ناڕەزایەتی بێ ڕێکخراو بوون بێ هیوای بەرهەم دەهێنێت… ئاوات (عبدالرحمن رسول)

0

کەبۆخۆتان باوەڕتان بەڕێکخراوبوونی خۆتان نەبێت ئەی خەڵکی ناڕازی بۆ گۆڕانکاری لەجۆری سیستەم و دەسەڵاتی چەوسێنەرو دزو نایەکسان UN چی پێدەکرێت؟ خواستی پێدانی موچە و هەقدەست لەکاتی خۆیدا مافێکی ڕەواو سادەیە, بەڵام کاتێک ئەم بێمافییە درێژەی دەبێت, کەوایە ناکرێت بەسادەیی هەنگاو بۆ هێنانەدی بندرێت. کاتێکیش کە خەڵک بی یەوێت دەسەڵات ناچار بکات لەکاتی خۆیدا ئەو هەقدەست و موچەیەی پێبدات کە بە زۆرەملێ لێی زەوت کردووە ئەوا ناچارە خەڵکی ناڕازی وچەوساوە خۆ بۆڕێکخراو بکات بۆ ئەنجام دانی تێکۆشانی هاوپشتی ویەکگرتووانەی لەگەڵ هاوشێوەکانی کەمافییان لێ زەوتکراوە . ئەم ڕاستی یەش سەلماندراوە لەکوردستان کە چەندین جار ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوت و هەق دەست و موچە ساز کراوە بەڵام بەردەوام بەبیانووی جۆراوجۆر دوایی دەخەن . هەر بۆیەشە چوونە بەردەم UN بۆ هێنانەدی ماف و داواکاری یەکانی خەڵک لەهەبوونی بێ هیوایی یەوە هیچی لێ سەوز نابێت. لەبەرئەوەی هەریەکە لەدەوڵەتانی UN بۆ بەرژەوەندی بۆ ئاراستەی خۆیان دەڕوانن، دڵنییابن کە UN زۆر باش ئەو جۆرە دەسەڵاتانە دەناسێت خەڵک دەچەوسێنەوه وبێ مافیان دەکەن. خەڵکی چەوساوە و کرێکارو فەرمانبەر خۆیان پشتیان چەماندۆتەوە بۆ ئەوەی ئەوجۆرە بەرپرس و دەسەڵاتدارە دژە ئینسانی و بێ ڕوحمانە بەزۆرەملێ کۆمەڵگە بەڕێوەبەرن. چەندین ساڵە بەبێ ئەوەی کۆمەڵگە باشتر کەن، بەڵکو ڕۆژ دوایی ڕۆژ خەراپتری دەکەن. پاش چەندین هەڵبژاردن و دەنگدان بارودۆخی خەڵکی کوردستان بەگشتی خەراپتر بووە و کرێکاران و زەحمەتکێش زیاتر قەیران و کێشەکانیان زیاتر بووە. کرێی کارەبا و ئاو و باج و سەرانە لەسەریان زیاتر بووە و خەراپی خزمەتگوزاری گشتییەکانی تەندروستی و پەروەردە و ڕێگاکان و کێشەکانی جوتیاران زیاتر بووە. کوشتنی ژنان و خۆکوژی و تیرۆر و زیندانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی و درێژەی هەیە و سەرکوت و بێ مافییەکان و جیاوازییە چینایەتییەکان زیاتر دەبێت ڕۆژ دوایی ڕۆژ. هیچ جۆرە چاکسازی و باشبوونی کۆمەڵگەیەک لەخۆیەوە و لەئاسمانەوە نەباریووە و نەکراوە. لە هیچ کۆمەڵگەیەکی جیهاندا بەبێ ئەوەی خەڵکی ناڕازی و چەوساوە خۆی ڕێکخراو بکات! هەنگاوە دروستەکە ڕێکخراوبوونی خەڵکی ناڕازیییە لەناو ڕێکخراوی جەماوەری بە ئامانجی هێنانەدی مافە چینایەتییەکان. هەر جۆرە کێشەوقەیران و گرفت و نەهامەتیەک کە بۆ خەڵک هاتۆتە پێش بەهۆی زاڵبوونی سستەم و دەسەڵاتێکی چەوسێنەرو نایەکسان و دز و گەندەڵەوەیە، هەر جۆرە چاوەڕوانییەک لێی کە بتوانێت ژیانی خەڵک باشتر بکرێت جگە لە تەشەنەکردنی بێهیوایی لەهەمانکاتیشدا هەنگاوە بۆ چەمانەوەی زیاتر لەبەردەم زیاتر هاڕینی جەستەی جوانییەکانی کۆمەڵگە. سەرجەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیش ئەگەر لەئەنجامی ڕێکخراوبوونی خەڵکی ناڕازی لەناو بزووتنەوەیەکی جەماوەرییدا بەئامانجی هێنانەدی ئامانجە چینایەتییەکان و داواکاریییە ڕەواکان لەدایک نەبێت، لەگەڵ ئەوەی بێ بەرهەم دەبێت، لەهەمان کاتیشدا بێ ئومێدی و ئاوارەیی گەنجانی ناڕازی لەدوایی خۆی بەرهەم دەهێنێت. هەربۆیە ئەگەر خەڵکی کوردستان بیەوێت ڕزگاری بێت لەدەست دزی و چەوسانەوە ونایەکسانی ئەوا باشترە هەرچی زووترە خۆیان ڕێکخراو بکەن لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەئامانجی هێنانەدی نان، کار، ئازادی، ئیدارەدانی شورایی. هێنانەدی خواست و دواکارییە چینایەتییەکانیان. کە دابینکردنی کارو پێدانی هەقدەست و موچەی تەواو ولەکاتی خۆیدا و پێدانی بیمەی تەندروستی و بیمەی بێکاری و چەندین ماف وداواکاری ڕەوایی تر .

Leave A Reply

Your email address will not be published.