عەشقێکی شێتانە لە دوورەوە… وەرگێرانی: هاوژین ڕەشید
خانمێک بە ناوی مەی زیادە عاشقی جوبران خلیل جوبران بوو زۆر شێتانە. بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ساڵ نامەیان گۆڕی یەوە بێ ئەوەی یەکتری ببینن. بیست ساڵ جوبران لە نیویۆرک دەژیا و مەی لە قاهیرە. جارێکیان لە نامەیەکدا جوبران خەلیل جوبران، داوای وێنەیەکی لە مەی کرد تا بزانێ ڕوخساری چۆنە. ئەویش گوتی: لە خەیاڵی خۆتدا لێکی دەوە بزانە چۆنم. وەڵامی دایەوە: واهەستدەکەم پرچت کورتە و دەوری ڕوخسارتی داوە. خێرا مەی چوو بۆ ساڵۆن و قژە درێژەکەی بڕی و وێنەیەکی گرت و بۆ جوبڕانی نارد. کاتێ دیتی، گوتی نەمگوت پرچت ئاوایەو ڕوخسارت وایە؟ دیتت ڕاستمکرد؟ مەی بۆی نوسیەوە: لەڕاستیدا خۆشەویستی ڕاستی کرد! کاتێ جوبران خەلیل جوبران مرد، مەی لەتاوان توشی نەخۆشی دەروونی بوو و خرایە نەخۆشخانەی دەروونی یەوە و لەوێدا مایەوە هەتا مرد.