بنچینە کۆمەڵایەتی و فیکرییەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری … بەشی بیست و دووەم و کۆتایی ریفۆرم و شۆڕش خۆشگوزەرانی و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
* دانی بیمه‌ی بێكاری هاوتای لانی كه‌می كرێ‌ی ڕه‌سمی به هه‌موو كه‌سانی بێكاری سه‌رووی ١٦ ساڵ.
* دانی بیمه‌ی خانه‌نشینیی ده‌وڵه‌تی، هاوتای لانی كه‌می كرێ‌ی ڕه‌سمی، به هه‌موو كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵی كه مووچه‌ی خانه‌نشینیان نییه.
* هه‌موو مناڵ و نه‌وجه‌وانێكی خوار ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی، كه له ڕێگه‌ی خێزانه‌وه گوزه‌ران و باشبژێوی بۆ دابین نابێت، به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت.
* چاودێریی پزیشكی و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و پزیشكی خۆڕایی و شیاو و نزیكه‌ده‌ست بۆ هه‌مووان. چاودێریی ته‌ندروستی ڕێك‌وپێك و دابینکردنی هەمووجۆرەکانی كوتانی مناڵان. زامنكردنی به‌هره‌مه‌ندبوونی هه‌موو مناڵان له نیزامێكی خواردنی تێروته‌سه‌ل و شیاو به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی داهاتی خێزان و ناوچه و شوێنی نیشته‌جێبوون و…تاد.
*ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و نه‌خۆشیه درمی و ته‌شه‌نه‌كه‌رانه‌ی كه له پاكژنه‌بوونی ژینگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، چاودێریكردنی ته‌ندروستیی هه‌موو هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، شیرپه‌نجه باوه‌كان و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه زوو دەستنیشانکردنیان مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه له چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاكامه‌كانیان. په‌ره‌پێدان و باشكردنی جددی ئاستی ته‌ندروستی گشتی، زانیاری پزیشكی و ته‌ندروستی گشتی. په‌ره‌پێدان و ڕێكخستنی ئیمكاناته پزیشكی و ده‌رمانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌ستڕاگه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێ به پزیشك و داووده‌رمان بۆ هه‌موو دانیشتووانی وڵات ئاسان بێت.
* خوێندنی گشتیی و ئیجباری و خۆڕایی تا ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی. خوێندنی باڵا (زانكۆیی، پسپۆڕیی) خۆڕایی و نزیكه‌ده‌ست بۆ هه‌موو خوازیاران. دانی ده‌رماڵه‌ی تێروته‌سه‌ل به خوێندكاران. ڕیشه‌كێشكردنی نه‌خوێنده‌واری و بردنه‌سه‌ری هه‌میشه‌یی پله‌ی خوێنده‌واری و زانیاری زانستی و ته‌كنیكی دانیشتووانی وڵات. فێربوون مافی هه‌مووانه و ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئینسانه‌كان به فێربوون و ده‌وره فێرکاریەکان نابێ به‌هیچ جۆرێك ببه‌سترێته‌وه به ئاستی داهاتی خێزانه‌وه.
* دابینكردن و زامنكردنی خانوبه‌ره‌ی گونجا‌و، له‌ڕووی فراوانی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی و خزمه‌تگوزاریی شارییه‌وه (كاره‌با، ئاوی سارد و گه‌رم، چێشتخانه، گه‌رماو و ده‌ستشۆری ناو خانووه‌كه، ده‌زگای فێنككردنه‌وه و گه‌رمكردنه‌وه، هه‌لی ده‌ستڕاگه‌یشتن به تۆڕی ته‌له‌فۆنی و ته‌له‌فزیۆنی و ئینتەرنێت و ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریه گشتیه لۆکاڵیەکان) بۆ هه‌مووان. كرێ‌ی خانوو نابێ له ١٠%ی داهاتی تاك یان خێزان زیاتر بێت. ئه‌گه‌ر كرێ‌ی خانوو له‌و ڕێژه‌یه زیاتر بوو ئه‌وا ده‌بێ زیاده‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌كی ده‌وڵه‌ته‌وه دابین بكرێت. بێ‌خانه‌ولانه‌یی وه‌یان ناچاركردنی ئینسانه‌كان به ژیان له سه‌رپه‌نای نەشیاوتر له ستاندارده په‌سه‌ندكراوه‌كان، كارێكی نایاساییه و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ریانه ده‌ستبه‌جێ سه‌رپه‌نای گونجا‌و بۆ هه‌موو هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
* پێكهێنانی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه تایبه‌ته‌كان له گه‌ڕه‌ك و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا، وه‌كو دایه‌نگه، باخچه‌ی ساوایان، چێشتخانه و مه‌ڵبه‌نده گشتیه‌كانی خۆخزمه‌تكردن، جلشۆرگه‌ی مۆدێرن و…تاد، به‌مه‌به‌ستی سووككردنی باری كاری ناوماڵ و ئاسانكردنی به‌شداریكردنی هه‌موو خه‌ڵك له چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
* فه‌راهه‌م كردنی ئاسانکاری وه‌رزشی و هونه‌ری و كه‌لتووریی خۆڕایی (یاریگا، هۆڵ‌و ستۆدیۆی نمایش و نواندن، كتێبخانه و…تاد) و ته‌رخانكردنی ڕاهێنه‌ر و فێركارانی پێویست له ئاستی لۆکاڵیدا.
