جێنی مارکس… وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: هاوژین رەشید

0

جێنی مارکس جۆهانا بێرثا جوڵی ئێدلە ڤۆن وێستفۆڵن (جێنی مارکس)، ژنێکی بە ڕەگەز ئەڵمانی بووە. لە سازوەدەل لە شانشینی پڕوسیا لە ١٨١٤/٠٢/١٢ لەدایکبووەو لە ١٨٨١/٠٢/١٢ کۆچی دوایی کردووە. لە گۆڕستانی های گەیت لە لەندەن بە خاك سپێردراوە. ڕەخنەگرێکی شانۆیی و چالاکوانێکی سیاسی بووە. ساڵی ١٨٤٣ هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ فەیلەسوف و تیۆریزانی مەزن: کارل مارکس. حەوت منداڵیان بووەو چوار لە منداڵەکانیان بە بچوکی مردوون. باوکی جێنی (Ludwig Von Westphalen) خزمەتکارێکی مەدەنی بووە و دایکیشی لە خێزانێکی مامناوەند بووە. براکەی جێنی (Edgar Von Westphalen) هاوڕێ و هاوپۆلی مارکس بووە. براکەیتریشی (Ferdinand) وەزیر بووە لە حکومەتی پڕوسیا. جێنی و مارکس بە منداڵی یەکتریان ناسیوە. جێنی چوار ساڵ لە مارکس گەورەتربووە. کاتێ هەرزەکاربوون، بوونە هاوڕێی نزیکی یەکتری. هەردووکیان خوێنەری باش و کەسانی ئەدەبی بوون. بەپێی قسەکانی مارکس، جێنی جوانترین کچی گوندی Trier بووە کاتی خۆی. باوکی جێنیش کە هاوڕێی باوکی مارکس بووە، بەهەمان شێوە هاوڕێیەتی مارکسی هەرزەکاری کردووە و زۆر جار لەگەڵیدا بۆ پیاسەکردن ڕۆشتوون و باسی فەلسەفە و ئەدەبی ئینگلیزییان کردووە. جێنی و مارکس ساڵی ١٨٣٦ ئەڵقەی دەزگیرانییان گۆڕی یەوە. بە ڕێکەوت لە ١٩٤٣/٠٦/١٩ لە کەنیسە هاوسەرگیرییان کردووە. دوای هاوسەرگیرییان، جێنی و کارل چونە Rue Vaneau لە پاریس و بوونە هاوڕێی شاعیری ئەڵمانی ی einrich Heine کە لە Rue Matigon دەژیا. ساڵی ١٨٤٤ جێنی بەتەنیا لەگەڵ منداڵەکەی (Jennychen) ڕۆیشتەوە بۆ سەردانی دایکی. پۆلیسی فەڕەنسی کارل مارکس و جێنی هاوسەری کە دووگیان بوو، لێک دوورخستنەوە. بەوەش لەدایک بوونی لەوڕای کچیان لە بڕوسێل بوو. لە ساڵی ١٨٤٨ پۆلیسی بڕوسێل جێنییان دەسگیرکرد و فەرمانی دژە کۆچبەرییان بۆ دەرکرد و ناردیانەوە. مارکسیەکان گەڕانەوە پاریس و پاشانیش چوونە کۆڵن. شۆڕش لە زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپیەکاندا سەری هەڵدا لە ساڵی ١٨٤٨ بە دەوڵەتی ئەڵمانیاشەوە. ئەوەش ڕێک کاتی مانیفێستی کۆمۆنیستی بوو. دەزگا حکومیەکانی پڕوسیا مارکسیان ناردەوە بۆ وڵاتی فەڕەنسا. دوای ئەوە، ئەویش کۆچی کرد و لەگەڵ خێزانەکەی ڕۆیشتن بۆ لەندەن. لە ساڵی ١٨٤٩-١٨٥٠ مارکسیەکان لە Dean Stree دەژیان. لە ساڵی ١٨٥٦ مارکسیەکان ڕۆیشتن بۆ Grafton Terrace لە نزیک گردی هامستێد ژیانیان بەسەردەبرد بەو پارەیەی کە دایکی جێنی بۆی ناردن دوای مردنی لە ساڵی ١٨٥٦. خانوی 9 grafton terrace، حەوشەیەکی بچوکی هەبوو. خانوەکە دوو قات بوو و حەوت ژوور بوو بە چێشتخانەکەشەوە. فەیلەسوف Leszek Kolakoski لەبارەی ژیانی خێزانی مارکسەوە زانیاری نوسیوە. لە ساڵانی دواتردا، جێنی دەیناڵاند بەدەست ئازاری هەناویەوە. نەخۆشیەکەشی دەستنیشانکرا بەوەی شێرپەنجەی جگەری هەبوو. پاش ئەوەی سەردانێکی خێزانییان کرد بۆ فەڕەنسا، جێنی لە شاری لەندەن لە تەمەنی ٦٧ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی ١٨٨١/٠٢/١٢. لە گۆڕستانی های گەیت نێژرا بەهەمان شێوەی مارکس لە ١٩٥٧ ڕووفاتەکانیان گوازرایەوە بۆ گۆڕە تازەکەیان لە های گەیت. کارەکانیشی ئەوانەی خوارەوەن. کە تەنیا کۆپیم کردوون و وەک خۆی دامناونەوە. 1. Short Sketch of an Eventful Life (1865–1866)[15] 2. Aus der Londoner Theaterwelt. In: Frankfurter Zeitung und Handelsblatt, Frankfurt am Main, No. 328, 21 November 1875 3. Londoner Saison. In: Frankfurter Zeitung und Handelsblatt, Frankfurt am Main, No. 95, 4 April 1876 4. Englische Shakespeare-Studien. In: Frankfurter Zeitung und Handelsblatt, Frankfurt am Main, No. 3, 3 January 1877 5. Shakespeares “Richard III” im Londoner Lyceum-Theater. In: Frankfurter Zeitung und Handelsblatt, Frankfurt am Main, No. 39, 8 February 1877 6. Vom Londoner Theater. In: Frankfurter Zeitung und Handelsblatt, Frankfurt am Main, No. 145, 25 May 1877 7.Die hervorragendesten Persönlichkeiten der englischen Salonwelt. In: Der Sprudel. Allgemeines deutsches Bade-Journal, Wien, IX. Jg., No. 3, 18 May 1879 8. Irving at home. In: Der Sprudel. Allgemeines deutsches Bade-Journal, Wien, IX. Jg., No. 7, 23 June 1879

 لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی

Leave A Reply

Your email address will not be published.