چە‌ند کورتە شیعریکی: خالید بایە زیدی(دلێر)

0

 

١-

تۆ بڵێی

لورەی ئەم بایە

جاری مەرگی کێ ئەدات

٢-

دوای تۆ

مەرگ

چەند کراسێکی جوانە

لەبەرما

٣-

وەکوو فەرهاد

دەبێ تاڵی

بە تاڵ بچێژین و

 شیرین

بە شیرین

۴-

ئەی قەلەڕەشەکانی

منارەکان

هیچ پێویست ناکات

فاتیحەم بۆ بخوێنن

من هەر لە دایک بوونمەوە

فاتیحەی خۆم

خوێندووە

۵-

چ نزیکیەکت

لەگە‌ڵ هاوین هەیە

کە ئاوا گەرمای  بەسۆزی ئەوینت

گیان دەسووتینێ

٦-

جیهان!

گەیشتۆتە

قەڵەبالغی تەنیایی

هەشت میلیاردی

٧-

شەڕێکی گەرم و

دەستە و یەخەیە

بەینی من و شەقام

کاتێک کە عەترت

خەرامان خەرامان

پیاسە دەکا

٨-

کاتێ کە باوکم

 کۆچی کرد

دایکم

بەرزترین کێوی

پێ نیشاندام

وە کێویش…

بەرزە  فڕترین هەڵو

٩-

بێ چارە هەژاری

هیچ کەس

لەسەر سفرەکەی

دانانیشت….

وە هەر هەموو خەمەکانی

تەنیا خۆی دەیخوات

١٠-

دەمامکی مەرگ

لەسەر دەم و چاوی  ژیانمانە

هەڵفرین

هیوایەتی

هەموو ڕۆژ و شەوانمانە

 

 

*******

Leave A Reply

Your email address will not be published.