به‌ڵگه‌نامه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر یه‌کتری چ راستیه‌ک ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان!
به‌ڵگه‌نامه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر یه‌کتری چ راستیه‌ک ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان!
نوری به‌شیر:
ده‌وره‌ی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر، بۆ حزبه‌کانی کوردایه‌تی، ده‌وریه‌کی پڕ له‌شکست و ریسواییه، کهدهرخهرتی ماهیه‌تی سیاسی و چینایه‌تیانه له عاده‌ت و کارنامه‌ی ساتوسه‌دا چینی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی کورد. دهوریهک که‌تیادا په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌کی و کێشه‌ی ناوخۆیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و شه‌خسی و پشکی زیاتر له‌ده‌سه‌ڵات هه‌یانبووه به‌رده‌وامه. هه‌موو ئه‌م سیاسه‌ت و کارنامه‌یه کهناسیونالیزمی کورد و حزبه‌کانی هه‌یانه به‌دژی بهرژهوەندیهکانی خه‌ڵکی کرێکار‌و که‌مده‌رامه‌تی کۆمه‌ڵگەیه، که به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ر کێشه‌یه‌کی ناو خانه‌واده‌یی، به‌ڵام لهدژایهتیان له‌گه‌ڵ خواست و داواکاری و مافه‌کانی خه‌ڵکدا یه‌ک بۆچون و هه‌ڵوێست و له‌به‌ره‌یه‌کدا بوون و هاوڕان و له ده‌یان جه‌بهه‌و سه‌نگه‌ر کۆبوونهوهتهوهو روخساری دزێوی خۆیان گۆڕیوه‌و باوه‌شیان بۆ ده‌وڵه‌تانی عێراق و ناوچه‌که گرتۆته‌وه‌و پێشله‌شکریان بۆ کردون و گوێ رایه‌ڵی وڵاتانی ئیمپریالیستی بوون، ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ی حزب و بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتیان.
به‌هه‌مانشێوه ده‌وره‌ی ئێستا، شکاندنی شکۆو هه‌یبه‌تی خه‌ڵکی کوردستانه که به‌جیا له‌پاوانخوازی و کێشه‌کانی نێوان ئه‌م حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان و مایه‌پوچی په‌رله‌مانه بنکه فراوانه‌که‌یان، داسه‌پاندنی فه‌زای بێئهمهلی دوودڵی و فه‌قیری و هه‌ژاری و سه‌پاندنی فه‌زای ترسی هێرشی وه‌حشیانه‌ی داعش ئاسای حه‌شدی شیعیه. ئەوەی ئیستا له‌ناوچه‌کانی دوزو که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان هه‌ریه‌که‌یان ئەنجامی دەدەن، پاشقول لەیەکگرتن و ریکه‌وتن و شایی و لۆغانی دژی شکستی یه‌کترن بۆ ئه‌وه‌ی راستی هه‌ڵوێستی خۆیان بسه‌پێین، بۆ شکاندنی یه‌کتری وه‌ک سه‌رده‌می 31 ئاب حه‌شدی شه‌عبی و عه‌بادی به‌فریادره‌س ده‌زانن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریانه‌ی له ناوچه‌کانی دوزو که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر ئه‌نجامده‌درێ، هه‌ریه‌که‌یان خه‌ریکی ساتوسهدان له‌گه‌ڵ عه‌بادی و کلکایه‌تی بۆ ئێران و ئه‌مریکا، له‌دژایه‌تی یه‌کتردا ناچنه سه‌ر کاره قێزه‌ون و دژی ئینسانیه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌بادی و ئێران. واته ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان دا له ١٦ی ئۆکتۆبەردا هه‌مان کارنامه‌کانی پێشوویانه له مێژووی سیاسی دروستبوونی حزبه‌کانی کوردایه‌تیه‌وه هه‌یه به کۆنیان و تازه دروستبوونیانه‌وه، به‌ره‌نگی کۆنی پارتی و یه‌کێتی و ده‌رکه‌وتنی به‌به‌رگی تازه‌ی ئۆپۆزیسۆنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه شتێک نیه جیا لهدهرخهری ماهیه‌تی بۆرژوا ناسیونالیستی ریسوایی بزوتنه‌وه‌که‌یان، ئه‌وانه هیچ شتێک نیه ته‌نیا به‌ڵا نه‌بێت به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. ئه‌وه‌ی که‌ده‌ڵێن ناسیونالیزم و قهومپهرستیهکهیان شه‌رمه‌زاری و دژی خه‌ڵکی کرێکار‌و که‌مده‌رامه‌تی کوردستانه، ئه‌وه‌یه که‌ده‌ڵێن سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژی و کارنامه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که ١٦ی ئۆکتۆبەره‌وه درێژه‌ی کارنامه‌ی پێشوویانه، وه ئێستا هه‌ریه‌که‌یان له‌هه‌ر 5 حزبه‌که‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ته شکستخواردووه‌که‌یان خه‌ریکی رزگارکردنی ده‌سه‌ڵات و شه‌ریکه به‌شی ده‌وره‌ی داهاتوون هه‌ر له ته‌رحی حکومه‌تی ئینقازی نیشتمانی تا گه‌ڕانه‌وه بۆ لای عه‌بادی، که تائێستا نه حکومه‌تی عه‌بادی و حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سله‌یمانی و ئه‌مریکا ئاوڕێکی جدیان لێنادهنهوهو له‌چاوه‌ڕوانیدا رایانگرتوون.
