هایدە… ئەو دەنگە ئەفسوناوییە بێ رکەبەرەی ئێران لاپەڕەی دیوە شاراوەکانی هایدە… ئامادەکردنی: جەمال نوری

0

هایدە، بەڕەچەڕەک کوردەو ناوی ڕەسمی خۆی ( مەعسومە دیدە باڵا )یە و لەساڵی ١٩٤٢ لە شاری کرماشان هاتۆتە دنیاوە.

هایدە، خوشکی گەورەی گورانیبێژ مەهەستی یە.

خاوەن دەنگێکی بولبول ئاسا بوەو دوو دەیە بەدەنگەکی سەرسامی کردوین، هەرچەندە زۆربەی زۆری هەواڵە  میدیایەکان پێیان وایە، لەدایک بوی تارانە، بەڵام لەڕاستیدا هایدە کچی محمد دیدە باڵایە و کوردەو خەڵکی کرمشانە و دایکیشی بە ڕەچەڵەک بولغاریە،

هایدە لەتەمەنێکی کەم دا کە تەمەنی ١٣ ساڵە شودەکات بە بیژەن موراد و سێ منداڵی لێ دەبێت بەناوەکانی (کامەران)(کەیوان)(گیانوش).

هایدە تەمەنی دەگاتە ١٥ساڵ هەر  دوو کوڕەکەی هێناوەتە دنیاوە، لەڕێگای یەکێک لەبەردەستەکانی دایکی محمد ڕەزا شای پەهلەوی، خۆی و مەهەستی خوشکی دەچنە کۆشکی  شاوە و وەک خزمەتکارێک لەناو کۆشکی شادا کاردەکەن، لەهەموو ئاهەنگە ژنانیەکانی دایکی شادا گۆرانیان وتوە، دەبنە جێگای بایەخی مۆزیک ژەنەکانی ناو ئاهەگەکانی شانشا.

قەدەری هونەری هایدە..،

کاتێکیش ئۆکستراکەی تاران عەلی تەجویدی لەیەکێک لە ئاهەنگەکانی شادا گوێبیستی دەنگی ئەو دوو خانمە دەبێت داوا لەدایکی شا دەکات کە ڕێگایان بدات ئەو دوو دەنگە بباتە دەرەوەی کۆشک تا ڕاهێنانیان پێ بکات و پەروەردەیان بکات.

دواتر هایدە دەباتە ڕادێۆی تاران و بەرنامەی  گولها لەڕادێۆ بە بێ ئاگاداری مێردەکەی بەڕێوە دەبات.

ئەو بەرنامەیە بەرنامەیەکی هونەریە کە دەنگی هونەرمەندە دەنگ خۆشەکانی ئێران بەسەر دەکاتەوە و دوای کۆتایی بەرنامەکەش بەگۆرانییەک بەدەنگی خۆی کۆتایی بە بەرنامەکەێ دەهێنێت.

دواتر مێردەکەی پێی دەزانێ و ڕێگای نادات لەڕادێو کار بکات، سەرئەنجام هایدە دوای شەش ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ بیژەن موراد  جیادەبێتەوە… بەردەوام دەبێ لە گۆرانی و موزیک و کارکردنی لەڕادێۆ.

ژیانی پیشەییانەی هونەری هایدە…

هایدە لەڕێگای پەروەردەکردنی دەنگی لەگەڵ ئۆکسترای بەناو بانگی ئێران دا، دەبێتە خاونی دەنگێکی بێ ڕکابەری سەر سوڕهێنەر لەسەرانسەری ئێراندا… خۆی سەرقاڵ دەکات بە گۆرانیە سونەتیەکانی ئێران و وتنەوەی شیعری غەزەڵی شاعیرانی بەناوبانگی ئێران له ڕێگای دەنگە بەجۆشەکەیەوە هێندەی تر دەنگی دایەوە.

دەنگی هایدە لەزانستی  دەنگ و جوانی ئەدای دەنگیەوە لەمێژوی  هونەری ئێران دا لەوێنەی نەبوەو بێ ڕکابەر بووە.

مەگەر تەنها ژنە گۆرانی بێژی دەنگ خۆش (دڵکەش) ی گۆرانیبژی چەند دەیەی پێشتر نەبێ، کە نزیک بووە لە دەنگ و ستایلی  هایدەوەو خاوەنی دەنگێکی خۆش بووە.

هایدە، جگە لە گۆرانی وتن، شارەزایی لە ژەنینی ئامێرەکانی موزیک هەبووە و شاگردی مۆزیک ژەن و ئاواز دانەری  بەناوبانگی  ئێرانی (علی تەجویدی)  بووە. ئەم مامۆستایە، مامۆستای (دڵکەش) یش بووە.

 هایدە و جێ هێشتنی یەکجارەکی نیشتمانی دایک…

لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەئێران لەساڵی١٩٧٩ دا، هایدەش، وەک باقی هونەرمەندانی تری ئێران، وڵات بەجێ دەهێلن و ڕودەکاتە لەندەن، بەجێ هێشتنی ئێران، بۆ هایدە، یەکێک دەبێ لە تاڵترین و دژواررین ڕۆژگاری ژیانی. به دوورکەوتنەوەی لەتاران، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ  غوربەت و غەریبی وڵات، ناخی دەخوات و بە  تاڵترین ڕۆژگارەکانی تەمەنی ناو دەبات  و بەهیوای ئەوە دەژی کە ڕۆژێ بێت و جارێکی تر تاران ببینێتەوە.

لە لەندەنیش لە نزیک و لەگەڵ خێزانی شای ئێران فەرەح دیبا پەهلەوی دوستایەتی دەمێنێتەوەو دواتر بۆ شاری لوس ئەنجلسی ئەمریکا بەیەکجاریەکی کۆچ دەکات و لەوێ دەمێنێتەوە.

پەیوەندی نێوان   هایدە و سەدام حسین

لەدوای ڕێکەوتنامەی  جەزائیر لەساڵی ١٩٧٥ دا شای ئێران داوەت نامەیەکی فەرمی بۆ سەدام حسینی سەرۆکی پێشوی عێراق دەکات و، لەو ئاهەنگە تایبەتەی شا کە بۆ سەدام حسینی ڕێکخستووە، هەردوو خوشک هایدە و مەهەستی گۆرانی تیا دەڵێن و سەدام حسین زۆر سەرسام دەبێ بە  دەنگی هایدەو دوای گەڕانەوەی بۆ بەغداد، داوەتێکی فەرمی هەردوو خوشکەکە و محمد حیدەری ئاوازدانەری ئێرانی دەکات و دوای ئاهەنگەکەش تاقمێکی (زمرودی) گران بەها  کە بەردێکی پیرۆزە پێشکەشی هایدە دەکات و تاقمێکی  (یاقوت) دەداتە مەهەستی و تاقمێکیش دەنێرێ بۆ (زینەت) خانمی  دایکیان.

هایدە یەک ڕۆژ دوای کۆنسێرتی لەشاری سانتراسیسکۆ  ی وێلایەتی کالیفۆرنیای  ئەمریکا توشی جەڵتەی دڵ دەبێت ولەساڵی ١٩٨٩ تەمەنی ٤٧ ساڵیدا  کۆچی دوایی دەکات و بە ئامادەبوونی هەزاران کەسی ئێرانی و هونەرمەندانی هاوڕێی  لە گۆڕستانی  بەناوبانگی  لوس ئەنجلس دوور لەزێدی نیشتمانی  بەخاک دەسپێردرێت…

   سەرچاوە / ڕادێوی دەنگی ئەمریکا

.

Leave A Reply

Your email address will not be published.