بە ئاگا لە تاریکی بەرەبەیان… نووسینی/ سوهیل زەهاوی

0

بە ئاگا لە تاریکی بەرەبەیان

دوو چامەیە

 

لە رۆخی دیکەی دوڵەکەدا

بەفری ئاسمان لوتکەی چیاکان و

زوورگ و ناو دوڵەکانی نوقم کردووە

بەفریکی درەوشاوەی سپی وەک بەردی لێهاتووە

لەوێ.. هیلانەی باڵندە کێویەکان

لەگەڵ ئازاردا سروەیەکی فێنک هەڵدەمژین

 

بە ئاگا لە تاریکی بەرەبەیان دا

لە لوتکەی سەربەرز شۆڕ دەبمەوە

بە پیاسەیەکی سەروەریانە لە رێگای تونێلەکە

لە رۆژێکدا ئاسمانەکەی هەور گرتوویەتی

بەروحێکی پڕ خەون و گڕ گرتوو

رێگا هەڵدەبژێرم

ئاوێزانی نێوان ئەرزو ئاسمان

لە کوڵانەکانی درێژو تاریکی رۆژگار

ڕەنگی خۆر سەری کرد بەسەر ئایندەی دا

 

ئەوەتە ئاسمان خاڵی بوو

لە هەورە تۆزاویەکان

لەشەوێکی ئەنگوست لە چاودا باران باری

گەردەلوول و زریان بەسەری دا زاڵە

گەردەلوولی ترسناک هەرەشەی لێ دەکا

کە هەڵیلوشێ؟

یادەوەری خەونی سەری کرد،

زیندانی تاکە کەسی نەیبەزاندم

ئازارەکانی شەوگاری ساردی زەمهەریر

لەوێ کە ناڵەی فریشتە دەنگ ئەداتەوە

ئیرادەو هەڵویستم لە شوێنی خۆی دا نەلەقی

خەنجەرێک بە لا ورگمەوە بوو

زاگروز بەسەر شانەکانم هەڵگرتبوو

بۆ کەنار خەونێکی ڕازاوەو جوان.

 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە / هاورێ نەهرۆ

Leave A Reply

Your email address will not be published.