توندوتیژی پۆلیس و کوشتنی لاوێکی ١٧ ساڵە، دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، هۆکاری سەرەکی فراوان بوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی فەرەنسایە!!

0

بەدوای کوشتنی لاوێکی ١٧ ساڵە لەلایەن پۆلیسی فەرەنسا و توندوتیژییەکانی، پاریس و چەندین شاری تر بوونەتە مەیدانی هاتنە مەیدانی جەماوەرێکی فراوان و توڕە، و هیرش دەکەنە سەر دامەزراوە مەدەنی و حکومیەکان… تورەیی خەڵک لە مامەڵەی پۆلیس چەند رۆژە بەردەوامە و تادێت فراوانتر دەبێت، وە هیرشەکان تەنها بۆسەر بازار و دامەزاوە مەدەنیەکان نییە، بەڵکو هیرش بۆ سەر دام و دەزگا حکومیەکان و هاوکاتە بۆسەر بنکەکانی پۆلیس دەستی پێکردووە، لەبەرامبەردا پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی فەرەنسا بە شێوەی یەکجار بەربڵاو بلاوەیان پێکراوە بەو پەری توندوتیژییەوە وەلام بە خۆپیشاندەران دەدەنەوە، لەو نێوەدا تا ئێستا سەدان کەس دەستگیر کراون و بەسەدان کەس بریندار بوون و تەنانەت باری نائاسیای راگەیەنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی تورە بەردەوامن لەسەر خۆپیشاندان و هیرش کردنە سەر دامەزراوە حکومی و مەدەنی و بنکەکانی پۆلیس… ئەم دۆخە بە ئاستێک گەیشتووە، کە ئیمانیۆل ماکرۆنی فەرەنسا، ئەم جولانەوە بە ”شۆرش“ خرۆشان ناو دەبات و بۆ بەر پێگرتنی ژوری عەمەلیاتیان بۆی پێکهێناوە… بیگومان کوشتنی لاوێک و توندوتیژی بەردەوامی هۆکاری چەخماغەدانی ئەم توڕەییە جەماوەرییەیەیە، بەلام هاوکات مامەڵەی دەوڵەت و پۆلیسی ئەو وڵاتەو دۆخی سەخت و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بەتایبەتی خەڵکی پەنابەر و هەژاری فەرەنسا، فاکتەرێکی ترە کە بۆتە هۆی پەرەسەندن و بردنە سەری تورەیی جەماوەری… هەروەها سیاسەتەکانی فەرەنسا بەدژی چینی کریکار و جەماوەری بێبەش بەتایبەتیش بریاری بردە سەری تەمەنی خانەنشینی، وای کردووە کە بەشێکی بەرین لە کرێکاران و خەڵکی فەرەنسا کە دژی بردنە سەری تەمەنی خانەنشینین بەو بزوتنەوە نارەزایەتییە جەماوەییە پەیوەست ببن، کە بەشێک لە شارەکانی فەرەنسای گرتۆتەوە… دیارە ئەوە یەکەمین جار نییە پۆلیسی فەرەنسا بەوپەرێ دڕندانە رەفتار دەکات… لە خۆپیشاندانەکانی تری کریکاران بەدژی گرانی و لێکەوتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا و بەدژی بریاری بەرزکردنەوەی خانەنشیی، دیسان پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە هیچ دەست پاریزیان نەکرد و ئەوپەری توندوتیژیان نواند، لەبەرامبەردا جەماوەری ناڕازی ناجار بوون کاردانەوە لەخۆیان نیشان بدەن… توندوتیژی پۆلیسی فەرەنسا بە جۆرێک بوو، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە ئیدانەی مامەڵەی توندوتیژی پۆلیسیان کرد و داوایان کرد، نەرمی بنووێنن… گومان لەوەدا نییە تا ئەو جێگایەی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکانی فەرەنسا توندوتیژی لەبەرامبەر بەخەڵک و خواست و داواکارییەکانیاندا بنوێنن، ئەوا ئاستی کارادانەوەی جەماوەری رۆژ بەڕۆژ و جار بەجار بەرفروانتر دەبێت…

Leave A Reply

Your email address will not be published.