گۆشەی ئەدەب وهونەر دەپرسێت: ڕێبوار حەمە شەریف ئەکتەرو دەرهێنەر، دەرچووی زانکۆی بەغدا لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان، سەبارەت بە فیلمی ساڵی ١٩٨٨، وەڵام دەداتەوە…

0

گۆشەی ئەدەب وهونەر دەپرسێت:

فیلمی ساڵی ٨٨ ئايا ئيمە بە جورئەتەوە دەتوانين وەک بينەرێکی… بەويژدان فيلمی ١٩٨٨ هەڵبسەنگێنين؟  يا وەک ڕەخنەگرێک  يا کەسانێکی وردتر با وا بڵێم کە تايبەتمەندبن بە نووسينی دراماو  سيناريستێک کە بەتوانابن و وە دەست بخەنە سەرهەموو ئەو کەم و کورتيانەی  کە فيلمی ١٩٨٨  تێدا بەرهەمهاتووە، وە ببينن و بۆمان ڕوون بکەنەوە تاچەندە  گوزارشت لەو تاوانە کە بۆخۆی وەک جينۆسايدکردنە لەو مێژووەی  ١٦/٣/١٩٨٨ دابووە، ئەو ڕۆژە کە وەک جەهەنمێک لە حەقيقەتدا بووە، وە لەو تاوانکاريەدا دەبێت، چیتر ڕوويدا بێت؟

ڕێبوار حەمە شەریف: ڕەنگە پرسيارەکە دورو دێژبێت، بەڵام بۆ وەڵام دانەوەی، بە دڵنياییەوە نەخێر!

لە کاتێکدا نە سەر وتاری فيلمەکە دەبەسترێتەوە بە مێژووی ڕووداوەکەوە، وە نە تاوانی ناو ڕووداوەکەو نە ئەو هەموو چيرۆکانەی کە لەو ڕۆژەدا کەم تا زۆر پەيوەستن بە يەکتريەوە.

وتمان: مێژوو شەرم لە کەس ناکات و هەر ڕووداوێک گەر لە واقيعدا بووبێت دەبێت بە ڕاستگۆيانەوە بنووسرێتەوە، جا گەر کار گەشتە سەر ئەوەش ئەو ڕووداوە مێژووییە وە فيلمێکی ديکومێنتاری بخرێتە بە ديدگای هەزاران بينەرو و بەر ڕەخنەی کەسانێک کە خودی خۆيان لەو ڕووداوەدا بەشداری چرکە ساتی ناو ڕووداوەکان بووبن، ئەوسا، دەبێت نووسەر يان سيناريست چ وەڵامێکی دەبێت؟ خۆ ناکرێ ئەو هەقيقەتە ژێر بەڕە بخات و پێچەوانەی باکە شەن بکات.

ئەوەی لە فيلمی ١٩٨٨ دا ئەبينرێ  هيچ  پەيوەنديەک و پەيوەستيش نیيە  بە ١٩٨٨ ١٦/٣ و تاوانەکەوە کە لەو مێژووەدا لە هەڵەبجەدا ڕوويداوە، بە بەڵگەی زۆر و تاوانی زۆرترش لەوە ئەنجام دراوە کە بەو شێوەو بەو سادەیی و کرچ و کاڵییە، هێناويانەتە بەرهەمهێنان. وەک سەرەتا باسمکرد جگە لە کاری بازرگانی و بچوکردنەوە دۆسيەی تاوانی هەڵەبجە هيچی تر نيیە.

دراما يان (تاوان و جينۆسايد) يان ڕووداو:

دەکرێ هەر فيلم سازێک بۆ نووسينەوەی سيناريست پەنا بۆ بەڵگە و ڕاستيیەکان يان خەياڵيەکان ببات، تاکو بەشێوەيەک بتوانێت کار ئاسانی بۆ دەرهێنەرەکە ئاسان بکات لە ڕووی دەرهێنانەوە، لە ڕووی هەڵبژاردەی ئەکتەرو ديمەنەکان و زەمەنی ناو ڕووداوەکان و هەڵبژاردەی سيمای ئەو کارئەکتەرانەوە کە لەو ڕووداوەدا بوونەتە سوتوی بەشێکی گەورە لە ناو ڕووداوەکەدا، تا چاوی بينەر و خوێندنەوەی بگوازێتەوە بۆ ناو ئەو سات و چرکەيە کە کارەساتەکەی تێدا ڕوویداوە.

دراما:

واتای ڕووداو، جا ڕووداوەکە خەياڵیيە يان زەمەنێکی کورتی بەسەردا تێپەڕيوە

لە ناو بۆچونە دراماکاندا جياوازی نووسينەوەش دەبێت بکرێت.

درامای بازرگانی و درامای سۆزداری و درامای ئاکشن و درامای کۆمەڵايەتی و تا هتد…

بەڵام، ئايا ئەو دراماو فيلمەی ١٩٨٨ چ جۆرێکە لە دراما و نوسينی سيناريست؟ ئايا توانيويەتی فيلمێک بەرهەمبهێنێ کە  جورئەتی ئەوە بکا ١٦/٣/١٩٨٨ نزيک بکاتەوە وەک فيلمێک نمايش بکرێ، وەک کۆمەڵکوژی و تاڵانکاری  نيشان بدات؟، ئەی گەر وايە بۆچی ڕووداو چرکە ساتەکانی وەک خۆی نيشان نەداوە لە کاتێکدا ١٦/٣/١٩٨٨ و هەموو ئەو ديکومێنت و فيلم بەردارانە کە بە واقعی  فيلم بەرداريان لەسەر تۆمار کردووە بۆ چەند ديمەنێکی نيشان نەدراوە .

بەداخەوە نە دەرهێنەرو نە سيناريست وەک ئەرکی مێژووی و ئەخلاقی نە توانيويانەو نە دەتوانن ئەم ئەرکە مێژووييە وەک خۆی باس بکەن و لەو فيلمەدا ڕۆڵەکان و ئەرکە کارئەکتەرەکان، وەک خۆيان بێننەوە بەرچاوی خەڵکی ئەو شارە و جيهان و دنيای بينەر تا ئەو تاوانە مێژووييە کە وەک فيلمێک لە واقيعدا بووە، وە نەوەکان بە ئاگابێنێەوە لەمێژووی خويان و نەتەوەکەيان  پێش کەمتر لە نيوە سەدەيەک چی بەسەر گەلەکەياندا هاتووە .

نۆڤەمبەری ٢٧/٢٠٢٣

بۆ ( ژمارەی داهاتوو )

ئەو ئەرکانەی کە فيلم و سيناريست و دەرهێنەر دەبوو چیان بکردايە تاکو ئەو مێژووە بەو شێوەيە نەشێوێنرێت و شارێکی  جينوسايدکراو  وەها  بچکۆلە نەکرێتەوە  لە بەردەم  چاوی هەموو جيهاندا ، بە بڕوای من ئەوەش تاوانێکی ترو بە جينوسايدکردنی  هەڵەبجە  بۆ جارێکی تر لە سەر دەستی  کۆمەڵێک بازرگان و شاردنەوەی  ڕاستيەکان. چاوەڕوان بن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.