ئه‌وه‌ی له ١٦ی ئۆکتۆبەردا روویدا، دریژکراوه‌ی کارنامه و عاده‌تی ئاشبه‌تاڵی ساڵی حه‌فتاو پێنج، شه‌ڕه‌کانی شاخ و تیرۆرکردنی یه‌کتری، ئاواره‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان له ساڵی 1991 و پێکهێنانی به‌ره‌ی دژی شوراکانی خه‌ڵکی کوردستانه، شه‌ڕی ناوخۆییان له 1994 وهو کوشتاری هه‌زاران له‌کوڕی خه‌ڵكی کرێکار‌و هه‌ژاری کۆمه‌ڵگە، شه‌ڕه‌کانی دژی دزینی چاڵه نه‌وته‌کان و رێکه‌وتنی فیفتی به‌فیفتی په‌رله‌مان و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازن و کۆمۆنیستهکانە… بهقۆنتهراتگرتنی شه‌ڕی موسڵ و وه‌رگرتنی زیاتر له چوارسه‌د ملیۆن دۆلار، ئیمزادان له فیدراڵیزمی قه‌ومی و تایفی و لکاندنی جارێکی تری کوردستان به ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی و ئیسلامی عهربیهوهو دواجار شه‌رمنۆکانه شکستی ئه‌و فیدراڵیزمهیان دانپێدانا، ته‌سلیمکردنی شه‌نگال به داعش و به‌کۆیله‌کردنی جنسی و فرۆشتنی ژنان و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵیان. 31ی ئابی 1996 و پێشله‌شکری بۆ سوپای به‌عس، پێشله‌شکری بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران و تیرۆری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ په‌کاکا دا دروستکرد، دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی کوردستان له‌ناو خۆیاندا‌و بنه‌ماڵه‌و لێپرسراوهکانیاندا، بوونی ده‌یان مسته‌شارو حمایه‌ی هه‌ر مه‌سئول و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆک و حزبێک، بوونی سه‌دان ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه‌و گۆڤار له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و بودجه‌ی حزبه‌کانیان له‌و داهاته، بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو گه‌نده‌ڵی له‌کۆمه‌ڵگەدا و رێکه‌وتن و کاری قاچاخ و مافیایی له‌گه‌ڵ داعشدا، نه‌مانی موچه کارمه‌ندان یان چاره‌که موچه، دروستکردنی لیستی بندیوار‌و سیبه‌رو کڕینی هه‌زاران رۆشنبیر و قهڵهمبدهستی ناسیونالسیت،…. ره‌نگه که‌سانی تر بێت و سه‌دان به‌ڵگه‌ی تریان که‌له‌سه‌ر یه‌ک وتوویانه وه‌ک کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان وئه‌نفال به‌م لیسته‌ی من زیاد بکات… که دواترینیان له‌هه‌مووی رۆشنتر‌و به‌به‌رچاوی نه‌ک ته‌نیا خه‌ڵکی کوردستانه‌وه به‌ڵکو به‌به‌رچاوی ناوچه‌که‌و دنیاوه و به‌ئاشکرا وه‌ک کارنامه‌یکی ئاساییان خه‌ڵكی کوردستانیان فرۆشت له ١٦ی ئۆکتۆبەردا. بۆئه‌وه‌ی کوڕ‌و خێزانی خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار نه‌کوژرێت نه‌هاتن شه‌رافه‌تمه‌ندانه رایگه‌یه‌نن کهبڵین ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سله‌یمانی رێکه‌وتوین و هێزه‌کانمان دهکشێنیهوه و ناوچه‌کان چۆل ده‌که‌ین و ئه‌و کاره‌سات و نائومێدی و برسێتی و کوشتاره‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا نهسهپاندایا.