ماری هۆپسن و زمانی ڕوسی…

0

ماری هۆپسن، (١٩٢٦-٢٠٢٠) مامۆستای مۆسیقا بوو. لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لەپڕ بڕیاریدا کە خۆی فێری زمانی ڕوسی بکات. لەبەرئەوەی تۆڵستۆی خۆشدەویست و حەزی لە نووسینەکانی بوو، کچەکەی نوسخەیەکی لە کتێبی “شەڕ و ئاشتی” بۆ هێنا. ئەویش بڕیاریدا کە ئەو دوو هەفتەیەی لە نەخۆشخانە بەسەری دەبات، داینێ بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە وەکو دەرفەتێک بیقۆزێتەوە و بزانێ باسی چ دەکات. بەڵام شۆک بوو بەوەی هیچی لێ تێنەگەیشت، بۆیە بڕیاریدا خۆی فێری ئەو زمانە بکات کە ڕۆمانەکەی پێ نوسراوە و بۆخۆی وەریگێڕێتە سەر زمانی ئینگلیزی. دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، مامۆستایەکی زمانی ڕوسی لەناو پەنابەراندا دۆزییەوە و دەستیکرد بە گەشتەکەی بەرەو فێربوونی زمانی ڕوسی. لە تەمەنی ٦٢ساڵیدا ماری وای لێهات دەیتوانی زمانی ڕوسی بخوێنێتەوەو تێیبگات. بەڵام ڕۆمانەکە هێشتا لەوە قورستربوو کە بتوانێ وەریگێڕێ بۆ سەر زمانی ئینگلیزی. ماری پەیوەندی کرد بە زانکۆوە لە بەشی زمانی فەلسەفە. لەگەڵ ئەوەی هاوپۆلەکانی تەمەنیان ١٩ساڵ و ٢٠ ساڵبوون، ماری یەکسەر وەرگیرا وەکو قوتابی قۆناغی دووەمی زمان. زۆر ئاسانیش بوو بە هاوڕێی زۆربەیان. لە تەمەنی ٦٤ساڵیدا، بۆ خولێکی ڕاهێنانی ١٠مانگی چوو بۆ مۆسکۆو کاتەکانی زیاتر لەناو کتێبخانەدا بەسەردەبرد. هەر لەوێش دەستیکرد بە وەرگێڕانی ڕۆمانی (شەڕ و ئاشتی) و توانی زۆر جوان وەریگێڕێ و ئاستی ڕۆمانەکە بپارێزێ و وشە بە وشە ئاگاداری بێت. لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا، پەیوەندیکرد بە خوێندنی باڵاوە و توانی تێزی دکتۆراکەی بە زمانی ڕوسی بنوسێت. بۆئەوەی دوای تۆڵستۆی ببێتە وەرگێڕێکی ناسراو و باوەڕپێکراو، ئەوجارە شعرەکانی پۆشکینی وەرگێڕاو کتێبێکی دەنگی دەرکرد بە دەنگی خۆی. بەمەش کۆمەڵێک دیاری پێبەخشران. ماری هۆپسن، شاعیر و نوسەر و وەرگێڕی ئینگلیزی، ٣ڕۆمانی نوسیون و مەدالیای ئاڵتونیی پۆشکینی پێ بەخشراوە لەگەڵ خەڵاتی دیفوت.

وەگێڕانی لە عەرەبییەوە: هاوژین ڕەشید

Leave A Reply

Your email address will not be published.