کورتەیەک لەسەر مێژووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا!

0

لە هیچ وڵاتێکی ڕۆژئاوا، جگە لە شانشینی یەکگرتوو، پارتێکی سیاسی نییە بە ناوی پارتی کرێکاران. کرێکاران لە بەریتانیا هەمیشە لە خەبات و تێکوشاندا بوون بۆ گۆڕانکاری و ژیانێکی باشتر. حیزبی کرێکارانیش لە ئەنجامی خەباتی سەندیکایی و نیقابی دروستبووە. ئەم حیزبە ساڵی ١٩٠٠ دروستبووە. بەریتانیا شۆرشی پیشەسازی تیابووە و لانکی بزوتنەوەی چارتییەکان بووە. ئەم بزوتنەوەیە هەوڵیداوە بۆ بەدەستهێنانی ماف بۆ چینی تازە دروستبووی وڵاتەکە.

بزووتنەوەی سەندیکاکان پارتێکی سیاسیان دروستکرد بۆ ئەوەی کرێکار دەنگی سیاسی خۆی هەبێ. پەیوەندی لە شوێنی کارەوە بۆ حیزب لە ڕێگەی سەندیکاکانی کرێکاری دروستبووە. حیزبەکە کاردەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشە بەپەلەیانەی کە وەک وڵاتێک ڕووبەڕوومان دەبنەوە، لە وەستانی مووچەوە تا شکستی خزمەتگوزارییە گشتیەکان.

١١ سەندیکا و نەقابەی گەورەی ئەم وڵاتە پشتیوانی مەعنەوی و پولی پارتی کرێکاران دەکەن.

خەباتی سەندیکایی و نەقابی بەشێوەیەکی ئەختەبوتی تێکەڵاوی حیزبی کرێکاران بوون. تەنانەت گروپ و حیزبە چەپەکانی تری بەریتانیا وەکو بزوتنەوەی فشار لەسەر ئەم حیزبە کاردەکەن.

توانا محەمەد نوری

Leave A Reply

Your email address will not be published.