ناڕەزایەتییە جۆراوجۆرەکان ناتوانن کاریگەری گرنگ بەدەست بهێنن بەبێ ڕێکخراوێکی سەراسەری… نووسینی: عوسمان محەمەد

0

زیاتر لە ســی ساڵە ناسیۆنالیزمــی کوردی پاڵپشت بە ئیسلامـی سیاســی لە کوردستان دەسەڵاتدارە، تا ئێستا (٩) کابینەی حکومەتیان گۆڕیوە لەم ماوە درێژەدا سەرانی دەسەڵات بەجۆرێ کەڵەکەی سەرمایەیان کردووە کەلە ژماردن نایەت، تەنانەت خەڵکانێک کەلە دەوری ئەوان بوونە لە ژیانێکی شاهەنەدا ئەژین، لەم لاشەوە خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێــش و ئازادیخــواز جگە لەوەی لە ژیانێکی کولەمەرگیدان ناڕەزایەتیەکانیشیــان بەشێوەی جۆراوجــۆر سەرکوت ئەکرێن و ڕابەرەکانیشیان یان تیرۆر ئەکرێن یان لە  زیندانە تاریکەکاندا توند ئەکرێن.

ڕۆژ نییە هەواڵێکی ناخ هەژێن بەرق ئاسا بڵاونەبێتەوەو سەرو دڵی ئینســانی ئازادیخـــواز نەگرێ، لەماوەی ئەم ســی ساڵەدا چەندین هەزار ئافرەت تیرۆر ئەکرێ بە بەهانەی نامووس پەرســـتی، هەر لەم ماوەیەدا چەندین خەڵکی ئازادیــخواز لەسەر بیروبۆچوونی جیاواز تیرۆر کراون، تەنانەت لەناوخــۆی حزبەکانـــی خۆیاندا مخالفینــی سیاسی تیرۆرو دەرمانخـــوارد کراون، فەرمانبەرانــی کوردستان سەدان ملیار دیناریان بەزۆر پاشەکەوت کراوە کەسیش نازانــێ ئەم پاشەکەوتە کەی لەدیلی دەرئەچێ و ئەدرێتەوە، ئەوە ئاو و کارەباو سووتەمەنی بەو جۆرەیە کە بە چاوی خۆتان ئەبینین جادەو شەقامەکان نەک بۆ ئۆتۆمبێل ناشێ بەپیادە ڕۆیشتنیــش ئەبێ وریا بین نەکەوینە چاڵێکەوە. هیچ ساڵێک نابینی کە زستانەکەی بە سەلامەتی تێپەڕێ و لافاو چەندین خێزان بێ دەرەتان نەکات. زستان لافاو و هاوین بێ ئاوی خەڵکی کوردستانی هەراسان کردووە، هەموو ساڵێک کەس و کاری ئەنفال کراوان لە ٤/١٤ دا گردبوونەوەو ناڕەزاییەتی ئەنجام دەدەن و داواکارییەکانیان بەنوســراو ئەدەنە دەســتی سەرانی دەسەڵاتەوە کەسەرەکیترینیان دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنفال کراوانە ئەوانیش هەر دوای مەراسیمەکە نامەکە ئەخەنە تەنەکەی زبڵەوە.

لەهەموو جیهانا وڵاتێک نابینی لەتاوانبار خۆشبــێ و نەیداتە دادگا بۆ ئەوەی حەقی تاوانەکانی وەرگرێتەوە، بەڵام لە کوردستان زۆر کەس تاوان ئەکات و وەک بەرزی بانان بۆی دەرەچــێ و لەگووڵێ کاڵتری پێ ناوتـــرێ.

ئەمەی کەلەسەرەوە باسمان کرد مشتێکە لە خەرمانــی ئەو تاوان و هێرشانەی کەبەسەر خەڵکی کوردستانەوەن.

“ئەی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان هەڵوێستیان چی بوو؟

تائێستا یەک شکــڵی سیاسی لە کوردستان لەماوەی ئەم ســی و دوو ساڵەدا درێژەی هەیە، ئەویش دەرکردنی بەیاننامەی ناڕەزاییەتی لەتۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان و مەحکوم کردن و دەنگ هەڵبڕینی تاکە کەسی یان ناڕەزایەتی لە ڕشتەیەکدا، مامۆستایان مان ئەگرن کارگەو کارخانەکانی کرێکاران بەدەنگیانەوە ناچــن ژنان قوتابیان کارمەند و کرێکارانی پزیشـــکی…….هتد.

هەر ڕشتەیەک کەمانگرتن بەڕێ ئەخات بەتەنها خۆیەتی ئەمە وای کردووە کەدەسەڵاتداران گاڵتەیان پێی دێت زۆرجار بۆماوەیەکی درێژ ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنانە بەردەوامیان هەیە دەسەڵاتداران هەر وەڵامیان نادەنەوەو بەئەشکالی جۆراوجۆر خەفەیان ئەکەن لەباری ئەبەن کەس و کاری ئەنفال بەتەنیا هەموو ساڵێک ناڕەزایەتی دەرەبڕن، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ دەسکەوتێ بەدەس بێنــن تائێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازادیخـــواز تیرۆرکراوە دوای چەند ڕۆژێ ناڕەزاییەتیەکان کپ بۆتەوە بەبێ دەسکەوت، ئەزانن ئەم هاتووهاوارە چەند ڕۆژێک ئەخایەنێت وکۆتایی پێ دێت بۆیە ئەو ماوەیە خۆیان ئەکەن بە کەڕەی شەربەت و بێدەنــگی هەڵئەبژێرن بکەرانی تاوانەکەش بەبێ هیــچ سزایەک لێــی دەرەچــن، تا ئێستا ناوی چەنــدین مەلاو بانگــخواز لە تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکانەوە باسکراوە کەلەپشتـــی تیرۆرەوەن، بەڵام لەگووڵێ کاڵتریان پێ ناوترێ ئەگەر بەتەمای دەسەڵاتن ئەمانە بگرێ و دادگاییان بکات ئەوا دەسەڵات خۆی ڕێخۆشکەرە بۆ تیرۆری ئەو خەڵکە ئازادیخــوازە، بۆیە ئەبێ خەڵک بەیەکگرتووی خۆی وەڵامی تووند بەدەسەڵات و بکوژان بداتەوە ئەگەر خەڵک ڕێکخراو و کۆکراوەو یەک دەنگ بێ ئەوا هیچ دەسەڵاتێک ناتوانی بەهەزاران سیاسەتی فریوکارانە ڕێزەکانیان پەرشووبڵاوە پێ بکات، ئەو هەموو ناحەقی و ناعەدالەتیەی کەلە کۆمەڵگەدا هەیە تەنها بەیەکگرتن و ڕێکخراو بوون ئەتوانــن مافەکانیان بەدەست بێنــن. بوونی ڕێکــخراوێکی جەماوەری لەکوردســـتان کەلەدەوری پلاتفۆرمێکی چەندخاڵــی گردوکۆبــن سەرەتای دەست پێ کردنــی ڕزگاربوونــی خەڵک و دونیایەکی باشترە.هێزو توانای خەڵک لە ڕیکخراوبوونیدایە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.