هێرشی دڕندانە، لە حکومەتی دڕندە چاوەڕوانکراوە!!

0

شەوی ١٧ ئەم مانگە دەوڵەتی فاشیستی ئایینی ئیسرائیل، هێرشێکی بێ سنوور وەحشیانەیان کردە سەر نەخۆشخانەی ئەهلی مەعمەدانی لە غەززە، لە ئاکامی ئەم هێرشە دڕندەو تیرۆریستانەیەدا، نزیکە ٥٠٠ کەس لە نەخۆش و پەرستار و دکتۆر و کارمەند و کرێکار و سەردانیکەر… تاد، گیانیان بەختکرد و بەسەدانیش بریندار بوون. ئەم هێرشە دڕندانە دەست ئەنقەستە، لە درێژە و لەناو جەرگەی بۆردومانێکی بەردەوامی نەپساوەدا بۆسەر کەرت غەزە دەستی پێکرد. لەدرێژی داسەپاندنی ئابڵۆقە بۆسەر زیاتر لە دوو ملیۆن ئینسان و بڕینی ئاو و کارەبا و سوتەمەنی و دەرمان و خۆراک و کەڵک وەرگرتن لێیان وەکو چەکی جەنگ، لەدژی خەڵکی سڤیل، بەدەستەوە گیرا. لە کاتێکدا ئەم هێرشە دەستی بۆ برا کە دەوڵەتی ئیسرائیلی راهاتوو لەسەر ئینسانکوژی لەژێر داباراندنی دەیان هەزار تەن بۆمب و باروت و چەکی فۆسفۆریدا، داوای لە زیاتر لە ملیۆنیك لە خەڵکی باکوری غەززە دەکرد، کە ماڵ و حاڵیان چۆڵ بکەن و بەرەو باشور بڕۆن. ئەم هێرشە دڕندانەیە کە نیشانەی داماوی و خۆدزینەوەی دەوڵەتی ئیسرائیلە لە چارەسەری کێشەی فەلەستین، بە ئامانجی چۆڵکردنی غەزە و ترساندنی دانیشتوانەکەی ئەنجام درا. ئەنجامدانی هێرشێکی ئاوا وەحشیانە بۆسەر خەستەخانەی ئەهلی و نەخۆش و بریندار و لاو پیرو مناڵ و پەککەوتە، کە چنگە کڕیان دەکرد بۆمانەوە لەژیان و هیوای چاکبوونەوە خەونیان بوو، چاوەڕوان کراو بوو. چونکە لەلایەکەوە ئەمریکاو غەرب لەژێر ناوی “ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆکردنی هەیە” دەستی دەوڵەتی ئیسرائیلیان ئاواڵاکرد بۆ هێرش و پەلاماری وەحشیانە بۆسەر خەڵکی فەلەستین و بوونە هاندەرو بەشدار لەو تاوانە لێخۆشبوون هەڵنەگر و نەبەخشراوە، لەلایەکی تریشەوە ئەمریکاو غەرب سەرباری هەوڵی زۆر و خستنەگەڕی میدیای پان و پۆڕ و نۆکەری هەزار سەریان شکستیان خوارد لەوەی دنیا و کۆمەڵگە راپێچی بانگەشە پوچەکانیان بکەن، کە دەیان ویست ئەوەی روودەدات شەتەکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و رەوتە ئیسلامیەکان و حەماس بکەن، تا ڕاستی داگیرکاری ٧٥ ساڵەی ئیسرائیل و بەرگری فەلەستینیەکان، بشارنەوە و لەوەش زیاتر چارەسەری کێشەی فەلەستن بە نادیار بسپێرن. هاتنە مەیدانی قوتبی سێیهەم لە ئاستی دنیادا کە لەبنەرەتدا رەتکردنەوەی داگیرکاری ئیسرائیل و پشتیوانی لە مافی رەوای خەڵکی فەلەستینە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیان، نەخشە و پلانەکانی ئەمریکاو غەرب و ملهوری ئیسرائیلی لەئاستێکی بەرینی نێونەتەوەییدا تێكشکاند. ئەم تێکشکاندنی نەخشەیە، زۆر لە شکاندنی لە بەرەکانی بەرامبەرکی لە فەلەستینیەکان گەورەتر بوو، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم شکستەیان، شێت گیر بوون و دەست پارێزی ناکەن، هێرش بۆسەر خەڵکی مەدەنی و برینی ئاو و کارەبا خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی و ڕیگەگرتن لەگەیشتنی کۆمەک بەخەڵکی غەزە و هێرش بۆسەر خەستەخانەو قوتابخانەو جێگای تری مەدەنی ریشەی لەو راستیانەدایە. ئەم کردەوە ئینسانکوژی و کۆمەڵکوژییە ئاشکرایە، پێچەوانە بەهەموو بەهایەکی ئینسانی و تەنانەت بە رێساکانی جەنگە، ئێمە لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و لەهەموو ئینسانیکی دڵ پڕ لەغەم بۆ ئەم تراژیدیا ئینسانییە دەکەین و بەتوندی ئیدانەی ئەم تاوانکارییە دەکەین، هاوکات لامان وایە تەنها قوتبی سێهەم و ئینسان دۆست و ئازادیخوازی دنیایە، کە دەتوانێت ئەم تاوانکارییە وەکو تاوانی جەنگ بسەپێنە سەر نەخشەداڕێژەران و جێ بەجێکارانی و بە دادگایەکی عادلانەی ئینسانیان بسپێرێت، ئێمە لەپاڵ ئەم بەرە ئینسان دۆست و پێشکەوتخوازەداین.

بڵاوکراوەی بۆپێشەوە

١٨/١٠/٢٠٢٣

Leave A Reply

Your email address will not be published.