نامەی سەربازێک بۆ فەرماندەکەی…

0

لە جەنگی جیهانی یه‌که‌م سەربازێک نامه‌یه‌کی به‌و شێوه‌یه‌ بۆ ئەفسەرەکەی نووسیبوو:-

(جەنابی فەرماندە لەمڕۆ بە دواوە نەفرەت لە جەنگ ده‌که‌م، بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ چەکەکەم فڕێده‌ده‌م و ده‌یخه‌مه‌ ژێر گڵه‌وه‌.حەزده‌که‌م باش بزانیت ئەو بڕیارەم لە ترسی مەرگ نه‌داوه‌،سوێند به‌خوا له‌ پێناو خۆشەویستم بۆ هاوسه‌ر و کوڕە چوار مانگه‌که‌م و کچە هەمیشە چاوەڕوانکراوەکەشم نییە.ئەوەی ڕاستی بێت دوای ئەوەی سەربازێکی دوژمنم بەو دەستانەی خۆم کوشت!

ئیتر، بۆ تاڵان کردن گیرفانەکانیم پشکنی بەڵام چیم بینی؟!!

لەسەر پارچە وەرەقەیەکی تێکەڵ بە خوێن نوسرابوو…بابە، لەو ڕۆژەوەی بەجێتهێشتووم هەموو بەیانییەک تا خۆرئاوابوون لە پێش دەرگا چاوەڕێتم!

بە خوا ئەمجارە بێیتەوە توند توند لە باوەشت دەگرم و هه‌رگیز ڕێگا نادەم جارێکی تر بڕۆیتەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.