فەیروز…وەرگێرانی لە عەرەبیەوە: هاوژین ڕەشید

0

لەدایکبووی بەرواری ١٩٣٥/١١/٢١ ئەو ناوی ڕاستەقینەی خۆی (نیهاد ڕەزاق وەدیع حەداد)ە هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی عەرەبەو لە چیاکانی لوبنان لەدایکبووە، بەڵام دواتر لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیانکردووە بەرەو شاری زیقاق لە بەیروت. سەرەتا وەکو ئەندامی کۆرس دەستی بە گۆرانی گوتن کرد لە ڕادیۆی لوبناندا لەژێر بەڕێوەبەرێتی مۆسیقاری بەتوانا محمد فلیفل. حەلیم ڕوبی بەڕێوەبەری ڕادیۆیەکە بۆی دەرکەوت کە فەیروز دەنگی زۆر خۆشەو دەتوانێ ببێتە هونەرمەندێکی دیاری ئەو وڵاتە. بۆیە هەندێ گۆرانی بۆ تۆمارکرد و ناوی فەیروزیشی بۆ هەڵبژارد وەک ئاماژەیەک بۆئەوەی کە دەنگی ئەو کچە وەکو بەردی فەیروز جوان و گرانبەهایە. لەگەڵ حلیم ڕۆمی گۆرانی یەکی دوێتیان گوت ناوی (ئاشقی گوڵ) بوو. دواتر دوو برای ناسین کە بەهۆیانەوە گەشتی ژیانی هونەری فەیروز دەستیپێکرد کە بەرهەمەکەی بریتی بوو لە سەدان گۆرانی و ئاوازی جوان تاکو ئەمڕۆ لەگەڵیشیدا چەندان گۆرانی سەر شانۆی زۆر بەناوبانگ و باش لەوانە گۆرانی (ئەڵقە فرۆش) (خەوی تەندروست) و (دووڕ و مەرجان) (شنەی شەماڵ) کە توانییان سنووری جوگرافیانی وڵاتانی عەربی ببڕن بەرەو ئەوروپاو ئەمریکا و وایکرد خەڵاکانێکی زۆری بواری هونەر دەستپێشخەری بکەن تا لە بواری هونەریدا یارمەتی بدەن و شانازی ئەوەیان پێ ببڕێت لەگەڵ فەیروزدا دەرکەون لەوانە محمد عبد الوهاب و محمد حسن و زکی ناسف. لەگەڵ هاوڕێیەکی شانۆکاریدا هاوسەرگیریکرد و چوار منداڵیان بووون پێکەوە کە یەکەمیان هونەرمەندی بەتوانا زیاد ڕەحبانی یە کە درێژەپێدەری ڕێبازی دایکیەتی و توانیویەتی ئاواز بۆ زۆرێک لە گۆرانیەکانی دایکی دابنێت. فەیروز زۆر ناسناوی جوانی بەدەستهێناون لەوانە: باڵیۆزەکەمان بەرەو ئەستێرەکان، دراوسێی مانگ، بولبولی سەر خاکی لوبنان.. سەرۆکی لوبنان انزاک کمیل شمعون ڕێزلێنانی بۆ کرد و وەسامی (ئەسپسواری) پێبەخشی لەپای ئەوهەموو سەرکەوتنەی لەبواری هونەریدا بەدەستیهێناوەو ناوی لوبنانی بەرزکردۆتەوە. وە حکومەتی لوبنانیش فەرمانی هەمیشە نەمری بۆ ناوی فەیروز دەرکردووە… شایانی باسە، رژێمی بەعس زۆر هەوڵیدا فەیروز گۆرانی بەسەر سەرۆکی دیکتاتۆری عیراق سەدام حسێندا بڵێت، بەڵام ئەو ئامادەی ئەو داواکاری و گوشارانە نەبوو، بۆیە لەجێگای ئەوە گۆرانی بەسەر بەغدادا وت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.