توندوتیژی خێزانی…نووسینی: هاوژین ڕەشید

0

توندوتیژی خێزانی بریتییە لە هەر ڕەفتارێکی نەشیاو و توندو ڕەقی یەکێک لە هاوسەرەکان بەرامبەر بەویتر بۆئەوەی کۆنتڕۆڵی بکەن و دەست بەسەر هەمووشتێکیدا بگرن. ئەو ڕەفتارانە وادەکات کەسەکە هەست بە کەمی خۆی بکات و کەسێتی لاوازبێت. هیچ باوەڕ بەخۆبوونی نامێنێت. ئەو ڕەفتارانە وەکو: شکاندنەوەی هاوسەرەکەی لەبەردەمی خەڵک. ئەمە وادەکات کەسەکە تەریقبێتەوە و بشکێتەوە. هەڕەشەکردن و لێدان و هەندێجار کوشتنیشی لێدەکەوێتەوە. بەکەم زانینی توانای بەرامبەر و ستاییش نەکردنی لەبەرامبەر کارە باشەکانی. کەسەکە بەردەوام هەر دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێ، لە تواناکانی ژنەکەی یان مێردەکەی کەم دەکاتەوە. وەکو ئەوەی پێی دەڵێ: تۆ چی؟ تۆ بەبێ من هیچ نیت. کحول خواردنەوەی لەڕادەبەدەر و لەگەڵیشیدا سوکایەتیکردن بە ژنەکە. ئەوەش ژیانی خێزانی دەکاتە دۆزەخ. کارێک دەکات بەرامبەرەکەی پێی وابێت کە هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕزگاربوون لەو پەیوەندییە. ئەمەش بەرامبەرەکەی نائومێد و شکاو و دەروون ڕوخاو دەکات. دوای هەر شەڕێک یان توندوتیژییەک بەجێی دەهێڵێ بە عەقڵی خۆی تا وانەیەکی فێرکات. بێ ئەوەی داوای لێبووردنی لێبکات. ئەوانە ئەو حاڵەت و ڕەفتارانەن کە دەبنە هۆی ناڕەحەتی. زۆربەی قوربانییەکانی توند و تیژیەکانیش ژنانن. منداڵەکانیش کاتێ چاو لەو دۆخە دەکەن و دەبینن دایکیان دەچەوسێتەوە، ئیتر ئەوانیش دۆخی دەروونییان تێکدەچێت و زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لەو جۆرە خێزانانەوە پەیدا دەبن، لە داهاتوودا کەسێتییەکی توڕەو شەڕەنگێز دەردەچن. ماوەتەوە بڵێم: ئەگەر کەسێکی قوربانی توندوتیژی، دەبێ ئەوە بزانی کە هیچ تاوانی تۆ نییە، بەڵکو تاوانی بەرامبەرەکەتە کە دەبێ چارەسەری دەروونی خۆی بکات. ئەگەر وانەبێت، مانەوەی زیاتر لە پەیوەندیدا لەگەڵ کەسێکی وادا هیچ باش نییەو چ زووە کۆتایی پێبێنیت باشترە.

******

Leave A Reply

Your email address will not be published.