ئەڵوەنی مەزن! نووسینی/ سوهیل زەهاوی… وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە/ هاورێ نەهرۆ

0

لە شەوێکی درێژ و تاریک

لە قوڵایی خەو، خەونم بینی

لە کەناری شار دیلێک هەیە

ئەمە خۆمم لە سەرەتاکان ڕادەمێنم

لە تەنیایی سامناکم  دا

خەیاڵی بیرکردنەوەیەکی دوورم هەیە

لە ناکاو گڕی یادگاری هاتە ناومێشکمەوە

بە خەیاڵ زەنگە پاڵکەوتووەکانم وەئاگا دێنمەوە

بە هەڵگرتووی لەسەر شەپۆلی با هاتە ناومەوە

لە دوورەوە

دەنگێکی جادوویی دێتە گوێچکەمەوە

دەنگی سەدای خۆڕەی ئاو دەبیستم

دەستم دەگرێ بەرەو رووباری ئەڵوەن

لەکەناری رووباری غەمگین دادەبەزم

لە رێڕەوی رووبار دەڕوانم

بێ دەنگی باڵیکێشاوە بەسەر ئەڵوەن دا

لەسەر ئاوازی ئازارە خەمناکەکان

ئەڵوەنی مەزن دەبینم هەناسەی بڕاوە

خەمناک وەک ماڵئاوایی، کەنارەکانی چۆڵن

دەنگی رووباری دڵتەنگ دەتەقێتەوە

ئاخۆ کەس بەدەنگیەوە دێت.

ئەی رووباری ئەڵوەن سکاڵا مەکە

کەڵکی چی یە سکاڵای ئاهێک لە عەفریتەوە

بەتەنیا نییت

لە نیشتمانەکەم خەم رووبارەکانمان دەپێچێتەوە

جوگەکانمان، دەشتایەکانمان، چیاکانمان

ئەی رووبارەکەم، فریادرەسی خەمی لاویەتیم

خۆزگە دڵی هەڵنیشتووت درک بەو پلانە بکا

کە لەئاستی تۆ دەچێنرێ

شەرئەنگیزەکان و رۆژهەڵات

دراوسێ یەکان پێکهاتن لەسەر ئەوەی بمانخنکێنن

چەندین جار شمشیریان دانا لەسەر گەردنمان

هەوڵیان دا سەرمان بپەڕێنن

ئەی رووباری ئەڵوەن

ئەمرۆ گەڕانەوە، کارەساتەکانیان زیندوو کردەوە

ئەی رووبار

چی دیکە ئاوەکەت ناگەرێتەوە

سەرچاوەی هەڵقوڵاوت، دەرگایان لەسەر کڵوم دا

ئاراستەیان گۆری بەرەو جوگەو بەنداوەکان

شینایی و زەویان وشک کردەوە

لەکەنارەکانت دا گوڵەکان دەمرن

لە هەردوو ڕۆخ دا، پاشماوەی ئێسکی ماسیەکان دەبینرین

بۆ کێ گۆرانی بچڕن باڵندە باڵگرتووەکان ؟

گژو گیا وشک بوو، سەوزایی نەما

هەتا دوێنێ باغچەیەک بوو لە سەوزایی و گوڵ

بۆنە خۆشەکەت لە کوێ یە، بای دڵڕفێنت لە کوێ یە !

ئەمرۆ

تەنانەت بەردیش لە وێرانەیی قورتاری نەبووە

دزەکان قەیسارە جوانەکەتیان ڕفاند

باڵندەکان لەسەر ئاوازیی سەمایان دەکرد

ئاسۆ پڕ دەکا لە سەدای هەستی هەڵقوڵاو

لە ڕابوردووی نزیک دا

لە رووباری شیرینم دەنگ دانەوەیەک بوو، دڵی دیل ئەکرد

چی دیکە ئەڤیندەرانت هاژەی دەنگت نابیستن

لە دوورەو

لەکەناری رووباری خەمناک دیلی هەیە

لە بەرزبوونەوەو نیشتنەوەدا

لە چاوانم دا دڵدانەوەیەکی قوڵ هەیە

بەرد لەگەڵما دەگرێ

فرمێسکەکانمان ڕژایە نێو رووبار

واتدەزانی بارانە لە ئاسمانەوە دەبارێ

بەدرێژایی زستان

لە داکشان ڕاناوەستێ

ئەمە ئەڵوەنە هەڵدەکشێ

هەناسە بڕکییەتی !!

لە دوێنی دا  ئاوەکەی دەرویشت وێرای کۆسپەکان

شەپۆلەکانت ئەدا لە بەردەکان

لە هاوین دا جوانیت وەک بەهار

ئاوێکی پاگژ هەڵدەقوڵی

ئاوی کەوسەر بوویت لەسەر زەوی

ئاوی ئێمەو ئاوی کێڵگەکانمانت ئەدا

لە گڕەی هاوین، تۆ شوێنی حەوانەوەمان بوویت

لە دوێنی دا بانگێشتی تاسەمان بوویت

قوڵەکانت بۆ ئێمە کردبووەوە

دەتگرتینە باوەش

دادەنیشتین، مشت و مڕمان دەکرد، کاتمان بەسەر دەبرد

بۆ ئێمە کانگای بیر بوویت

ئەی رووبار

لەهەرزەکاریم دا شەیدای هاژەی و

نرکەی شەپۆلەکانت بووم

ئەگەر دوور بکەوتاینەتەوە

تاسەو ئەڤینت دەمانکێشایە لای خۆت.

لە دڵمان دای هەتا مردن

لە ئاگایی و خەومان دا

ئاوازی دڵڕفینت دەبیستین

لە ژێر سیبەری پان و پۆرت دا چاومان بەیەک دەکەوت

بۆ ئێمە ئەو تیشکە بوویت لە شەواندا رۆشنمان دەکردەوە

من و هاورێیەکانم و دەستەک لە لاوان

لە کەنارەکانت پیاسە دەکەین و کات بەسەر دەبەین

وەرس بووین ئەی رووباری خوشەویست

چی بکەین بۆ ئەوەی تینیەتیمان بشکێنین

لە گەرمای رۆژدا

ئەی رووباری شیرین وەرس مەبە

وەرسی دەمانخنکێنێ

لێمگەرێ بسوڕێمەوە لە کەنارە وشکەکانت

پردەکەت بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە وێڕای وشکی

باسی چیرۆکەکانی ئێوارانی بەهار دەکا بۆ نەوەکان

باسی مانگی هاوین دەکا کە چۆن رووخسارت رۆشن دەکاتەوە

لافاوی زستانت دەڕژایە کوڵانەکانی شار

چەندین جار بە تاسەی گڕگرتوو خەونم پێتەوە بینیوە

چەند ئازار بەسەرما زاڵ بێ.

برینەکانمان بکولیتەوە

ئەی رووباری شیرین

دەنگدانەوەت وەک زەنگ لە گویچکەم دا دەمێنێتەوە

هەردوو کەنارە خەمبارەکانت دەپێوم

پاشماوەی دەنگت لە بەردەکان دا ، کۆدەکەمەوە

دەنگت لە گەڵما دەمێنێتەوە

لە کازیوەو خۆرەزەردەی ئێواراندا……..

Leave A Reply

Your email address will not be published.