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا وتومانه دڵۆپێکه له‌ده‌ریایه‌ک له‌سه‌ر وه‌زعی کوردستان و خراپی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و زه‌لیل بوون و ریسوا بوونی حزبه‌کانی کوردایه‌تی و بزوتنه‌وه‌که‌یان و به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش لهکێشهکانیادا به‌رچاوه، وه‌ک کارنامه‌یان له‌هه‌ر کێشه و شه‌ڕێکدا، که‌له‌سه‌ر یه‌کتری خستنه‌ڕووی به‌ڵگه نامه‌ی تاڵانچێتی نه‌وت و داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌رخستنی نامه‌ی ژێر به‌ژێری نۆ که‌ری له‌گه‌ڵ ئێران، عه‌بادی و ئۆردوگان و نوێنه‌رانی ئه‌مریکاو وێنه‌ی دانیشتنی دووقۆڵی و چه‌ندقۆڵی باڵ و به‌ره مخالفهکانی یه‌کتریه، ده‌رخستنی ناوی لیستی ده‌یان و سه‌دانی گه‌نده‌ڵکاری به‌سامانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه له خانه‌نشینی به‌پله‌ی وه‌زیرو مدیر‌و چه‌ند موچه‌یی و ده‌رخستنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره به ملیۆن و ملیاری بنه‌ماڵه‌و لێپرسراوه حزبیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه بۆ بانکه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو به وته‌ی خودی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی حکومه‌ته بنکه فراوانه‌که، له‌ئه‌ڵمانیا لێپرسراوی حزبی هه‌یه به‌سه‌دان شوقه‌ی له‌شوێنی گرانبه‌هاو سه‌ر ده‌ریا دروستکردوه و به‌ناوی که‌سانی تره‌وه پاره‌کانیان ساغ کردۆته‌وه‌و سه‌رمایه‌کانیان له‌رێگای قاچاخچی سه‌ربه‌خۆیان و سه‌رمایه‌دارانی تره‌وه له‌ده‌ره‌وه ده‌خه‌نه گه‌ڕ، ئه‌وه ناوی ئه‌و سه‌روه‌ت وسامان و خان‌و و بینای گرانبه‌ها باس ناکه‌ن که سه‌رانی ئه‌و حزبانه له‌به‌ریتانیا و ئه‌مریکا هه‌یانه، هه‌روه‌ها لیستی بیسهروشوێنهکان و دیارنه‌مانی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره دزه‌کانه، ئه‌وه جیا له‌ده‌رخستنی خاوه‌ندارێتی پاپۆڕی گه‌وره‌و و ته‌یاره‌ی تایبه‌ت و خانوون و ڤیلای گرانبه‌هاو خستنه ڕووی وینه‌کانیان لهگردو گردۆڵکه‌و شاخ و شاره‌کانی کوردستان و هه‌واڵی چه‌ند ژنه‌ی سه‌رۆک و لیپرسراوهکان بڵاو ده‌بێته‌وه، وێنه‌و هه‌واڵ و به‌ڵگه‌ی تیرۆره‌کانیان که‌م نیه. ره‌نگه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌ینه ڕوو له‌سه‌دا 10ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بێت له‌کارنامه‌ی حزبه کوردیه‌کان.
