سۆزو مهیرەبانی کچێک باوکێک لە مەرگ ڕزگار دەکات!

0

ئەم وێنەیە بەدەست کێشراوە و بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ فرۆشراوە. لە وێنەکەدا دیارە کە ژنێکی گەنج شیری خۆی دەدات بە پیاوێکی پیر. ئەم شاکارە باس لە پیاوێکی بەتەمەن دەکات کە لەسەر دزینی پارچە نانێک لە سەردەمی پاشا لویسی فەڕەنسادا، سزای بەسەردا سەپێنراوە بەوەی کە دەبوایە لەبرسان بمرێت و کەس بۆی نەبووە خواردنی بداتێ. کابرا پیرە تەنیا کچێکی هەبووە و هەر ئەو کچەش بۆی هەبووە لە زیندانەکەدا سەردانی بکات، بەومەرجەی بەهیچ جۆرێک خواردنی نەداتێ. پاش ٤مانگان، دەبینن کە هێشتا پیاوەکە نەمردووەو وەزنیشی هیچ لەدەستنەداوە. بۆیە لێی وەگومان دەکەون و بڕیاردەدەن کە چاودێری بکەن بزانن مەسەلە چی یە. دەرکەوت کە هەرکاتێ کچەکەی دێتە سەردانی، لە شیری مەمکی خۆی و لە بەشی منداڵەکەی دەداتە بابیشی و ناهێڵێ لەبرسان بمرێ، تێری دەکات. بۆیە کە دادوەر ئەوە دەبیستێت، فەرمانی ئازادکردن بۆ پیاوە پیرەکە دەردەکات بەهۆی میهرەبانی و سۆزی ئەو تاقە کچەیەوە. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێ کە ژنان چەندە بەسۆز و میهرەبانن و دەکرێ ئەوە وانەیەکی گرنگی مرۆیی بێت بۆ تەواوی مرۆڤایەتی…

وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: هاوژین ڕەشید

Leave A Reply

Your email address will not be published.