ماری کوری… وەرگێڕانی لە ئینگلیزی یەوە: هاوژین ڕەشید

0

ماری سکلۆدۆسکا کوری، کچێکی شەرمن بوو و زۆر حەزی لە سروشت بوو. واناسرابوو کە زۆر کاری دەکرد بەدڵسۆزی. وە زۆریش بە کرداری دەژیا. لە ڕۆژی بوکێنیدا، عەزیەکی شینی تۆخی پۆشیبوو کە بۆ ماوەی چەند ساڵان هەر هەمان جلی لەبەردەکردەوە تەنانەت کاتێ لەناو تاقیگەش ئیشی دەکرد. “هیچ جلێکیترم نییە، جگە لەوەی کە هەموو ڕۆژێ لەبەری دەکەم. ئەگەر بەنیازی هێندە میهرەبان بی کە دەستە جلێکم پێ ببەخشی، تکایە با هێندە باش و کرداری بێت کە بتوانم یەکسەر لەبەری کەم و بڕۆمە ناو تاقیگەوە. ”ماری وای دەگوت. لە وارشەو لە ساڵی ١٨٦٧ لەدایکبووە. ماری بچوکترین منداڵبوو لەنێوان خوشک و براکانیدا کە پێنج منداڵبوون هەموویان لە ماڵێکدا گەورەبوون کە تێیدا زۆر جەختدەکرایەوە لەسەر پەروەردە و خوێندن. بابی مامۆستا زانست بوو و دایکیشی بەڕێوەبەری قوتابخانە بوو. ماری چوو بۆ قوتابخانەیەک کە زوو زوو شوێنەکەی دەگۆڕی بۆئەوەی ئاشکرانەبن لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوەوە بۆ ساڵانی خوێندنی کۆلێژیشی، ماری و خوشکەکەی کاریان دەکرد بۆئەوەی بتوانن پێی بخوێنن، چونکە بابیان ئەو پارەیەی نەبوو کە خەرجی خوێندنیان بۆ دابینکات. لە ساڵی ١٩٠٣ دکتۆرای بەدەستهێنا. هەمان ساڵیش ماری بوو بە یەکەم ژن کە خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرابێت. ئەو لەگەڵ دوو کەسیتردا بەجیا خەڵاتکران کە یەکێکیان هاوسەرەکەی بوو لەپای ئەو دۆزینەوە و توێژینەوەی لە بواری فیزیادا بەدەستیان هێنا بەتایبەتی لە بواری چالاکی ڕادیۆیی. وە لە ساڵی ١٩١١ دا دووبارە خەڵاتی نۆبڵی پێ درایەوە ئەمجارەیان بۆ توێژینەوەکامی بوو لەسەر کیمیا. هەمیشە ڕووبەڕووی کێشەی جێندەری دەبۆوەو پرسیاری زۆر لێ دەکراو ڕەخنەی لێ دەگیرا بەوەی کاتەکانی زیاتر لە ئیش کردندا بەسەردەبات لەجیاتی پێگەیاندن و پەروەردەو فێرکردنی منداڵەکانیدا. ماری زیاتر سووربوو لەسەر توێژینەوە بەدواداگەڕانەکانی بۆئەوەی شتی تازە بدۆزێتەوە. لەساڵی ١٩٣٤دا کۆچی دوایی کرد بە نەخۆشی مۆخی ئێسقان بوو وایان بیردەکردەوە کە بەهۆی بەردەوامی بەرکەوتنەکانی بە تیشکی ڕادیۆییەوە وای لێ هاتبێ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.