ره‌نگه ئه‌وه‌ی ئیشاره‌مان پێداوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا و له‌میدیای خۆیاندا بڵاوده‌بێته‌وه به‌شێکی وه‌ک هه‌ندێ له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان و سه‌رانی حزبه‌کانی کوردایه‌تی فیری ئه‌وه‌بوون ده‌ڵێن ئه‌وه راست نیه‌و فۆتۆشۆپه، به‌ڵام گریمان هه‌موو ئه‌مانه که روو ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان، له‌سه‌ر حزبه‌کان به قه‌ومی ئیسلامی و بنه‌ماڵه‌کانه‌وه، له‌سه‌ر لێپرسراوه‌کان و موچه‌کانیان و سه‌روه‌ته‌کانیان، زۆرێک هه‌ڵبه‌ستراو و فۆتۆشۆن بێت و به‌جیا له‌راست و دروستی به‌ڵگه‌نامه‌کان، ئایا هه‌موو ئه‌وانه چ راستیه‌ک ده‌خه‌نه روو له‌سه‌ر حزبه‌کانی کوردایه‌تی و چ په‌یامێکیان بۆ خه‌ڵكی کوردستان تێدایه. که ده‌بێ به‌وردی سه‌رنجی بدرێتێ و خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌م ده‌وره نوێیه که‌کوردستان پیایدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌وره‌یه‌کی درێژخایه‌ن ده‌بێت، نابێ چاوه‌ڕوانیه‌کی زیاتر له‌وه‌ی که له 27 ساڵی رابردوودا هه‌یان بووه، بکرێ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به هوشیارانه بیری لێنه‌که‌نه‌وه ئه‌وا جارێکی تر هه‌ر پێنج حزبه‌کانی کوردایه‌تی به‌ئیزافه‌ی ده‌موچاوی تر به‌ناوو به ره‌نگی تره‌وه خۆیان رێکده‌خه‌ن و جارێکی که له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی کوردستان بازرگانی ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه و به‌سات و سه‌دا له‌گه‌ڵ فیدراڵیزمه قه‌ومی و تایفیه شیعیهکهدا ده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌گرنه‌وه.
خه‌ڵكی کوردستان ده‌بێ بزانن په‌یامی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی حزبه‌کانی کوردایه‌تی له‌سه‌ر یه‌کتری، به‌جیا له دروست و نادروستیان یه‌ک راستی بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌یه چ له‌ده‌می خۆیان له‌سه‌ر یه‌کتری و چی له‌ده‌می خه‌ڵکی کوردستان و جیهانه‌وه، واقعی ئه‌و حزبانهیهو ته‌نیا یه‌ک به‌ڵگه نامه نیه له‌سه‌ر کارنامه‌ی 27 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیان له‌رابردوودا، به‌باشی کاری خزمه‌تگوزاری باش و به‌رنامه‌یه‌کی باشیان هه‌بووبێت و وه‌ڵامیان بهپێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک دابێته‌وه، ته‌نیا یه‌ک به‌ڵگه‌نامه بڵاونابێته‌وه که رۆژێک سه‌رانی ئه‌و حزبانه‌و بنه‌ماڵه و لیپرسراوهکانیان وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان ژیابن، یه‌ک به‌ڵگه‌نامه نیه که هه‌موو ئه‌و حزبانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان خۆیان و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌و ئه‌مریکا دانیشتبن له‌سه‌ر ئاینده‌و چاره‌نوس و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان قسه‌یان کردبێت. که‌واته ئه‌م حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌و سه‌رکرده‌کانیان له‌ئاشتی و له‌شه‌ڕیاندا، درورو نزیک هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان؛ نییه. هه‌ربۆیه خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ له‌ئاینده‌شدا هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کیان له‌م حزبانه‌ی ناسیونالیزمی کوردی به‌قه‌ومی ئیسلامیه‌وه نه‌بێت، ته‌نیا به‌دژی ئه‌م حزبانه قسه‌کردن و ریسوا کردنیان کافی نیه که ئێستا خه‌ڵک ده‌یکات له‌سه‌ریان، به‌ڵکو خه‌ڵکی کرێکار‌و که‌مده‌رامه‌تی کۆمه‌ڵگا، زه‌روره‌و ده‌بێت له‌ئاسۆ و به‌رنامه‌و کارنامه‌و سیاسه‌تی ئه‌م حزبانه‌ی ناسیونالیزمی کوردی به‌یه‌کجاری دوربکه‌ونه‌وه‌و داببڕێن. خۆ هوشیاری و رێکخراوبوون له شوێنی ژیان و کار‌و خوێندندا، له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌کانی کوردایه‌تی و ئیسلامی، یه‌که‌مین هەنگاوه له‌سه‌ر رێگای ده‌ستکۆتاکردنی ئه‌م حزبانه بۆ هه‌میشه‌یی و دیاریکردنی ئاینده‌یه‌ک باشتر، بەدەستی خودی هێزی رێکخراو و یەکگرتوانەی خەڵکی کوردستان.
30/11/20167