لە نیشتیمانی مندا… نووسینی: فؤاد أحمد عايش… ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
تێبینی: بۆ ئەوەی بتوانم بیخەمە سەر کێش و قافیەی کوردی تۆزێک دەسکاریم تێداکردووە، لە هەندێک شوێن کەمێکی یان لێ زیادکراوە یان لێی لابراوە، بەڵام نەم هێشتووە ناوەڕۆک و ماناو مەبەستەکەی تێک بچێت. (ح.ڕ)
لە نیشتیمانی مندا …….
پیاو لەبەردەم منداڵەکانی شەرم دەکا
لەگەڵ ژنی خۆی دەستەملانێ بکا
بەڵام لەبەرچاوی ئەوان باکی نییە
کە هەستێ و تێرتێر تێڵا تڕێنی بکا
*****
لە نیشتیمانی مندا……
ژن ناتوانێت لای مێردەکەی،
نهێنییەک بڵێت دەربارەی ماڵێ باوانی
چونکە دەزانێت …
کە ڕۆژێک دێت دەیداتەوە بە چاوانی
*****
لە نیشتیمانی مندا…..
کە بمانەوێ خۆشەویستیی بکەین شەرم دەکەین
بەڵام بێ سێ و دووش، ڕق و کینە بەرپا دەکەین
زاناییە لە لامان فێڵ و تەڵەو ساختەکاریی
ڕاستگۆیی هیچە لامان و گرنگیشە بێباریی
*****
لە نیشتیمانی مندا……
کتێب لەسەر شەقامەکانەو تێکەڵ بە بۆنی ترومبێل و
تۆزوخۆڵ دایپۆشیوون!
هەر لەوێشدا دەفرۆشرێن و زۆریشیان داتەپیوون!
بەڵام هەر لەو نیشتیمانەدا..
تەماشاکە…. کەوش و پێڵاو
شوێنیان پاک وهەوای سازگار
جامخانەی ڕوون و داخراو
دەرگایان لەسەر دادەخرێن
تۆزو خۆڵ قەت نایان گاتێ و
هەر لەوێشدا دەفرۆشرێن!
بێکەس کتێبەو کەوشیش بە ڕمێن
جا بۆیە هەقە بڵێین: سڵاو لە نەتەوەی : اقرأ باسم ربك الذي خلق(بخوێنە وە ناو پەروەندەت کە زیندەوەر کاری ئەوە)
*****
لە نیشتیمانی مندا……
پیاو بە بەردەوامی شەش شتی لە بیرە!
یەکەم: الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء.( پیاوان بە سەر ژناندا دەسەڵاتیان هەس)
دووەم: فَانكِحُوا مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ (مارە بکەن ،دوان بن یان سیان بن پێکەوە یا چواریش بن هەر ڕەوایە!)
سێیەم: إِنَّهُ مِنْ كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظيمٌ ( ئەمە لە هەندێک فێڵی ئێوەیە، فێڵی ئێوەش زۆر گەورەیە)
چوارەم: يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ( خودا پێو ڕادەگەێنێ کە لە سەروەت وسامانتان با بۆ نێرینە دووبەش و بۆ مێیینەش نیوەی بەشی نێرینەکە بێت)
پێنجەم: النساء ناقصات عقل ودين( ژنان کەم عەقڵ و کەم دینن)
لە نیشتیمانی مندا ……….
پیاوهەمیشە شەش شتی لەبیر نامێنێت:
یەکەم: خیرکم خیرکم لاهلە و أنا خیرکم لأهلي..(باشترین کەس لە ئێوە باشترینتانە بۆ خێزانی خۆی و منیش باشترینتانم بۆ خێزانی خۆم)
دووەەم: رفقاً بالقوارير( قەواریر دەفرێکی شووشەیە کە شلەمەنی تێدا دەپارێزرێت. ماناکەی: ئەی پیاو بزانە ئەگەر شووشەکە ڕووشا یان درزی برد بریقەی خۆی لەدەست دەدات و ئەگەریش بکەوێت دەشکێت و ئیتر قەت ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوەیەی کە هەبووە. واتە بە نەرم و نیانی مامەڵە لەگەڵ خێزانی خۆت بکەو مەهیڵە بڕووشێت..).
