پرسی ڕۆژ…بەڕێز شكار عوسمان چالاكوانی مەدەنی وەڵامی پرسی رۆژی داوەتەوە…

0

مانگرتنی بەشێك لەخەڵكی كفری بۆ داواكاری كەمی خزمەتگوزاری و بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری وبەرینبوونەوەی قڵشتی نێوان زۆرینەی خەڵك و دەوڵەمەندەكان، لەئەنجامی بوونی ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی بەتایبەت لەوناوچەیە پتر لە مانگێكە دەستیپێكردووە. بەڕێزتان وەك یەكێك لەهەڵسوڕاوانی ئەو مانگرتنە دەتوانن هۆكارەكان و رێگەچارەكانی كە ئێوە خستووتانەتە بەردەم بەرپرسان دیاری بكەن؟ هەروەها ئاستی رێكخراوبوون وكۆبوونەوە وپشتیوانی خەڵك لەوداواكاریانە لە چ ئاستێكە؟

بەڕێز شكار عوسمان چالاكوانی مەدەنی وەڵامی پرسی رۆژی داوینەتەوە:

لە دوای ئەو پەراوێزخستنەی قەزای كفری لەلایەن حكومەتی هەرێم و ئیدارەی گەرمیانەوە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە(٢٠٢٣) كۆمەڵێك گەنجی شارەكە بڕیاریاندا كە چالاكیەك بكەن بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی قەزاكە. دوای چەندین كۆبوونەوە و بینینی سەدان كەسایەتی شارەكە بڕیاری مانگرتنیاندا .
لە ڕۆژی ١٠ی تەموزی ئەمساڵدا مانگرتنەكە دەستیپێكرد. هەر لە سەرەتاوە سەدان گەنج ئامادەبوون و خێمەیان هەڵدا، خۆشبەختانە دواتر تەواوی چین و توێژەكانی شار هاتن بەدەم مانگرتنەكەوە و بەیەكەوە و بە یەك هاوار زامەكانی كفریان بەگوێی بەرپرسانی حزبی وحکومی هەرێمی کوردستان ودونیادا دا .
داواكارییەكانی خەڵكی قەزای كفری لە ٤٠ خاڵدا خۆی دەبینێتەوە؛ لەوانە هەلی كار و گۆڕینی قایمقام و هەڵگرتنی باج لەسەر هەر كارگەیەك كە بیەوێ لە كفری هەلی كار ببەخشێتە گەنجان، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و رێگەوبان …تاد و چەندین داواكاری رەوای دیکە کە ئەو شارە پێویستی پێیەتی.
سەرەتا وەك هەمیشە حكومەت و لایەنە بەرپرسەكان گوێی خۆیان لە دەنگی شارەكە داخست! بەڵام دواتر كە بۆیان دەركەوت هاواری كفری هاوارێكی گشتیە، ناچاربوون وەڵامێکیان بدەنەوە وبێن بەدەنگیانەوە. لە سەرەتادا سەرۆكی حكومەت بەڵێنیدا لیژنەیەك دروستبكات بۆ بەدەنگەوە هاتنی شارەكە. دواتر دەیان وەزیر و نوێنەری سەرۆكایەتی حكومەت هاتن بەدەنگمانەوە.
دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت دەیان بەڵێنیاندا، هەندێك لە بەڵێنەكانیشیان ڕاستەوخۆ جێبەجێكرد.
مانگرتوانیش دوای ٣٢ شەو و ڕۆژ مانگرتنەكەیان وەستاند، و مۆڵەتی ٥٠ ڕۆژیان بە لایەنە بەرپرسەكانداوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.