پرسی رۆژ وەستا جەلال کادیری یەکێتی کۆمۆنیستەکان وەڵامی پرسی رۆژی داوەتەوە…

0

 پرسی رۆژ: دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی ١٦-٢-٢٠٢١ بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” هەریەکە لە (شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعید)ی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا. مانگی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٦٠%ی سزاکەیان، جگە لە شێروان شێروانی کە ٥٠% بوو، کەمکرایەوە. بەگوێرەی ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیاربوو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ شێروان شێروانی ئازاد بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە ٢٠-٧-٢٠٢٣ رەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری شێروان شێروانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “شێروان شێروانی بە مادەی ٢٩٨ و ٢٩٥ لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزادا، بە مادەیەکیان دوو ساڵ و شەش مانگ و بە مادەیەکی دیکەیان ساڵێک و شەش مانگ.”

ئەم دۆسیەیە بەدۆسیەی گیراوانی بادینان ناسرا، و لەلایەن ئازادایخوازان وداکۆکیکەرانی مافی مرۆڤ لە ناوەوە و لەدەرەوەی کوردستان کەمپینی پشتیوانی گەورەی بۆ رێکخرا. شایانی باسە ئەو داکۆکیکردنە تاوەکو ئەم ساتەوەختە بەردەوامە، و بریارەکانی دادگە بە سیاسی ناوزەد دەکرێت. هەروەها زۆرێک لەتۆمەتەکان بە نایاسایی لەقەڵەم دەدرێن!

رای ئێوە لەوبارەوە چۆنە سەبارەت بەبارە یاساییەکەی و بارە سیاسیەکەی؟ ئایا دەتوانین بەو دۆسیەیە بڵێین سیاسیە و زیندانی سیاسی هەیە لە کوردستان؟

بەڕێز” وەستا جەلال” کادری یەکێتی کۆمۆنیستەکان وەڵامی ئەم پرسەی داینەوە.

وەستا جەلال: خەڵكی هەرێمی كوردستان زۆر بەباشی دەزانن حكومەت و حیزبەکانی دەسەڵاتدار، لە هەرێمی كوردستان دژ بە ئازادی و ماف و خواستەكانی خەڵكی كوردستانن، دژایەتیكردن و پێشگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەوانی، لە لایەن یەكێتی و پارتیەوە كە ئێستا لە دەسەڵاتن، تەنها ناگەڕێتەوە بۆ ٣٠ ساڵ حكومڕانیان لە هەرێمی كوردستان، ئەم دوو حیزبە لەسەرەتای دروستبوونیانەوە تاكو ئێستا، ئەگەر لەشاخ بوبن یان لەناو شار، هەمیشە نەیارانی خۆیان هەتا ئەوانەی ئەندامی حیزبەكەی خۆشیان بوون، لەسەر جیاوازی بیروباوەڕ تیرۆر كراون، یان زیندانی و بەر شەق دراون.  خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە ماهیەتی ئەو دەسەڵاتەو ئەو دوو حیزبە تێبگەن و مانای ئازادی بزانن؟ پێویست ناكات لە قاموس یان لە ژووری تاقیگاكەکان بەدوای مانای ئازادیدا بگەڕێن، بزانن یەكێتی و پارتی باوەڕیان بە ئازادی بیروباوەڕ ئازادی سیاسی و ژیانێكی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان هەیە یان نا! ؟ لەبەر ئەوەی ئازادی،لە مەیدانی كار، پەیوەندی مرۆڤ بە تەكنەلۆجیا، لە ناوەند و دەزگا سیاسی، وئابوری و كۆمەلایەتیەكان، وەكو حكومەت، خێزان، ئاین، زانكۆ، پۆلیس، یاسا، ئابوری، دەوڵەت، قوتابخانە،دادگا،سوپا… هتد، دەردەكەوێت خەلكی هەرێمی كوردستان چەندە ئازادن، لە هەرێمی كوردستان سەرەڕای حیزب و حكومەت، ئازادی مرۆڤ و ئازادی هاوڵاتی باش، گرێ دراوە، بە ئاین فەرهەنگ و نەریتی كۆمەڵایەتی. نەك تەنها حیزب و حكومەت بەڵكو ئاین، فەرهەنگ و نەریتیش دژی ئازادی و بیروباوەڕ و ئازادی مرۆڤن.  دۆسیەی زیندانیانی بادینان و كەیسی شێروان شێروانی، لە لایەن حكومەت، بەتایبەتی لە لایەن مەسرور بارزانیەوە بە سیاسی كراوە. دۆسیەی چالاكوانانی بادینان و شێروان شێروانی هیچ پەیوەندی بەئاسایشی نیشتیمانیەوە نییە، ئەگەر مەسەلەی ئاسایشی نیشتیمانی بێت، هیچ كەس و لایەنێك بەقەدەر یەكێتی و پارتی بەتایبەتی پارتی، بە هێنانی سوپای توركیاو بەتاڵانبردن و فرۆشتنی سەروەت و سامانی هەرێمی كورددستان بە وڵاتانی دراوسێ ئاسایشی نیشتیمانی نەخستۆتە مەترسیەوە! هەرێمی كوردستان پڕیەتی لە بارەگای سەربازی و موخابەراتی وڵاتانی ناوچەکە، كە بەڕەزامەندی یەكێتی و پارتی لەوێ بارەگاكانیان دامەزراندوە،  بەندكردنی چالاكوانی بادینان و بڕیاری سەپاندنی زیندانی چوار ساڵی تر بەسەر شێروان شێروانی لە لایەن دادگەوە، ترسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی مەسرور بارزانیە لەو ناڕەزایەتی و بێزارییەی كەلە ناوچەی بادینان سەری هەڵداوە، دادگە لە هەرێمی كوردستان هیچ سەربەخۆیەكی نەماوە تاكو باوەڕ بە بڕیاری دادگە بكرێت، دادگە ئۆرگانێكە وەكو ئۆرگانەكانی تری حیزب، بۆ جێبەجێكردنی سیناریۆكانی حیزب، دۆسیەی شێروان شێروانیش سیناریۆیەكە لەلان مەسرور بارزانیەوە داڕێژراوەو دادگەش جێبەجێی دەكات، یەكێتی و پارتی لە چەند ساڵی حكومڕانیان، لە ڕێگای دزی و گەندەڵی خەریكی بەهێزكردنی دەسەڵاتی خۆیانن ،بۆ بەرگریكردن لەو سەروەت و سامانەی كە بۆ بنەماڵ و بەرپرسەكان كۆیان كردۆتەوە، ئێستا لەوە دەترسێن کە لەلایەك لەڕێگەی خۆپیشاندانی جەماوەری و بەهێزبوونی ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی كوردستانەوە. لەلاكی تر لە ڕێگەی ئەو فشارە زۆرەی حكومەتی مەركەزی هێناویەتی بۆ لە قاڵبدان و لاوازكردنی دەسەڵاتەكەیان لە هەرێم لەدەستی بدەن، بۆیە دەبینین دەست ناپارێزن لە دروستكردنی هەر كار و سیناریۆیەك كە بۆیان دەكرێت لە بەرامبەر خەڵكی ناڕازی ئەنجامی بدەن، دیارە سەرەڕای تیرۆر، كوشتن ، زیندانیكردن و هەڕەشەكردنیان لە خەڵكی كوردستان بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان، نەیان توانیوە پێش بە ناڕەزایەتی و ئومێد بە ئازادی و ژیانێكی باشتر لە خەڵكی كوردستان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی بگرن،

دوبارە سوپاس بۆ “بۆپێشەوە” بۆ رەخساندنی ئەم گفتوگۆیە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.