لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم… نەزیز عومەر“ ئارام“ دا

0

هاورێ نەزیز عومەر ناسراو بە “ئارام” لە ساڵی ١٩٦٤ لە دێی کواشی سەر بە ناحیەی سمێل، لە باوەشی خێزانێکی کریکاریدا، چاوی بە دنیای زاڵمانەی سەرمایەداری هەڵهێناوە… لە ساڵی ١٩٩٠ دا کۆلیژی کشتوکاڵی لەشاری موسڵ تەواو کردووە، هاوڕی ئارام کە زۆر زوو هەست بە زوڵم و نابەراری و چەوساندنەوە دەکات، تیکەڵی کاری سیاسی دەبێت و دەست دەداتە هەوڵ و تێکۆشان…لەو راستایەدایە وەکو هەڵسوراوێکی کۆمۆنیست دەناسرێت و لەناو زانکۆی موسڵدا و دەبێتە سیمایەکی خۆشەویستی رەتکردنەوەی ستەم و نابەرابەری… لەساڵی ١٩٨٨دا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی تریدا، ئەلقەی “هاوپشتی کرێکاریی” پیکدەهێنن و ساڵیک دواتر واتە لە ساڵی ١٩٨٩دا، خۆی و ئەلقەکەیان بە رەوتی کۆمۆنیستەوە پەیوەست دەبن… رەوتی کۆمۆنیست یەکێک دەبێت لە رێکخراوە کۆمۆنیستەکانی ئەو کاتە… بە پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، هاوڕی ئارام دەبێتە یەکێک لە کادرە چالاک و خەباتگێرەکانی ئەو حزبە لە بادیناندا و سیمایەکی ناسراو و خۆشەویستی ناوچەکە و
تێکۆشەریكی دژی دەسەڵاتی بەزۆر داسەپاوی ناسیونالیزمی کورد و پارتی… هەروەها هاوڕی ئارام دەبێتە یەکێک لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەی دژی تاڵانی و گرانی و بیكاریی و هەر بۆیە دواتر دەبێتە یەکێک لە رابەرانی یەکێتی بێکاران…

هاورێ ئارام، چ وەکو کادرێکی خۆشەویست و جێ متمانەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و چ وەکو هەلسوراو و رابەرێکی یەکێتی بیكاران…رۆڵی زۆر بەرجەستە دەگێرێت لە هوشیارکردنەوەی و ریکخستنی کرێکاران و زەحمەتکێشاندا و دەبێتە یەکێک لە روخسارە ناسراو خۆشەویست و تێکۆشەرەکەی بادینان و ناوچەکەی… رۆڵ و نەخشی هاوڕی ئارام… ئارامی لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەبرێت و بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن پاشەکشەی پێ بکەن و ناچار بەدەست هەڵگرتن لە هەڵسورانی کۆمۆنیستی بکەن… پارتی جگە لە هەرەشەو چاوسوکردنەوە چەندجار بانگی دەکەن و دەزگای ئاسایش چەندین هەوڵی تر دەخەنە گەر تا ناچاری بکەن واز لە چالاکی و هەڵسورانی خۆی بهێنێت… پێداگری هاوڕی ئارام لەسەر رێبازەکەو و بروای پتەوی بە دنیایەکی باشتر، نەک ئامادەی پاشەکشە نابێت، بەڵکو بەگوڕو تینێکی بەردەوام و هیوا بەخشەوە درێژە بە هەڵسورانی خۆی دەدات… تا بەرواری ٢٥/٨/١٩٩٣ لەلایەن باندیكی ئینسان کوژی ئازادی کوژەوە، دەرفێنرێت و پاش شکنجەدانی ترسنۆکانەو وەحشیانە، تەرمەکە دەسوتێنن و پاش سێ رۆژ لە بەرواری ٢٨/٨/١٩٩٣ تەرمەکەی لە نزیک شاری سمێل دەدۆزرێتەوە…

بۆپێشەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.