* دابینكردنی ئاسانکاری پێویست بۆ به‌شداریكردنی چالاكانه‌ی ئینسانه خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و كه‌مئه‌ندامان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسانكاری و ته‌جهیزاته تایبه‌ته‌كان بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له شوێنه گشتیه‌كان، گوزه‌رگاكان، یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون‌و…تاد. دابینكردن و له‌ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجی كه‌ره‌سته‌و ئامڕازه ته‌كنیكی و یارمه‌تیده‌ره پێویسته‌كان بۆ ئاسانكردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام.
* دابینكردنی ئاسانکاری و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه تایبه‌ته‌كانی به‌ساڵاچووان و باشكردنی شێوه‌ی ژیانیان. دابینكردنی ئیمكانات و ئاسانکاریی پێویست بۆ زامنكردنى به‌شداری چالاكانه و داهێنه‌رانه‌ی به‌ساڵاچووان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بەشێوەیەکی بەردەوام.
* دابینكردنی تۆڕی پاس و میترۆی خۆڕایی بۆ هاتوچۆی ناو شاره‌كان.
* دابینكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه شاریه‌كان (كاره‌با، ئاو، ته‌له‌فۆن، ئینتەرنێت، مه‌ڵبه‌ندی فێركردن و پزیشكی و كه‌لتووری و…شتی تر) له هه‌موو ناوچه دێنشینه‌كاندا و نه‌هێشتنی جیاوازیی باشبژێویی له نێوان شار و دێ‌دا.
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه ده‌كات وه‌كو بنه‌مای هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌ت له مه‌یدانی نێودەوڵەتیدا:
١-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیبلۆماسیی نهێنی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته دبلۆماسیه‌كان ده‌بێ په‌یڕه‌وی له یاسا و بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئۆرگانه یاسادانه‌ره‌كانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك بكه‌ن.
٢-هاوپشتیكردنی ماددی و مه‌عنه‌وی له‌گه‌ڵ بزوووتنه‌وه كرێكاری و سۆسیالیستیه‌كان و هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه له وڵاته جیاجیاكاندا له‌پێناو وه‌دیهێنانی ماف و ئازادیی هاوشێوه‌ی ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هاتووه خه‌بات ده‌كه‌ن. گوشاردانانی سیاسی و دبلۆماسی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه سه‌ره‌تاییه‌كان له هاووڵاتیانی خۆیان زه‌وت ده‌كه‌ن.
٣-خه‌بات بۆ پێكهێنان و به‌هێزكردنی ئه‌و ده‌زگا و ناوه‌نده نێودەوڵەتیانەی كه ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵكی وڵاته جیاجیاكان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌دیهێنانی باشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌ره‌پێدانی ئازادیه مه‌ده‌نیه‌كان و دابینكردنی یه‌كسانیی خه‌ڵكی جیهان له كاروباره جیاجیاكاندا ده‌كه‌نه ئامانجی خۆیان، خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو داموده‌زگا و په‌یمان و ناوه‌نده نێودەوڵەتیە ئیمپریالیستی و میلیتاریستی و ناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كسانی و پیاده‌كردنی ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵكی وڵاته جیاجیاكانی جیهان له مه‌یدانی نێودەوڵەتیدا.
٤-ته‌رخانكردنی هه‌میشه‌یی به‌شێك له داهات و سامانه ئینسانی و ته‌كنیكی و پسپۆڕیه‌كانی وڵات بۆ كۆمه‌ككردن به باشكردنی ژیانی ئابووری و كه‌لتووریی خه‌ڵك له وڵات و ناوچه بێبه‌شه‌كانی جیهاندا.
٥-قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریكردنی وڵات له په‌یمانه دژی خه‌ڵكی و پاوانخوازی و سه‌ركوتگه‌رانه‌كاندا.