی لەگەڵیان. ههروهها راستهوخۆ مهراسیمهکه پهخشکرا.
یادی هاوڕێ گوڵزار لە کارو خەباتمان بۆ گەیشتنی ئازادی و یەکسانی هەمیشە زیندووە
رێكخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
۱۱/۱۲/۲٠۱۷ سدنی