سێیەم: استوصوا بالنساء خيرا ( چاکە لە گەڵ ژنان بکەن و نەکەن ستەم و زوڵمیان لیبکەن)
چوارەم: ما أكرمهن إلا كريم ، وما أهانهن إلا لئيم ( تەنها کەسێکی خاوەن حوڕمەت و بەرزو بەڕێز، حوڕمەت وڕێز لە ژن دەگرێت و کەسێکیش ئەگەر خۆی سوک و بێ حوڕمەت و هیچ نەبێت سوکایەتی و بێڕێزی بە ژن ناکات)
پێنجەم: وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ..( هەرگیز ناتوانن دادپەروەربن لە نێوانی ژنەکانتاندا هەرچەندە هەوڵیش بدەن و سووربن لەسەر ئەوەی کەدەتوانن دادپەروەربن)..(بۆیە بە بڕوای من نەک هەر سێ ژنەو چوار ژنە بەڵک و دوانیش بڤەیەو لێی دوورکەونەوە هههه ح.ڕ)
شەشەم: وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ..( بە تەرزێکی جوان و نەرم و ڕەوا دەگەڵ ژناندا بجوڵێنەوەو مامەڵەبکەن)
لە نیشتیمانی مندا………
خۆشەویستیی ….حەرامە
جنێودان ….. حەڵاڵە
عادەت و خوو …. واجیبە
خودا پەرستیی ……جائیزە
ژن …..عەوڕەتە
پیاو…… دەسەڵاتە
دڵنیا لە خۆ….. مەغڕورو لەخۆباییە
بەهرەو دانایی دەبێ بخرێتە چاڵەوە
*****
لە نیشتیمانی مندا ……..
گوڵفرۆش شەهید دەکرێت
سەوزە فرۆش دەگیرێت
میوەفرۆش بریندار دەکرێت
لە نیشتیمانی مندا هەرچی فرۆشیارە بە ئامانج دەگیرێت،
تەنها نیشتیمانفرۆشی لێدەرچێت!
هەتا ئەو رۆژەش دەمرن دەرزییەک لە پێیان ڕاناجێت!
لەوپەڕی خۆشی و کەیف و سەفادان
*****
لە نیشتیمانی مندا ………………
ئەوکەسەی کە دەبێ بژی و شایەنی مردن نیە!
بە دەستی ئەوکەسە دەمرێت کە شایانی ژین نیە!
*****
لە نیشتیمانی من و لە هەندێک نیشتیمانی تریشدا …………
دەم و وگەدەی پاڵەوانانەکان بە گولە پر دەکرێت
هی خائین و خۆفرۆشانیش لێواو لێو لە پارە دەکرێت!
*****
پاشکۆیەکی بچووک….دەربارەی ڕەیحانە جەباری
ڕەیحانە مەلایری
ڕەیحانە جەباری مەلایری، کچێکی گەنجی ئێرانییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بە تاوانی کوشتنی ئەنقەستی موڕتەزا عەبدولعەلی سەربەندی ٤٧ ساڵە دادگایی کرا و دادگاییەکەی دەنگۆیەکی گەورەی نایەوە، لە ٢٠١٤/١٠/٢٥ بەهۆی تاوانی کوشتنەکەیەوە لەسێدارەدرا، ڕەیحانە تاوانەکەی قبووڵکرد و دانی پێدانابوو کە بۆ پاراستنی خۆی و شەرەفی لە دەستدرێژی سێکسی ئەو کارەی کردووە.
ئیندیپێندەنت دەربارەی ڕیحانە دەلێت:
دادوەر: بۆچی ئەو ئەفسەرەت کوشت؟ ریحانە: لە سەر شەڕەف ونامووس. چونکە دەستدرێژی کردە سەرم
دادوەر: ئەمە پاساوێکی ڕەوا نییە! ڕیحانە: چونکە تۆ بێ شەڕەف و نامووسیت!
کاتێک ڕیحانە بەرەو پەتی سێدارەی دەبەن، شوعلەی دایکی ڕیحانە هاوار دەکاو دەڵێت:” ئیتر دادپەروەریی لە وڵاتی ئێمەدا کوێر نییە، بەڵکو هەزار چاوی هەیە، هەر چاوەش بە پێی هەوەس و ئارەزووی خۆی دەبینێت و هەموو ئەو هەوەس و ئارەزوانەش فاسیدو خراپن، چۆن بە هەوەس و ئارەزووی فاسیدو خراپ دادپەروەریی دەچەسپێ و دەتوانرێت بڕیار لەسەر چارەنووسەکان بدرێت”
ڕیحانە، پێش ئەوەی بیخنکێنن، ئامۆژگاری دایکی دەکات کە ماتەمینی بۆ نەگرێت و جلی ڕەشیش لەبەر نەکات و بە دایکیشی دەڵێت:
“دایکی خۆشەویستم بە نهێنی ئەندامەکانی لەشم ببەخشە بەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، چونکە نامەوێت لە ژێر خاکدا بڕزێن و کەس سوودیان لێ نەبینێت!” )ح.ڕ(
سەرچاوەکەان
-1قوڕئانی پیرۆز: وەرگێڕانی مامۆستا هەژار موکریانی
2-https://zaniary.com/blog/
3-https://www.independentarabia.com/node
4-Profuti.com
5-https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=787915