باڵەکانی کۆمەڵە لە ڕێکەوتنەوە بۆ بەیەکدادان و جیابوونەوە… عەبدوڵا مەحمود

0

بەرواری ئەوەی ٢٠ ئەم مانگە، بن بەستی یەکگرتنەوەی هەر دوو کۆمەڵەی” کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کۆردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران”، راگەیەنرا، رێک دوو رۆژ دوای ئەوە لە ٢٢ی مانگدا گرژی نێوانیان گەیشتە ئەوەی کە چەک لەیەکتری رابکێشن، کە بەداخەوە لەو نێوەدا دوو پێشمەرگە گیانیان بەختکرد و چەند پێشمەرگەیەکیش بریندار بوون.

کۆمەڵەکانی دەرهاویشتەی کۆمەڵەی دوای کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مەنسورحکمەت، وەکو پێشبینی دەکرا دوای کۆتاییهاتنی هەژموونی کۆمۆنیزمی کرێکاریی، بەخێرایەکی زۆرەوە چوونەوە سەر رێچکەی خۆیان و گەرانەوە بۆ هەڵکردنی ئاڵای ناسیونالیزم و دوور کەوتنەوە لە کۆمۆنیزمی کرێکاریی و کۆمەڵەیەک کە رەوتێکی خۆشناو و تێکەڵ لەگەڵ بزوتنەوەی شاری و شۆرشگێرانەی خەڵکی کوردستاندا بوو. کۆمەڵەو کۆمۆنیزمێک کە نەک جێگا ئومێدی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش لە ئیران و کوردستانی ئیراندا، بەڵکو ببوە مایەی ئومێد و هیز بەخشین بە رەوتی چەپ و کۆمۆنیزم لە کوردستانی عێراقدا و سەرچاوەیەک بۆ بەهیز بوون ئیلهام وەرگرتن لە خەت و نەریتە پێشکەوتنخوازو سونەت شکێنەکانی… تا ئەورادەیەی لاوانێکی زۆر لە کوردستانی عێراقدا خوازیاری بوون بە ئەندام و تیکۆشەری کۆمەڵەو کۆمۆنیزمی کریکاریی بوون و لاوان و تێکۆشەرانی کۆمۆنیست بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئەدەبیاتەکەی لەسەردەمی دڕندەیی بەعسدا بە کێو و شاخەکان وبە رێگای مەرگدا سەردانی کۆمەڵەو بارەگاکانیان دەکرد. رادیۆکەی لە زۆرێک لە ماڵە کریکار و زەحمەتیكشەکانی کوردستانی عێراقدا گوێ لێدەگیراو بەشێک لە بەرنامەکانی تۆمار دەکران…

کۆمەڵەی دوای کۆمەڵەی کۆمۆنیست و هەژموونی کۆمۆنیزمی کریکاریی و مەنسور حیکمەت، بووە لانەیەکی ئارام بۆ چەپ و راستی ناسیونالیست و لەو نێوەدا هەرکام لە سەرکردەکانی کۆمەڵە، بەدوای بەدیلی خۆیان کەوتن و چەند بەش لە کۆمەڵە جیابوونەوە. وە هەر باڵیک کە لە کۆمەڵە جیا دەبێتەوە لە کۆمەڵە دواکەوتوو ترە. ئەم دوو باڵەی ئێستا کێشمەکێشەکانیان بە بەبەیەکدادانی چەک گەیشت، خەونەکانیان لە پشتیوانی جەماوەریەوە گۆڕا بە خەوبینین بە ئەمریکاو غەرب تا ئاوی موبارەکەیان بەسەردا بکات و ئاوڕێکیان لێبداتەوە.. لە خواستی پشت بەئیرادەی خەڵکی کوردستانەوە بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان گۆڕا بە دەستڕاگەیشتن بە فیدرالیزمی قەومی و گوێزانەوە ئەزمووی پووچ و دارماوی ناسیونالیزمی کوردستانی عێراق بۆ ئیران و شەریک بوون لە دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی…  یان هیزی دوای روخاندنی جمهوری ئیسلامی ئەگەر دیکتاتۆر و ئاریامیهری و شاهانشاهی و یان هەر دەسەڵاتێکی تر بیت… لەگرنگی خەباتی هاوبەشی کرێکارانی ئیران و کوردستانەوە، بوونە ئاڵا هەڵگری کوردستان بۆ بۆرژوازی کورد و پشت کردنە جەماوەری کریکار و زەحمەتکێش و لەو راستایەشدا هەر زوو هەموو نەریتە پۆخڵەواتەکانی  ناسیونالیزمی کوردیان بە بەشیوەیەکی میلیتانت بەدەستەوە گرت… لەو نێوەدا چ لەناو ریزەکانی خۆیاندا رێگای تەسفیەو راوەدوونان و بوختان و تەنانەت ئینسان کوژیان گرتە بەر، لە مامەڵە و ناکۆکیان لەگەڵ لایەنەکانی تر هاوشانیان، بە هەمان شیوەی هێزە ناسیونالیستەکانی کوردستانی عێراق، هیچ کارو کردەوەیەک کە تائیستا لەدەستیان هاتووە، درێغیان نەکردووە… بەکردەوەش عەبدوڵا مهتەدی و عومەری ئیلخانی زادە، ئیستا وەکو دوو سەرکردەی دوو هیزی مافیایی نمایشی خۆیان دەکەن… شکستیان لە خۆجوتکردن و قبوڵکرانیان لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوزی و شکستی پرۆژەی ئاویزان بوونیان لەگەڵ هیزە بۆرژوازیەکانی ئیران بە ئامانجی مەقبولیەت وەرگرتن لەلایەن خەڵکی ئیران و کوردستانەوە، بەزووی خەونی بوون بەهیزی سیاسی لێیان سەندەوەو بن بەستی ڕیکەوتنی نیوانیشان بۆ یەکگرتنەوە لە بنەرەتدا، ریشەی لەم واقعیەتدا بوو.

قوربانیانی نێوان ئەم باڵانەی کۆمەڵە، لەسایەی ئەو دەستەو تاقمانەدا، تەنها چەند پێشمەرگەیەک نین کە بەداخەوە گیانیان لێ سەندرایەوە، بەڵکو هەرەشەی ئەوانە لەسەر کۆمەڵگەی کورستان و بەدژی چینی کریکار و خەڵکی شۆرشگیری کوردستان و هەر هەوڵ و بزوتنەوەیەکی چەپ و ئازادیخوازانە، واقعیەتێکی پێشبینی کراوە، بۆیە دەبێ تەریک بکرێنەوە. پێویستە ئەندام و کادر و پیشمەرگەکانیان بە چاوێکی کراوەوە بڕوانە کارنامەی رابردوو وە ئێستای ئەو رەوتانەو هەوڵەکانیان، کەچۆن دەیانەوێت لەگەڵ کۆنەپەرسترین و دژە ئینسانیترین رەوتی شاهانشاهی لە گۆڕنراوی ئیران، نەخشەی دەست راگەیشتن بە گۆشەیەک لە دەسەڵات پیادە بکەن، وە پێویستە ریزەکانیان بە جێ بهێڵن و رووبەڕووی لێپرسینەوەیان بکەنەوە لەپای تاوان و نۆکەرپیشەیەکەیاندا…

Leave A Reply

Your email address will not be published.