ده‌ستووری سکۆلار، ده‌ستوری زۆرینه!!… نووسینی: سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
بیانووی ئیسلامی سیاسی و حیزبه ناسیونالیسته‌کانی کوردستان بۆ شه‌رعیه‌ت دان به ده‌ستورێکی ئیسلامی یاخود بۆ ده‌ستوورێک له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌وابته ئیسلامیه‌کان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان زۆرینه‌ی ئیسلامه!. بنه‌مای ده‌ستور ده‌بێ له‌سه‌ر پێشکه‌ووتوترین ده‌سکه‌وته مرۆیه‌کان بێت وەکو بنه‌مایه‌ک که زۆرترین و باشترین مافه‌کانی مرۆڤی له خۆ گرتبێت . پێشکه‌وتووترین مافه‌کانی مرۆڤ که ئه‌مڕۆ به ده‌ست هاتووه له ئیسلامدا ڕه‌د ده‌کرێته‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌هێنینه‌وه: نه‌مانی سزای ئیعدام و ده‌ست بڕین و نه‌کوشتنی هیچ که‌س له‌سه‌ر بیر‌و ڕای جیاواز‌و عه‌قیده‌ی جیاواز‌و نه‌مانی شه‌لاق وکوشتن و به‌ردبارانی ژنان له‌سه‌ر ناموس و نه‌مانی لێدانی ژنان و نه‌مانی فره ژنی ونه‌مانی مه‌رجی ماره‌یی و ژن مافی هه‌ڵبژاردن ومافی ته‌ڵاق و مافی شایه‌تی و مافی میراتی وه‌ک پیاو ده‌بێت له ئیسلامدا نایبێ. مافی هاووڵاتی بوون له ئیسلامدا نییه خه‌ڵکه‌کان جیا ده‌کرێنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای کافر‌و ئیسلام هه‌رکه‌س ئیسلامه مافی زیاتری ده‌بێت ته‌نانه‌ت له ئیسلامدا مافی کوشتن حه‌لال ده‌کات بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ئیسلامی قبوڵ نییه. له ده‌ستوره پێشکه‌وتوه‌کاندا لاوان مافی لاوێتیان هه‌یه له ئیسلامدا ئه‌و مافه نییه مافی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیر ی بێ مه‌رج و مافی وه‌رزش و مه‌له‌وانی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ردا مافی هاورێیه‌تی کردنی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ له‌گه‌ڵ یه‌کتر، مافی گوێ گرتن له مۆزیک و گۆرانی و دانس وهه‌ڵپه‌ڕکێ بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێکه‌وه له ئیسلامدا حه‌رام کراوه. له ئیسلامدا خه‌ڵکی هه‌ژار بێ به‌ش ده‌کرێن له ژیان له باشترین حاله‌تدا ده‌بێ خێر و سه‌ده‌قه‌یان پێ بکرێت نه‌ک مانگانه له داهاتی ده‌وڵه‌ت مووچه یه‌که‌یان هه‌بێ و لانی که‌می ژیانیان مسۆگه‌ر بگات وه‌ک سۆشیال و بیمه ی بێ‌کاری و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی. به گشتی ده‌ستور له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌وابته ئیسلامیه‌کان کۆمه‌ڵگەیه‌کی ناسالم و پر له کێشه به‌رهه‌م دێنێ. جا بزانین ڕاسته کۆمه‌ڵگەی کوردستان زۆرینه‌ی ئیسلامه وه‌ک بیانووی ئیسلامیه‌کان و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ستور ده‌یهێننه‌وه تا ده‌ستور بکه‌نه ده‌ستورێکی ئیسلامی. هه‌ر به پێی بنه‌ماکانی ئیسلام هه‌رکه‌سێک شه‌ریعه‌ت جێ به‌جێ نه‌کا ئیسلام نییه، هه‌رکه‌س به پیێ حه‌لال و حه‌رامه‌کان نه‌جوڵایه وه ئیسلام نییه، هه‌رکه‌س بنه‌ماکانی ئیسلام نه‌کاته بنه‌مای ژیانی خۆی ئیسلام نییه. به‌پێی ئه‌مانه بێت ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌می خه‌ڵک ئیسلامه نه‌ک زۆرینه‌ی خه‌ڵک ئه‌مه چۆن؟. زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ڕی به کوشتنی که‌س نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مورته‌ده ده‌بێ بکوژرێ، زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ری به ده‌ست و قاچ بڕینی خه‌ڵک نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دزییه‌کی کرد، زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ری به ئه‌نفال نییه که وه‌ک له قورئاندا باس کراوه، زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ری به‌وه نییه ژن له‌سه‌ر ناموس بکوژرێ، زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ڕی به فره ژنی