ئەو پزیشکەی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو…

0

دکتۆر ئەکدۆنیس لە یۆنان لەدایکبووە ٣٠٠ساڵ پێش زاین. کاتێ ئەو گەورەبوو، خوێندنی پزیشکی بۆ ژنان قەدەغەکرابوو. ئەویش زۆر حەزی لەو بوارەبوو و دەیویست ببێتە پزیشک و وەکو ژنێک خزمەتی نەخۆشانی وڵاتەکەی و مرۆڤایەت بکات. ناچار بۆئەوەی خەونەکەی خۆی بکاتە ڕاستی، پرچی خۆی بڕی و هاوشێوەی پیاوان خۆی گۆڕی و چووە ناو زانکۆی ئەلیکزاندەریا بۆ خوێندنی پزیشکی. جارێکیان کاتێ دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە لەدوای تەواوکردنی خوێندەنەکەیەوە، گوێبیستی هاوار و ناڵەی ژنێک بوو کە بە منداڵیەوە بوو. کاتێ نزیکبۆوە دیتی ژنەکە بە دکتۆری پیاو ڕازی نی یەو نایەوێت هیچ پیاوێک دەستی لێدات، هەرچەندە تا دەهات ئازارەکەی زیاتر دەبوو. ناچار ئەکدۆنیس لەبەرچاوی ئەو ژنە خۆی ڕووتکردەوە تا وا لە ژنەکە بکات باوەڕی پێ بکاتو یارمەتی بدات بۆ منداڵبوونەکەو کەمکردنەوەی ئازارەکەی. ژنەکەش زۆر خۆشحاڵبوو و بەخۆشی منداڵبوونەکە کۆتایی هات و هەم دایکەکەو هەم کۆرپەکەی ساغ و تەندروست بوون. ووردە ووردە هەواڵی بوونی پزیشکێکی شارەزا بە وڵاتیدا بڵاوبۆوەو خەڵکی ژنەکانی خۆیان لای ئەو چارەسەردەکرد و ژنانیش زیاتر متمانەیان پێبوو. ئەوەش وایکرد دکتۆرە پیاوە چاوچنۆکەکان توڕەبن و سکاڵا بەرنە لای دادوەرەکان و بە دەستدرێژیکەر بۆسەر ژنان لە قەڵەمیاندا. ئەکدۆنیس بەهەمانشێوە لەبەردەمی دادوەردا سەلماندی کە خۆیشی ژنەو دەستدرێژی نەکردۆتە سەر هیچ ژنێک، بەڵکو دکتۆرەو هەستاوە بە کاری خۆی و ژیانی نەخۆشەکانی ڕازگارکردووە. بەوەش دیسان حاکمەکانی توڕەکرد و بە لادەر لە یاسای وڵات تاوانباریانکرد. بۆیە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاند و هەموو دادوەرەکانی وڵات کۆکبوون لەسەر سزاکە. لەوکاتەدا ژنەکان هەستیان بە مەترسی کرد و نەیانوسیت ئەو تاقە دکتۆرەیان لەدەستچێت بۆیە ناڕەزاییان دەربڕی بەتایبەتی هاوژینی قازی یەکان. هەڕەشەی خۆکوشتن و خۆسوتاندنیان لە مێردەکانیان کرد و گوتیان کە ئەگەر ئەکدۆنیس لە سێدارەبدەن، ئەوە ئەوانیش بەهەمان شێوە خۆیان لەناودەبەن و لەگەڵی دەمرن. ئەوەش زەنگێکی مەترسیداربوو و هیچکام لە دادوەرەکان نەیاندەویست ژنەکانیان لەدەستدەن بۆیە حوکمەکەیان هەڵوەشاندەوە و ڕێگایاندا ژنان بخوێنن لە بواری پزیشکیدا بەومەرجەی کە تەنیا چارەسەری ژنان بکەن و بەلای پیاواندا نەچن. بەوەش ئەکدۆنیس بوو بە یەکەم پزیشکی ژنان و ڕێگای خۆشکرد بۆ ژنانی دوای خۆشی کە بچنە بوارەکەوەو نەترسن و بخوێنن و چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشانی هاوڕەگەزی خۆیان بدۆزنەوە. وێنەکەش تابلۆیەکە باسی ئەکدۆنیس دەکات لەوکاتەدا کە ژنێک منداڵی دەبێت…

هاوژین ڕەشید

Leave A Reply

Your email address will not be published.