بەڵتەجیەکانی کوردایەتی لە دهۆک کازم تاکور و لە سلێمانی ئەسعەد شاوری دەرفێنن!!

0

بەڵتەجیەکانی کوردایەتی لە دهۆک کازم تاکور و لە سلێمانی ئەسعەد شاوری دەرفێنن!!

بەرواری ٦ دیسەمبەر چەند کەسێکی سەر بەپارتی لە شاری دهۆک دەچنە سەرماڵی تاکور زەردەشتی و لەگەڵ خۆیان دەیبەن… و شوێن بزری دەکەن  تا بەرواری ١١ مانگ لای خۆیان دەیهڵنەوەو پاشان لە ژێر گوشاردا ناچار دەبن ئازادی بکەن… کازم تاکور هەڵسوراو چالاکوانێکی سیاسی بەرگریکەر لە ئازادی و ئازادی سیاسی و بیرورایە لە ناوچەی بادینان و شاری دهۆک… هاوکات لەبەرواری ٢ دیسەمبەر و لەسەروبەندی ساڵیادی تیرۆری کاوە گەرمیانی رۆژنامەنووسدا، لەناوجەرگەی شاری سلێمانیدا ئەسعەد شاوری یەکێک لە چالاکوان و هەڵسوراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوچەی بیتوێن و شاری رانیە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەرفێنرێت، دوای بەدواداچونێکی زۆر دەردەکەوێت کەلەلایەن هیزێکی دژە تیرۆری یەکێتیەوە رفێنراوە. پاشان لە بەرواری ١١ دیسمبەردا ئەویش لە ژێر گوشاردا، ئازاد دکرێت

ئیمە لەکاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو رەفتارە دژە ئازادی و دژە ئینسانی و دژە یاساییەی لە بێ یاساییدا، بە رۆژی روناک ئەنجامدەدرێن، دەکەین و بە هەنگاوی بەنەخشەی دەسەڵاتی سەرکوتگەرو تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی دەزانین بۆ ترساندنی کۆمەڵگەو بەرەی ئازادیخوازو پێشکەوتنخوازی کۆمەڵگە، هاوکات داوا دەکەین لێپرسینەوە لەرفێنەرانی ئەم دوو چالاکوان و هەڵسوراوە و سیاسی و مەدەنییە بکرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.