نییه، ژنان حه‌زیان له مه‌رجه‌کانی ئیسلام نییه بۆپیاو سالاری و توندتیژی به‌رانبه‌ریان بۆ ماره بڕین و ته‌ڵاق و میرات وشایه‌تی دان، زۆربه‌ی لاوان حه‌زیان له ژیانێکی ئازاده حه‌زیان له‌وه‌یه خۆشه‌ویستی هه‌بێ له نێوان کوڕ‌و کچدا وه دووور له مه‌رجه‌کانی ئیسلام ژیانی خۆیان بۆ خۆیان دیاری بکه‌ن، منداڵان پێیان خۆش نییه توندوتیژیان له به‌رانبه‌ردا بکرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسلام فه‌رزی باوک سالاری کردووه به سه‌ریاندا، زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان گوێ له موزیک و گۆرانی ده‌گرێ و هه‌ڵپه‌رکێ ودانس ده‌کا له سه‌یرانگاکان و شاییه‌کان وئاهه‌نگه‌کان که ئه‌مانه له ئیسلامدا حه‌رام کراون، زۆربه‌ی خه‌ڵک حه‌زی له بینینی فیلم وئه‌لقه و زنجیره بیانیه‌کانه که له ئیسلامدا سه‌یر کردنیان حه‌رام کراوه، زۆربه‌ی خه‌ڵک حه‌زی له ئازادی جل و به‌رگ پۆشینه که له ئیسلامدا ته‌نها حیجاب و نیقاب به حه‌لال ده‌زانێ، ژن و پیاو حه‌ز ده‌که‌ن پێکه‌وه سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی و مه‌له‌وانگه‌کان و یا سه‌ردانی ریستوران وباڕه‌کان بکه‌ن که ئه‌مانه حه‌رامن له ئیسلامدا، ژنان حه‌ز ده‌که‌ن سه‌ردانی سالۆن بکه‌ن که له ئیسلامدا حه‌رامه، به کورتی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ست به ژیانێکی ئازاد و خۆش و مۆدیرن نا‌که‌ن له ژێر سایه‌ی جێ به جێ کردنی سه‌وابته‌کانی ئیسلامدا یا له ژێر سایه ی ده‌ستورو یاسا ئیسلامیه‌کاندا. وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که ئیسلام زۆرینه نییه، به‌ڵکو که‌مینه‌یه . چه‌ند به‌ڵگه‌ی تر بۆ که‌مینه بوونی ئیسلام ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگەی کوردستان هه‌رچه‌ند به داگیر کراوی خراوه‌ته ژێر ڕکێفی ئیسلامه‌وه وه‌به ئه‌نفال کردنه‌وه و ئیسلامی به سه‌ردا فه‌رز کراوه ئه‌مه وه‌ک مێژوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ زۆرن ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ته‌سلیم به ئیسلام نه‌بوون و ئایینی تریان هه‌یه وه‌ک ئێزیدی ومه‌سیحی وکاکه‌یی، که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به چه پ و ئاته‌ئیست و لیبرالیه‌ت هه‌یه . به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که چه‌نده ڕێژه‌ی خه‌ڵک ناونوس کراوه به موسڵمان و یا چه‌نده خه‌ڵک نوێژ ده‌کاو به ڕۆژوو ده‌بێ و سه‌ردانی مزگه‌وت ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و به‌ڵگانه به‌هێز نین که خه‌ڵک باوه‌ریان به بنه‌ماکانی ئیسلام نییه بۆ به ده‌ستهێنانی ژیانێکی هاوچه‌رخ و مۆدێرن . ئه‌مانه هه‌موو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که زۆرینه‌ی خه‌ڵكی کوردستان ئیسلام نین و ده‌ستور و یاسایه‌ک له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستاندا نییه، چونکه مافی زۆربه‌ی خه‌ڵک پێشێل ده‌کا، بیانووی ڕه‌وته کۆنه‌په‌رسته‌کان به ئیسلامی سیاسی و حیزبه قه‌ومیه‌کانه‌وه که ده‌ڵێن زۆرینه‌ی خه‌لكی کوردستان ئیسلامه بیانوویه‌کی پووچه و ته‌نها خۆیان سوود له‌و ده‌ستوره وه‌ردەگرن که له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دای ده‌نێن، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئیسلام نییه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته کۆنه‌په‌رستانه ده‌یانه‌وێ به زۆر بیکه‌ن به زۆرینه له ڕێگای داسه‌پاندنی یاساکانی شه‌ریعه‌وە. ده‌ستورێکی سکۆلاره که جێگای هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه به یه‌کسانی مافی هه‌مووانی له ژێر سایه‌یدا ده‌پارێزرێ، هه‌موو که‌س ئازاده په‌یڕه‌وی له هه‌ر عه‌قیده وبیروباوه‌رێ ده‌کا، وه ده‌توانێ گۆرانکاری له ژیانی کۆمه‌ڵگەدا بکات به‌پێی ده‌سکه‌وته مرۆیه‌کانی سه‌رده‌م.
*****