جۆرەکانی قوتابخانەو کۆلیژەکان لە سێکتەری پەروەردەی بەریتانیادا… ئامادەکردنی: هاوژین رەشید
جۆرەکانی قوتابخانە و کۆلێژەکان لە سێکتەری پەروەردەی بەریتانیادا لەناو شانشینی بەریتانیادا، چەند جۆرێک قوتابخانە و کۆلێژ هەن؛ ئەوانە هەندێکیان سەر بە حکومەتن و هەندێکیشیان تایبەت و سەربەخۆن. هەموو منداڵان و گەنجان دەبێ شوێنێکیان پێ بدرێت، کە قوتابخانەی حکومیدا لە ناوچەکەی شوێنی نیشتەجێبوونیاندا لە نێوان تەمەنی ٥ بۆ ١٦ساڵیدا. ئەو قوتابخانانەش هەریەکەیان جۆرێکن لەڕووی بەڕێوەبردن و ئەوانەی سەرپەرشتی دەکەن ئاخۆ حکومین یان ئەهلی. بۆ قوتابخانە حکومییەکان، دایک و باوکان دەتوانن خۆیان هەڵیبژێرن لە نزیکی ماڵی خۆیان و بڕیاردەن کە منداڵەکەیان بچێتە کام قوتابخانە. بۆئەوەی لە قوتابخانەی ڕێزمانییدا شوێنیان دەستکەوێت، قوتابیان داوایان لێدەکرێت تاقیکردنەوەیەک بکەن و نمرەی پێویست بێنن. بۆ خوێندنی زیاتر بەرەو پۆلی شەش (Six Form) و زیاتریش، پێویست بە بڕوانامەی پێشتر دەکات، بەڵام ئەویش پشت دەبەستێ بەو کۆرس و پڕۆگرامەی کە قوتابی یەکە داوای دەکات. قوتابخانە حکومییەکان: قوتابخانە حکومییەکان، ئەوانەن کە لەناو شارەوانییەکان و حکومەتە خۆماڵیەکاندا هەن و ئەوانەن کە دەبێ هەموو قوتابیان بتوانن تێیدا بخوێنن و سودمەند بن. سودە پەروەردەییەکانی ئەو جۆرە قوتابخانانە: ئەو قوتابخانانە وا دروستکراون و دیزاین کراون کە هەموو قوتابیانی تێدا پەروەردە بکەن، جا داواکاری یە کەسیەکانیان و پێویستییەکانیان هەرچی یەک بێت، دەبێ بەوپەڕی توانای خۆیان خزمەتیان بکەن. دەرفەتە پەروەردەییەکانی بەردەستن پشت دەبەستن بە تاک بە تاکی قوتابخانەکان و ڕۆح و ناواخنی قوتابخانەکان. هەوڵ دەدەم لە نوسینەکانی داهاتودا بە زنجیرە باسی هەموو جۆرەکانی قوتابخانە دەوڵەتییەکان یان حکومی یەکان بکەم کە گرنگترینیان ئەمانەن. ١- قوتابخانەی دارستان ٢- قوتابخانەی وەفا( ئایینی) ٣- قوتابخانەی ناوەندی ٤- ئەکادیمی یەکان و قوتابخانەی بەخۆڕایی ٥- قوتابخانەی کۆمەڵگەیی ٦- قوتابخانەی ڕێزمانی ٧- قوتابخانەی تایبەتمەند ٨- قوتابخانەی تایبەتی ٩- قوتابخانەی سەربەخۆ ١٠- قوتابخانەی نێودەوڵەتی ١١- قوتابخانە بەریتانی یەکانی دەرەوەی وڵات ١٢- قوتابخانەی سنوورەکان ١٣- کۆلێژەکانی خوێندنی زیاتر. ١٤- کۆلێژەکانی Six Form. ١٥- کۆلێژە تایبەتمەندەکان لە نوسینەکانی داهاتوودا بەپێی توانا باسی یەک بە یەکی ئەو قوتابخانانەو سودەکانیان دەکەم.
.* *سەرچاوە: Certificate in Supporting Teaching and Learning